کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەقلی بچووک و فشەی گەورە

Friday, 21/12/2012, 12:00






وەک PUKMEDIA
بلاوی کردۆتەوە. بروانە لینکەکە، ئه‌مڕۆ 20-12 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌دین و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌ بۆ باسكردنی ئه‌و گرفته‌ی كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤـ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا رویداوه‌.

پرسیارو لێدوان

ئایا سەرۆک چۆتە پەرلەمان یان پەرلەمان چۆتە خزمەتی سەرۆک؟١

٢. ئایا سەرۆک گوێ لە پەرلەمان دەگرێت، یان گوێی پەرلەمان رادەکێشێت؟

٣. وامزانی بارزانی بە بۆنەی قەیرانی نەخۆشییە خەتەرناکەکەی تالەبانی یەوە بانگی پەرلەمانی کردووە، تا ستراتیجی نەتەوەیی خۆی بۆ چارەسەریی کێشەکان لە ماوەی غیابی تالەبانیدا روون بکاتەوەو لەو ماوەداوەک رێزێک بۆ هاوپەیمانی و هاوسەنگیی، ئەویش واز لە دەسەلات و وتارو رەفتارە تاکڕەوو ناعەقلانیی و خێڵەکییەکانی خۆی دینێت و پەرلەمان دەکاتە مەرجەعی بڕیاری دیمۆکراتی هاوبەشی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن، بەلام سەیر کەن بۆچی پەرلەمانی بانگ کردووە؟ لەبەر ئەو گرفتەی لە هەلبژاردنی سەرۆکی فشەی دەستەی فشەی مافی فشەی مرۆڤ لە ولاتێکدا کە چەمک و مانای مرۆڤ و تەناتەت دەوترێ مرۆڤیشی تیا نەماوە؟

٤. پرسیارێکی تر کە ئۆپۆزیسیۆنی خەسیو نایپرسێ ئەوەیە: بۆچی لەگەڵ ئەو هەموو هێرش و دەستدرێژیی و دەرگالێداخستن ولێدان و سەرشکاندنەی لە کاتی سەرۆکایەتی کەمال کەرکوکیدا روویدا بارزانی نەدەهاتە دەنگ و ئێستا دێتە دەنگ ؟

یان بۆ ئەوکات قەت ئۆپۆزیسیۆن داوای دەرکدنی کەمال کەرکوکییان نەدەکرد؟

وەلامکە ئاشکرایە: چونکە ئەرسەلان بایز ئەم کەتنەی کردووە. سەرۆکێش ئەوەی لە بیر ناچێتەوە کە یەکەم کاری ئەرسەلان بایز داگرتنی وێنەی باوکی بوو؟ ئایا لەمە زیاتر مانایەکی مەعقول بۆ ئەوە هەیە لەم کاتەدا کە رەنگە تالەبانی لە گیانەلا دابێت و کێشەی کورد لەگەل بەغدا چووبێتە قۆناغێکی خەتەرناکترەوە و یەک تاک چییە لەو بەناو چاکسازییانەی بارزانی خۆی لە دوای راپەرینی ١٧ ی شوبات بەلێنی داو لە پاکەتەکانی ئۆپۆزیسۆندا پێچراونەوە، ئەنجام نەدراوە.

کەچی ئێستا بارزانی عەقلبچووک واخۆی بچووکبکاتەوە کێشەیەکی فشەی پەرلەمانێکی فشە حەل بکات؟ و پەرلەمانیش وەک ئەو منالانەی قوتابخانەی کوشتارەکەی ئەمریکا، وا چاوترسێن بووبن لە سێبەری سەرۆکیش بتۆقن و پێویستیان بە لایلایەی رەهەندی نوێ هەبێت؟

تەوافوق دەربارەی ئەو یاسایانەی رەهەندی نێشتمانییان هەیە

ئەمە دوا فشەی نوێی وتاری ناسیاسیی ئۆپۆزیسیۆنە

دیارە بارزانیش دەزانێ هیچی تێناچێ و هیچی لێ شین نابێتەوە، وەک سەردێڕو دروشمی فشەیەکی تری دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن قبوولی کردووە کە تا هەلبژاردن یان پەکخستنی هەلنەبژاردن کات بەم فشە دروشمەوە بەڕێ بکەن.

ئەگینا بۆ تا شەڕە مەزنەکە لەگەڵ عێراق نەقەوماوە [جەدوەل زەمەنی] دووسێ حەفتە دانانێن بۆ هەموارکردنەوەی دەستوورو ئامادەکردنی بۆ رێفراندۆم لە هەمان رۆژی هەلبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیدا یان تەنانەت پێشتریش؟؟

وەک دەیان جار بێهوودە دووبارەم کردۆتەوە گەورەترین سیماو شوناسی فشەسیاسییانی کورد بە دەسەلات و ئۆپۆزیسۆنەوە درۆکرنە: درۆ بکە، درۆ بکە، درۆ بکە، تا خودا بە نەعلەتت دەکات و دەردێکی کوشندەت بۆ دەنێرێت و لە کٶل ئەم میللەتەت دەکاتەوە!

http://pukmedia.co/kurdish/index.php/سلاید/16865-
سه‌رۆكی-هه‌رێم-ئه‌و-یاسایانه‌ی-ره‌هه‌ندی-نیشتمانیان-هه‌یه‌-به‌ته‌وافوق-ده‌ربكرێن





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە