کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپه‌ڕین و میدیای‌ ستۆك..

Tuesday, 05/03/2013, 12:00







دۆخی‌ ڕاپه‌ڕین و جوڵانه‌وه‌ی‌ ئه‌وكاتی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردوستان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عسی‌ فشیست ،دۆخی‌ هه‌ڵ قوڵانی‌ ناخی‌ تاك به‌تاكی‌ كوردبوو ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ پیش هاتیكی‌ باشیشا بو بۆ ناڕه‌زایه‌ تیه‌ كانی‌ كورده‌ كان یاخود بلیییین ده‌رفه‌تێكی‌ له‌بار بو بۆ شۆرشو راپه‌ڕینێك و هه‌ستانه‌وه‌ و جوڵانه‌وه‌ی‌ ئه‌م عه‌قڵه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پڕبوندا بو ئیدی‌ بۆچركه‌یه‌ك كات و هه‌ستانه‌وه‌ جاوتروكانێكی‌ ده‌ ویست چونكه‌ دۆخه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ‌ چاوه‌روان ده‌ كرا ،ئیدی‌ ئه‌م ڕاپه‌ڕین كێ‌ كردی‌ و كێ‌ هه‌ستا هیچ پاساوێكی‌ ناوێت چونكه‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردوستان و خه‌لكی‌ ڕاپه‌ڕین ڕانیه‌ ی‌ ده‌روازه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ دان پێدانانێكی‌ كاره‌كته‌ری‌ ئه‌و ده‌مه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردوستانی‌ كه‌ نه‌وشیروانە و ده‌ڵێت:
"ئەشهەدوو ڕاپەڕین خەڵک کردی ، بە حوکمی ئەوەی ڕانیە پەلەی کردوو ، دوو ڕۆژ پێشتر لەو وادەیەی داندرابوو دەستی خۆیان وەشاند بۆیە پلانەکانی بەرەی کوردستانی تێکچوو ڕاپەڕینەکە بەگشتی کەوتە دەستی خەڵک و کاتێک ئێمە گەیشتینە ناو شارەکان بەس فریای بنکڕەکە کەوتین لەگەڵ گواستنەوەی تەرمەکان، بۆیە هیچ لایەنێک ئەو مافەی نیە ڕاپەڕین بەخەڵک بفرۆشێتەوە."
ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و یاده‌ نه‌ك به‌ حیزبی‌ ده‌ كرێت و ڕۆڵی‌ تاك به‌تكی‌ هاوڵاتی‌ و جه‌ماوه‌ری‌ گرگرتوی‌ شه‌قام و شاره‌ كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین ڕانیه‌ ون ده‌ كرێت و پێش هه‌موو شت سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تیه‌ كان وه‌ك كاریزما و سه‌ركردایه‌تی‌ راپه‌ڕینه‌ كه‌ مان بۆ پێناس ده‌ كه‌ن و وه‌ك بڵییت ئیدی‌ ڕۆلی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان به‌س هوتاف بو بیت ،ئه‌وه‌ له‌ بیر ده‌ كه‌ن كه‌ وه‌ك نه‌وشیروان ده‌ڵێت ڕاپه‌ڕین له‌ده‌ست خه‌ڵكبو كاتێك ئیمه‌ گه‌شتین به‌شار ئیشمان به‌س ته‌رم
كۆ كردنه‌وه‌ بوو...
ئیدی‌ دۆخی‌ میدیا ئه‌وه‌نده‌ سیخ ناخ بووه‌ به‌ به‌ عه‌قڵی‌ حیزب و تاپۆ كردنی‌ هه‌موو جومگه‌ كان به‌ سیاسیه‌ كان و حیزبه‌ كان شتیك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕۆَڵی‌ هاوڵاتی‌ و ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ ناو كۆمه‌ڵگا كه‌ كه‌سایه‌تی‌ مه‌ده‌نی‌ بی‌ ئینتیمان و ئه‌وه‌ی‌ وای‌ لی‌ كردون ڕاپه‌ڕین بكه‌ن تینویتی‌ بوو بۆ ئازادی‌ نه‌ك جیێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ بڕیاری‌ حیزبی‌ و شۆڕشی‌،
میدیا به‌جۆرێك بیكاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان هه‌رجۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌ك ئیدی‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ میدیا و كاری‌ میدا نه‌كه‌شتبیت ده‌توانیت بیبات به‌ ڕێوه‌ و كاری‌ پێ‌ بكات گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی‌ كاركردنیدا بۆیاخ ده‌رمان و جوان كردنی‌ هه‌نیدك كه‌سن ،كه‌ زۆر له‌ ڕاده‌ی‌ پێویست گه‌وره‌ ده‌ كرێن ،كه‌ هیچ قه‌قڵێكی‌ دونیای‌ سیاسه‌ت و میدیای‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ پیشه‌ی‌ راگه‌یاندن قبوڵ ناكات بیجگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ ئادۆلۆژیاكرنی‌ كۆمه‌ڵگه‌و خه‌واندنی‌ عه‌قڵی‌ بینه‌ره‌ كه‌یه‌تی‌..
ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌ وه‌ بڵێم میدیا له‌ كوردستان ئیش كردنی‌ هه‌موو یان ده‌جنه‌وه‌ سه‌ریه‌ك و یه‌ك كار ئه‌ویش كار كردنیه‌تی‌ بۆ میكیاژ كردن نه‌ك به‌رهه‌م هێنانی‌ عه‌قڵی‌ و گه‌یاندنی‌ زانیاری‌ گرنگ و سه‌رچاوه‌ی‌ دروست و به‌رهه‌م هینانی‌ بینه‌ری‌ هۆشییار،كاری‌ میدیای‌ زۆر له‌وه‌ ده‌رچووه‌ و خه‌ریكه‌ مه‌ترسیدار ئه‌ بێت ،له‌ دۆخی‌ یادكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌ كاندا ده‌ی‌ بینین،كه‌ به‌داخه‌وه‌ میدیای‌ هیزه‌ كانی‌ ئۆپۆزیسۆنیش له‌و جۆره‌ میدیانه‌ن .
من تێناگه‌م ئه‌م میدیایانه‌ی‌كوردستان تاكه‌ی‌ هه‌ست به‌ ستۆك كردنی‌ خۆیان ناكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە