حەق وایە مەسعود خەڵاتی گۆڕان و فراکسۆنەکەی بکات بەشی(1)
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
1867 بینراوە
بۆ ئهوهی لهم ژیانه بهردهوام بی وبتوانی بژیت؛ئهبێت خۆت فێری لهبیرچونه وهو بێ ئهقڵی و زۆرکرداروو شتی تریش بکهیت؟؟؟
هەموو ئەوانەی لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لە کەناڵ و سایتەکان دەرکەوتن و شتیان نوسی ، پێیان وایە (30-6-2013) کودەتا کراوە بە سەر دیموکراسی و، یاسا و، پەرلەماندا . هەموو ئەوانەن کە لەسەر ئەم ژینگە پیسە ئەلەوەڕین و، دەیانەوێت بەردەوامی بەم دۆخە بدرێت . ئەگینا 22 ساڵە مافیا وولات بەڕیوە دەبات بە سادان فاکت ئەتوانین ئەوە بسەلمێنین . باشترین فاکت هەڵبژاردن و ململانێی پارێزەرەکانی کمپانیاکان بوو ، لە هەر ووڵاتێک دادگا سەربەخۆ نەبوو ، پارێزەر سەربەخۆ و بێلایەن نەبوو ، ئەوا مافیا ئەو ووڵاتە بەڕێوە ئەبات .
کۆمپانیای گۆڕان و سەرەتای درۆکردن و گەوجاندی خەڵک (25-07-2009) :1- باوەڕمان بە سیستەمی پەرلەمانی هەیە ، بۆیە کاندیدمان نیە بۆ پۆستی ولایەتی سەرکایەتی . (کاندیان نەبوو بۆ پۆستی ولایەتی سەرۆکایەتی . بەم پێوانەیەش دەبوو بە هیچ جۆرێک (مەسعود بارزانی) وەک سەرۆک قبوڵ نەکەن و ، بەشداری هیچ کۆبونەوەیەک نەبن و هیچ بڕیارێکی لێ وەرنەگیرێت . لێ ڕێک پێچەوانەکەی بوو (مەسعود)یان وەک سەرۆک قبوڵ بوو (4) ساڵ مامەڵەیان لەگەڵ کرد !
2- دەبێت دامو دەزگاکانی حوکومەت ئەکتیڤ بکرێت و پەرلەمان مەرجەعیەت بێت و، کۆتای بە کۆبونەوە و بڕیاردانی حیزبەکان بێت لە دەرەوەی پەرلەمان . لەم چوارچێوەیەشدا (نەوشیروان مستەفا) سەرۆکی لیستی گۆران بوو . (محەمەد تۆفیق ڕەحیم) دووەم ناو بوو . (عوسمان بانیمارانی) سێیەم ناو بوو ، هەڵە نەبم (بابەکر دڕەی) چوارەم ناو بوو . لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن هەر چواریان پاشەکشەیان کرد ، بە بیانوی کەسی گەنج بێنە پێشەوە ! ئەمە یەکەم هەنگاوی درۆ کردن بوو لەگەڵ دەنگدەرانیان . چونکە دەنگدەرانیان بەو هیوایە دەنگیاندا کە ئەمانە بچنە پەرلەمان و کۆبونەوە و دانیشتنەکان لە ژوورە تاریکەکانی مەکتەب سیاسیەکان بەرنە پەرلەمان و، پەرلەمان کارا بکەن . لێ ئەمان درۆیان لەگەڵ خەڵک کرد . لە سیمینارێکی (محمەد تۆفیق ڕەحیم) لە زانکۆی سلێمانی ، لە وەڵامێکی بەشدار بووەیەک کە لێی پرسی بوو : بۆچی نەچونە پەرلەمان و کشانەوە ؟ لە وەڵام (محەمەد تۆفیق ڕەحیم) وتبووی : چۆن ئەچینە پەرلەمانێکی ئاوا ئیفلیج کراو کە بڕیارەکان بە دەستی سەرۆک و مەکتەب سیاسیەکان بێت!
لێرەوە دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەیان بۆ چەند ئامانجێک بردە ئەوێ .
1- بەشێک لەو کەسانە کەسی یاخی و متمانە کراوی خەڵکی بوون ، توانیان لە ڕێگەی ئەوانەوە دەنگێکی باش کۆبکەنەوە .
2- ئەو دەنگانە بەرنە پەرلەمان و بیان خەسێنن .
3- لە ڕێگای بە دەستهێنای زۆرترین دەنگ ، زۆرترین ئەندام پەرلەمان بنێرنە پەرلەمان ، تا بتوانن باشترین بودجەی حیزبی وەربگرن .
لەم پێناوەش یەکەم پڕۆژەی لیستی گۆڕان لە پەرلەمان ، پڕۆژەی بودجەی حیزبەکان بوو . بەدوایشدا ناوی لیستێکیان نارد و داوای بە حیزبی بوونیان کرد . چونکە وەک بزوتنەوە نەیان ئەتوانی بودجە وەربگرن .
مافیاکانی پارتی و یەکێتی لە پێش دروستبوونی ئەم کۆمپانیا بازرگانەیەکەی گۆڕان . ئەو (پەرلەمانەیان) دروست کردبوو ، بۆ ئەوەی هەرچی کاری ناشەرعی و نا یاساییە ، لەوێ بکرێت بە یاسای و بە شەرعی و ، خەڵکی پی فریو بدەن . دەیان نوسەر و ڕۆشنبیر لە ڕێگای سایتەکانەوە لە سەر ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەینوسی . خەڵک تا دەهات لێیان پڕ ئەبوو کوردستان بۆنی شۆڕش و تەقینەوەی لێدەهات . چەندین خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکەکان کرا ، هەندێکیان بە تەقە وەلام درانەوە . ئەو کات ئەم بە ناو (گۆرانانەی) ئێستا زۆربەیان بەرپرسی ئەمنی و سەربازی بوون و بە بڕیاری ئەمان بەرەو ڕووی خەڵکی ئەبوونەوە . خۆ ئەگەر ئەم فێڵەی گۆرانیان دروست نەکردایە لەگەڵ تەقینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کوردستانیشی ئەگرتەوە و کۆتایی بە دەسەلاتی مافیایی ئەمانە ئەهات . تەقینەوەکان کوردستانی گرتەوە ئەم کۆمپانیا بازرگانیەی گۆران ئاشبەتاڵی بە خەڵکی کرد و بازرگانی بە خوینی شەهیدەکانەوە کرد .
چوونی فراکسێۆنی بازرگانی گۆڕان بۆ پەرلەمان
لە هەر وولاتێک دزی و گەندەڵی لە بودجە و سەروەت و سامانی خەڵک بکرێت ، ئۆپۆسزێۆن دێتە دەرێ و پەرلەمان ئیفلیج ئەکات و شەقام ئەجولێنێت تا مل بە دەسەڵات ئەدات ، ئەگەر دەسەڵات مل نەدات ئەیڕوخێنێت یان ناچێتەوە پەرلەمان . لە کوردستان یەکەم بودجە بەو هەمووو نا شەفافی و دزیە تێپەڕی ، ئۆپۆسزێۆن چی کرد ؟ تەپڵی لێدا ، لە پەرلەمان چوونە دەرێ ، لە تیڤیەکان باسیان کرد . بۆ سبەینێش چونەوە پەرلەمان . لێرەوە توانیان بەم کارە هەوڵ بدەن دەنگ کۆبکەنەوە بۆ هەڵبژاردنی (07-03-2010) .
هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێڕاق (07-03-2010) درۆ کردن لەگەڵ دەنگدەرانیان
بەندە بۆ خۆم سیمینارێکم گێڕا بۆ (محەمەد تۆفیق ڕەحیم) چەندین جار لێم دوبارە کردەوە ، ئەگەر (تاڵەبانی) هەڵببژێرنەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێڕاق ئێوە دەنگی پێئەدەن ؟ محەمەد تۆفیق ڕەحیم: ئەگەر تەنانەت لە سەر دەنگی ئێمە وەستابیت ببێت بە سەرۆک کۆمار دەنگی پێنادەین بەڵێنتان ئەدەمێ .
دەرەنجام (8) پەپولەیان بوون بە ئەندام پەرلەمان و دەنگیان بە تاڵەبانیدا !!! بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنیان کرد و ، لە دوای هەڵبژاردنیش چونە ناو لیستی فراکسێۆنە کوردستانیەکان لەگەڵ پارتی و یەکێتی . ئەوان گۆڵێکیان لێکردن و بە سەر شۆڕێ و قنی دڕاوەوە هاتنەوە و میدیاکانیان کردیان بە فەوزا. پارتی نایەڵێت پۆستمان بەنێ ! ئێوە درۆتان لەگەڵ خەڵکی کرد ، خەڵک بۆیە دەنگی پیدان لە پارتی و یەکێتی جیاوازبن ، دەنگتان بە خەڵک کۆکردەوە و ، دوایش چوونە باوەشی مەسعودەوە، ئەویش تا ئیشی پێتان بوو بە کاری هێنان و لە کۆتایش بە پەڕۆیەکی پیس توڕیدان .
یاسای قەدەغە کردنی خۆپیشاندان
بۆیە ناوم ناوە یاسای قەدەغەکردنی خۆپیشاندان ، چونکە بەڕاستی خۆپیشاندانیان قەدەغە کرد . وڵاتێک مافیا بیبات بەڕێوە ، چۆن ئەیەڵیت خۆپیشاندانێک بە زەرەی ئەو بکرێت ڕێگەی بدات خۆپیشاندان بکرێت ؟! فراکسێۆنی گۆران لە پەرلەمان چی کرد ؟ ناڕازی بوو ، هاتنە دەرێ لە سەر ساشەکان قسەیان کرد و کردیان بە بازاڕ گەرم کردن و خەڵک بەتاڵ کردەوە و ، چوونەوە پەرلەمان !
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی
بە زۆرینەی دەنگ تێیان پەڕاندوو کوڕی مەسعودیان کردە ڕاوێژکار . ئۆپۆسزێۆن چی کرد ؟ ناڕازی بوو ، کەناڵەکانی گەرم کرد و خۆیان بەتاڵ کردەوە و ، بۆ سبەینێش چونەوە پەرلەمان !
(4) ئەندام پەرلەمانی فراکسێۆنی گۆران وازیان هێنا (شاهۆ سەعید ، مامۆستا جەعفەر ، دکتۆر پەریا، دکتۆر زانا) . کۆمپانیای گۆران چی کرد؟ دوو بێحورمەتی
1- بە دەنگدەرانی
.2- بەو ئەندام پەرلەمانانەی وازیان هێنا . بێ گەڕانەوە بۆ شەقام (4) کەسی تری خستە شوێنیان !
نە پارەی نەوت دیارە ، نە پارەی گومرگ و فرۆکە خانەکان !!! فراکسێۆنی گۆران چی کرد ؟ قسەی گەورە و خۆ بەتاڵ کردنەوە . بێ ئەوەی لە پەرلەمان بکشێتەوە و بێتەوە بۆ ناو شەقام