کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە وڵاتى فنلاند ژنێكى كەركوكى ماندەگرێت

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


بەهۆى بڕیارى دیپۆرتكردنیەوە لە وڵاتى فنلاندەوە بۆ یۆنان، هاوڵاتى(سەماح ئەنوەر) كە ژنێكى كەركوكیە پاش حەوت مانگ لە چاوەڕوانى پێدانى مافى پەنابەرێتى ماوەى سێ رۆژە لە كەمپى(یۆتیسینۆن) مانى لە نانخواردن گرتوە.. سەماح دەڵى: ئێمە بە ئارەزوى خۆمان داوامان لە وڵاتى یۆنان نەكردوە مافی پەنابەرێتیمان بداتێ بەڵكو بە زۆر پەنجەمۆرى پێكردوین، پاش ئەوەى هاتینە فنلاند مژدەى ئەوەیان پیداین كە مافى پەنابەرێتیمان پێ دەدەن كەچى پاش حەوت مانگ ئێستا بڕیارى گەڕانەوەى ئەو پەنابەرانە دراوە كەوا پەنجە مۆرى یۆنانیان هەیە، بۆیە داوا لە هەموو رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و جیهانیەكان دەكەم فشار بخەنە سەر حكومەتى فنلاند بۆ راگرتنى ئەو بڕیارە.
ئەوەى تەواوى پەنابەرانى نیگەران كردوە، ئەو ماوە درێژەى چاوەڕوانیانە لە كەمپداو ئێستا لە بڕیارێكى كتوپڕدا بە زۆر دەیان نێرنەوە وڵاتى یۆنان.. دەنگۆى ئەوە هەیە بۆ پشتیوانى لەم ژنە كەركوكیە و داكۆكی لە مافەكانى خۆیان سەرجەم پەنابەرانى هەمان كەمپ ئەوانیان پەنجە مۆرى یۆنانیان هەیە دەست بە مانگرتن بكەن.
فنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە