چاودێری كوردۆساید (5000) دیاری تر لە (16/3)دا دەكاتە دیاری بۆ منداڵانی هەڵەبجە
Thursday, 12/03/2009, 12:00
كاروان سالار و مەستوورە مەحمود سلێمانی:
نوسینگەی باشووری كوردستانی چاودێری كوردۆساید - ناوەندی چاك ڕۆژی (16/3/2009) پێنج هەزار دیاری بە سەر منداڵانی هەڵەبجەی شەهیددا دابەش دەكات.
بە مەبەستی بزە خستنە سەر لێَوی ئەو منداڵانەی كە هێشتا ئاسەواری كیمیاباران بە ڕوویانەوە دیارە و تائێستاش وەك پێویست لایان لێ نەكراوەتەوە، نوسینگەی باشووری كوردستانی چاودێری كوردۆساید - ناوەندی چاك، ڕۆژی (16/3/2009) پێنج هەزار دیاری بە سەر منداڵانی هەڵەبجەی شەهیددا دابەش دەكات، ئەو دیاریانەش لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن نوسینگەی باشووری كوردستانی چاودێری كوردۆساید لە هەندێ لایەن و كەسایەتی دڵسۆزی كورد لە شارەكانی كوردستان كۆی كردۆتەوە، كە پێكهاتووە لە (پۆشاك و یاری منداڵان و پێڵاو و بابەتی پەڕاوگە و گۆڤاری تایبەت بە منداڵان...) شێوازی دابەشكردنی ئەو دیاریانەش لە ڕێگەی نوسینگەی باشووری كوردستانی ناوەندی چاكەوە دەبێت كە ڕۆژی (16/3/2009) بەنیازە بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەسەر منداڵانی هەڵەبجەی شەهیددا بە تایبەت منداڵانى قوربانیانى چەكى كیمیایدا دابەشی بكات.
جێگەی باسە ساَڵی ڕابردووش بەهەمان شێوە ناوەندی چاك (5000) دیاری بەسەر منداڵانی هەڵەبجەدا دابەشكرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست