کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ ژاران له‌ ڕاستی تێناگه‌ ن تاله‌ شێوه‌ ی ناندا نه‌ ی بینن..ئۆپۆزسیۆن به‌ نموونه‌

Friday, 15/04/2011, 12:00




نیتچه‌ ده‌ ڵێت گوناهی منی تیا نیه‌ که‌ له‌ ئاست ئه‌ و کوشتنه‌ دا بێده‌ نگم که‌ له‌ و دیو دیواره‌ کان ڕوده‌ دات چونکه‌ دیواره‌ که‌ بووه‌ ته‌ ڕێگر له‌ به‌ رده‌ م کوشتنی که‌ سێکدا که‌ من نایبینم ، ئه‌ م قسه‌ یه‌ ی نیتچه‌ ئه‌ وه‌ نده‌ ی بیانوو هێنانه‌ وه‌ یه‌ بۆ بێده‌ نگی به‌ هه‌ ر بیانویه‌ ک بێت ئه‌ وه‌ نده‌ تێگه‌ یشتنێکی واقیع بینانه‌ نیه‌ وه‌ ک ڕه‌ خنه‌ گران باسی ده‌ که‌ ن.
ئه‌ وه‌ ی ئۆپۆزسیۆنی کوردی کاری پێده‌ کات هه‌ مان ئه‌ و میتۆده‌ یه‌ که‌ نیتچه‌ باسی ده‌ کات ئۆپۆزسیۆن ئه‌ وه‌ نده‌ ی له‌ بیانوو هێنانه‌ وه‌ یه‌ ئه‌ وه‌ نده‌ جورئه‌ تی قه‌ رار دانی یه‌ ک لایه‌ نی نیه‌ لایه‌ نه‌ کانی ئۆپۆزسیۆن به‌ عه‌ لمانی و ئیسلامیه‌ وه‌ ئه‌ وه‌ نده‌ ی ململانێیانه‌ له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ی کامیان زوتر له‌ گه‌ ڵ ده‌ سه‌ لات ئه‌ وه‌ نده‌ نه‌ یان توانیه‌ وه‌ میکانیزمێکی به‌ هێز بگرنه‌ به‌ر بۆ خامۆش نه‌ بوونه‌ وه‌ ی ئه‌ م شۆڕشه‌ ..ئاخر شۆڕش به‌ که‌ سانێک ناکریت کاتژمێری چواری دوای نیوه‌ ڕۆ به‌ فێنکی دێت وتارێک ده‌ دات و ده‌ ڕواته‌ وه‌ به‌ لای که‌ یف و سه‌ فای خۆیه‌ وه‌ شۆڕش به‌ تیۆره‌ کتێبیه‌ کان ناکرێت بیرتان نه‌ چێت ده‌ سه‌ ڵات چه‌ ند تاوانباره‌ له‌ کوشتن و ته‌ قه‌ کردن له‌ هاوڵاتیان ئێوه‌ ش سه‌ د ئه‌ وه‌ نده‌ ئه‌ گه‌ ر هاتوو ده‌ ست به‌ رداری ئه‌ م شۆڕشه‌ ببن چونکه‌ من ڕۆژانه‌ ده‌ یان گه‌ نج ده‌ بینم که‌ له‌ ئێوه‌ ش بێئه‌ مه‌ ل بوه‌ و چاوه‌ ڕێیه‌ ئه‌ م وڵاته‌ جێ بهێڵێت ئێوه‌ لانی که‌ م ده‌ ستتان هه‌ بوو له‌ وریاکردنه‌ وه‌ ی خه‌ ڵک هاندانی خه‌ ڵک توره‌ کردنی خه‌ ڵک .
ئه‌ و خه‌ ڵکه‌ تان وه‌ ک مێگه‌ ل هێنایه‌ به‌ رده‌ م گورگه‌ کان و که‌ چی خۆتان ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌ کشێنه‌ وه‌ خه‌ ڵکی ڕه‌ ش و ڕوت له‌ حه‌ قیقه‌ ت ناگات ئه‌ گه‌ ر ده‌ ست و هێز و توانای ئێوه‌ نه‌ بینێت ئێوه‌ ی ئۆپۆزسیۆن ناتوانن هه‌ ڵوێستیکی توندتان هه‌ بێت کاتێک به‌ چه‌ قۆ هه‌ لا هه‌ لا ده‌ کرێن کاتیک ده‌ رگاتان له‌ سه‌ ر داده‌ خرێت ئێوه‌ نه‌ توانیتان له‌ به‌ ر پاره‌ و پۆست و ڤێلا هه‌ ڵویستتان هه‌ بێت نه‌ ده‌ توانن ئێمه‌ ش بپارێزن چونکه‌ خۆتان هه‌ موو زه‌ لیلیه‌ ک قبوڵ ده‌ که‌ ن ئیتر چۆن داوای ئازادی له‌ ئێمه‌ ده‌ که‌ ن ئه‌ وه‌ ده‌ سه‌ لات نیه‌ له‌ ڕێگه‌ ی به‌ ڵته‌ جیه‌ کانه‌ وه‌ ده‌ یه‌ وێت خه‌ ڵک بڵاوه‌ پیبکات ئه‌ وه‌ لاوازی و بێهه‌ ڵوێستی و ڕۆژ به‌ ڕۆژ چۆڵ بونی سه‌ رای ئازادیه‌ له‌ لایه‌ ن ئێوه‌ وه‌ .
جاران ده‌ سه‌ ڵات نه‌ ی ده‌ وێرا له‌ ماڵه‌ وه‌ بنوێت پاره‌ یان له‌ بانق کێشایه‌ وه‌ مناڵیان نارده‌ وه‌ بۆ ئه‌ وروپا که‌ چی ئێستا موعاده‌ له‌ که‌ ته‌ واو پێچه‌ وانه‌ بۆته‌ وه‌ خه‌ ڵکی ده‌ گیرێت هه‌ ڕه‌ شه‌ ی لێده‌ کرێت له‌ سه‌ ر ئێوه‌ ئێوه‌ ش دیواری ڤێلاو موچه‌ ی هه‌ شت ملیۆنیتان ناهێڵێت کوشتنی ئیمه‌ ببینن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە