سه‌میر سه‌لیم : سێبه‌رى حزب ئێستا له‌ناو هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى داموده‌زگاكانى حكومه‌تدا ئاماده‌یه
Monday, 05/07/2010, 12:00
به پێى په‌یرِه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان دوو پشووى هه‌یه , پشووى زستانه ,كه له 1-1 ده‌ست پێده‌كات تا 1-3,وه پشووى هاوینه كه له 1-7-ده‌ست پێده‌كات تا 1-9,واته ماوه‌ى هه‌ر پشوویه‌ك دوومانگه .
له 25-7-2009 كه هه‌ڵبژاردن بۆ خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام درا ,په‌رله‌مانى كوردستان كه‌مترین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه و به وته‌ى خودى په‌رله‌مانتاران خۆیان ژماره‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى له ماوه‌ى 8 مانگى ته‌مه‌نیدا په‌سه‌ندى كردووه خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێناپه‌رِێت .
له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا تا ئێستا ئه‌و پرِۆژه یاسایانه‌ى په‌سه‌ندمان كردووه ژماره‌یان كه‌متره له په‌نجه‌كانى ده‌ست ..
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنىیه‌كگرتووى ئیسلامى له سه‌ره‌تاى لێدوانێكیدا له باره‌ى ده‌ستپێكردنى پشووى په‌رله‌مانه‌وه بۆ كوردی‌و ده‌ڵێت :پێم وایه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه تا ئێستا ئه‌و پرِۆژه یاسایانه‌ى په‌سه‌ندمان كردووه له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ژماره‌یان له ژماره‌ى په‌نجه‌كانى ده‌ست ناترازێ , واته كه‌متره له په‌نجه‌كانى ده‌ست ,له‌وه ده‌چێت نه‌گه‌یشتبێته ده پرِۆژه یاسا "
پشوو بۆ ئه‌وه نیه كه په‌رله‌مان ده‌وامى نه‌بێت
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كورردستان ئاماژه‌شیكرد :"ئه‌وه ده‌چینه پشووى دووه‌مه‌وه پشوى هاوینه‌وه دواى ئه‌وه‌ى پشووى زستانه‌مان به‌سه‌ر برد ,پشوو له په‌یرِه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى یه و له هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانى دنیادا هه‌یه "
سه‌میر سه‌لیم پێشى وایه پشووى په‌رله‌مان په‌یوه‌سته به‌ده‌وام و كاته‌كانى ده‌وام و له رِووى یاساییه‌وه په‌یوه‌سته به ئاماده‌كردنى فراكسیۆنه‌كان وه ئاماده كردنى ئه‌ندامه‌كانى په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پرِۆژه یاسایانه‌ى كه له قۆناغى داهاتوودا ده‌خرێته رِوو "
ئه‌و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه پشوو ئه‌سڵه‌ن بۆ ئه‌وه نیه كه په‌رله‌مان ده‌وامى نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانتاران پرِۆژه یاسا و بیرۆكه و بۆچوون ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له دواى پشووه‌كه‌وه بخرێته ئه‌جێنداى كاره‌كانى په‌رله‌مان تا په‌رله‌مان ئاماده‌كارییه‌كى جدى بۆ بكات "
پشووه‌كان گه‌رِان و گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانتاران به خۆوه ده‌بینێ!
سه‌میر سه‌لیم له درێژه‌ى وته‌كانیدا بۆ كوردی‌و ئه‌وه ده‌خاته رِوو :هه‌رچه‌ند لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن تا ئه‌گه‌ر به‌رنامه و ئه‌جێنداى خۆى هه‌بێت ,وه په‌رله‌مانیش ده‌توانێت دانیشتنى نائاسایى خۆى ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر شتێكى نا ئاسایى هاته پێشه‌وه "
ناوبراو نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِى به‌وه‌ى له ولاَتى ئێمه (كوردستان) پشووه‌كان بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌وامى فه‌رِمى له‌وباره‌یه‌وه وتى :به‌لاَم به داخه‌وه له ولاَتى ئێمه‌دا كۆى ئه‌و پشووانه زیاتر بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌وامى رِه‌سمى و ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه پشووى له پێناودا دانراوه له رِووى فكرى و یاسایى و ئیدارییه‌وه ئاماده‌كارییه‌كى په‌رله‌مانتاران بێت له رِووى فكرى و رِۆحى و به‌رنامه رِێژییه‌وه بۆ دواى پشووه‌كان ,پێم وابێت له ولاَتى ئێمه‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه نین به‌ڵكو پشووه‌كان گه‌رِان و گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانتاران به خۆوه ده‌بینێ"
سێبه‌رى حزب ئێستا له‌ناو هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى داموده‌زگاكانى حكومه‌تدا ئاماده‌یه
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كۆى ئه‌و كێشانه‌ى به وته‌ى خۆى گه‌رِانده‌وه بۆ بونى سێبه‌رى حزب به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌تدا وتى :"كێشه له ولاَتى ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه سێبه‌رى حزب ئێستا له‌ناو هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى داموده‌زگاكانى حكومه‌تدا ئاماده‌یه"
ناوبراو زیاتر رِونیده‌كاته‌وه :" ده‌توانم به شێوه‌یه‌كى دروستر بلێم ئێستا داموده‌زگاكانى ئێمه له‌رِووى حكومه‌ت و حكومرِانیه‌وه له‌ناو حزبدا قوت دراون بۆیه ئێمه ئه‌و ئه‌ركانه هه‌تا پشووه‌كانیش كه له ناو ئه‌و پشووانه‌دا ئه‌رك هه‌یه ناتوانن رِۆڵى خۆى بینێت چونكه به‌رِاستى شوێنه‌واره‌كانى حزب له ژیانى رِۆحى سیاسى وسایكۆلۆژى و تاكى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك رِۆچووه و قوڵ بۆته‌وه جۆرێك له ئیفلیج بوونى له ژیانى سیاسیماندا دروستكردووه و ناتوانین وه‌ك په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانى دنیا ئه‌ركه‌كانى خۆمان رِابپه‌رِێنین وه پشووه‌كانیش بكه‌ینه وێستگه‌یه‌ك بۆ خۆ ئاماده كردن و خۆ نوێكردنه‌وه و گرِو تین و ته‌وژم دانه‌وه به په‌رله‌مانتاران بۆ خولى دواى په‌رله‌مان "
سه‌میر سه‌لیم ئه‌وه‌شى وت :"له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌لاَتى حزب له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه نایه‌ڵێت هیچ شتێك و هیچ جومگه‌یه‌ك له جومگه‌كانى ژیانى سیاسیمان وه‌ك خۆى مامه‌ڵه‌بكات و بتوانێت ئه‌ركه‌كان خۆى به‌جێ بهێنێت "
ئه‌داى په‌رله‌مانى ئێره په‌یوه‌ندى به كه‌ش و هه‌وا و بار و دۆخى سیاسی كوردستانه‌وه هه‌یه
سه‌میر سه‌لیم كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانه له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه :"ئه‌م پشووه پشویه‌كى لائیحیه‌و نه‌ریتێكى جیهانیه "
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر له پشووه‌كاندا رِه‌چاوى نه‌ریته جیهانیه‌كان ده‌كات به‌لاَم له كۆبونه‌وه و ئه‌كتیڤ بونیدا هیچ په‌رله‌مانێك به‌و جۆره نیه ده‌ڵێت : ئه‌داى په‌رله‌مانى ئێره په‌یوه‌ندى به كه‌ش و هه‌وا و بار و دۆخى سیاسی كوردستانه‌وه هه‌یه ,وه‌كو په‌رله‌مان وه‌ك نه‌ریتێكى جیهانى پشوو هه‌یه ئه‌وه له‌رِووى وجوده‌وه وه‌ك داموده‌زگا به‌لاَم ئێمه له رِووى ئه‌دائه‌وه ئه‌و مافه له رِووى ئه‌دائه‌وه دیارى نه‌كراوه به‌ڵكو له رِووى وجوده‌وه دیارى كراوه بۆیه ناكرێت ئه‌داى خراپى په‌رله‌مان له هه‌ر ولاَتێكى دنیادا هه‌بێت ببێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌ریت و مافه‌كان تێك بچن "
سه‌میر سه‌لیم وتیشى :"ئه‌وه گرفتى ئێمه‌یه و ده‌كرێت له شوێنێكى تردا چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته بكرێت كه په‌رله‌مانى ئێمه چۆن له‌م حاڵه‌ته سلبى و ناكارایى بون و نا ئه‌كتیڤ بونه چۆن ده‌ربازى ده‌كه‌ین.؟ئایا به هه‌ڵگرتنى پشووه‌كان ده‌بێت یانبه‌شێوه‌یه‌كى تر ده‌بێت ,ئه‌وه‌ش میكانیزمى تر‌ى پێویسته ,له‌رِووى چاره‌سه‌ر كردنه‌وه "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست