ئێمه به یه‌کتری فێرین
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده وه‌ک کوردێک که هیچ لایه‌نگری ئه‌وه نیم که کورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق بکات و بچنه به‌غداد که به‌هه‌ر ناوێکه‌وه بێت وه من پێم وایه که جگه له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و ئه‌مه‌ریکا کورد هیچ ده‌سکه‌وتێک به‌ده‌ست ناهێنێت جگه له‌و خۆپه‌رستانه‌ی که به‌ناوی کورده‌وه ده‌سه‌ڵات و داهات بۆخۆیان قازانج ده‌که‌ن هیچ به‌رهه‌مێک بۆ کورد به به‌رهه‌م ناهێنێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شی که هاوبیر نین له‌گه‌ڵ مندا ئه‌وا ئه‌و 3-4 ساڵه‌ی ڕابوردوو گه‌واهی ده‌دات که سه‌رکرده‌کانمان له به‌غداد هیچیان بۆ کورد نه‌کردووه و له‌مه‌ودواش هیچیشیان پێناکرێت .
هه‌ڵبه‌ت له‌م نووسینه‌مدا ئه‌مه مژاری من نییه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م چۆنییه‌ت و شێوازی زمانی پروپاگنده‌ی لیسته کوردستانێکانه بۆ هه‌ڵبژاردن .
له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا هه‌موومان پروپاگنده‌ی لیسته کوردستانێکانمان له‌بیر ماوه که بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی 3 پارێزگای باشوری کوردستان کرا ، لیسته به‌شداربۆکان بۆ ئه‌وه‌ی که‌رته ده‌نگێک به‌ده‌ست بخه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات بۆ سووک کردن و ڕیسواکردن و به‌لاواز کردن و به فایلکردنی یه‌کتری به‌بێ درێغی به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری کردنیان ، وشه‌ی گه‌نده‌ڵی ببوو به وێردی زمان و وشه‌ی حاق و ناحه‌ق سه‌نگی مه‌حه‌ق و ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئاوه‌داننه‌کردنه‌وه به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌یان بوو ، دزی و جه‌رده‌یی و واڵاکردنی فایلی یه‌کتر و ده‌ست و داوین پیسی و به‌خیانه‌ت پێشاندانی باری که‌سایه‌تی ئامانج و به‌رنامه‌ی لیسته کوردێکان بوو به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانبارکردنه‌ی یه‌کتری ئه‌گه‌ر نیوه‌شی ڕاست بووبێت ده‌رده‌که‌وێت که بۆ سووککردنی یه‌کتری ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتووه کردیان ، ئه‌مه‌ش به‌هه‌رحاڵ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه پروپاگنده‌ی لیسته کوردیه‌کانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق .
کپ .. کپ .. کپ
یه‌کێ له دیمه‌نه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه که لایه‌نه‌کان بۆ به هه‌ق ده‌رخستنی خۆیان لایه‌نی به‌رامبه‌ریان په‌رێشان ده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن که‌له به‌رچاوی گه‌ل به درۆزن و نه‌زان و که‌م ئه‌زمون و خۆپه‌رست نیشانیان بده‌ن هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن که بۆ گه‌لی بسه‌لمێنێت که هێزی به‌رامبه‌ر له ڕابوردودا ئه‌م هه‌ڵانه‌ی هه‌بووه و ترسناکن و مه‌ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانیمان هه‌یه و داهاتویان تاریک ده‌که‌ن و شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌خه‌نه ناو ڕیزه‌کانیانه‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی له بانگه‌شه‌و پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن کارێکی ڕه‌وایه .
کپ .. کپ .. کپ
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه بێ ده‌نگی لایه‌نه کوردێکانه له‌م پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد و حکومه‌ته‌که‌ی ، هه‌تا ئێستاش غیره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه که بڵێن :
مالکی نه‌یهێشتووه ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکرێت .
تاکو ئێستا نه‌یانتوانیوه بڵێن :
فڵان وه‌زیری به‌غداد گه‌نده‌ڵه .
یاخود داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌کانی تر ده‌که‌ین بۆ سه‌ر کوردستان به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ ڕێگر بووه .
به عه‌ره‌بێکیان نه‌گووتوه ڕه‌گزپه‌رسته .
نه‌یانواتینیوه ناوی وه‌زیرێک به‌رن که به‌ش و مافی کوردی خواردووه .
یان بڵێن فڵان پارتی بۆ گه‌لی کورد مه‌ترسیداره ، بۆیه پێویسته گه‌ل ده‌نگمان بۆبدات تاکو بچین مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ست بخه‌ین ، له‌خوا به‌زیادبێت نه‌ئه‌مه‌یان کردووه و نه نیازیشیانه بیکه‌ن و من چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌شیان لێناکه‌م و ئێوه‌ی خوێنه‌ریش له چله‌ی زستاندا چاوه‌ڕێی شنه‌با مه‌که‌ن .
غیره‌ت .. غیره‌ت .. غیره‌ت
ئه‌وان هه‌رگیز سیاسه‌تێکیان نه‌کردووه که هه‌نگاوێک بچنه پێشه‌وه ته‌نها به‌ده‌ست ماچکردن ده‌توانن ئاوازێک بۆخۆیان بچڕن ، ئه‌وان هه‌رگیز به هێزی زاتی خۆیان نه‌یانتوانیوه به‌ردێک بخه‌نه سه‌ر به‌ردێک ، ئه‌وان هه‌رگیز باوه‌ڕیان به هێزی گه‌ل نه‌کردووه که بتوانن وه‌ک پۆڵا مافه‌کانی خۆیان به به‌رامبه‌ره‌که‌یان بده‌ن به قه‌بوڵ کردن .
ئێمه بۆگیان یه‌کتری ئازاین
ئێمه به گیانی یه‌کتری فێرین
ئێمه به خوێنی یه‌کتری توینوین
ئێمه .. ئێمه .. ئێمه
ئێمه که‌ی ده‌بین به پیاوێکی مه‌رد
ئه‌وکاته‌ی ده‌ستمان له یه‌خه‌ی یه‌کتر بۆوه و
په‌نجه‌مان کرده چاوی ناحه‌قه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست