کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكایه‌تی دادگا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی حاكم قوباد ده‌دات

Thursday, 18/03/2010, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی حاكم قوباد جه‌لی زاده‌ له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی دادگای ئیستینافی سلێمانی، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ ناعه‌داله‌تییه‌كانی ده‌زگای دادوه‌ریی مانگرتنی خۆی راگه‌یاند، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ چه‌مچه‌ماڵ درا.

له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنه‌ حاكم قوباد جه‌لی زاده‌ رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی مانگرتنكه‌م شكاند‌و بۆ ده‌وامی رۆژانه‌م سه‌ردانی دادگام كرد، له‌پێشدا به‌نامه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی دادگام له‌ شكاندنی مانگرتنه‌كه‌م ئاگادار كرد، به‌ڵام ناوبراو نامه‌كه‌ی بۆ ناردمه‌وه‌‌و رایگه‌یاندبوو كه‌ من ئه‌وم وه‌ك سه‌رۆكی دادگا قبوڵ نه‌كردوه‌".

حاكم قوباد وتی "پاش ئه‌وه‌ش من سه‌رجه‌م حاكمه‌كانم له‌ بڕیاره‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه‌‌و تا كۆتایی رۆژ ده‌وامی خۆم كرد. نیوكاتژمێر پێش كۆتایی ده‌وام به‌ڕێوه‌به‌ری دادگا هات‌و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێی راگه‌یاندم كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی دادگای ئیستینافی سلێمانی‌و سه‌رۆكی دادوه‌ریی هه‌ولێر، بڕیار دراوه‌ كه‌م شوێنی كاره‌كه‌م بۆ چه‌مچه‌ماڵ بگوازرێته‌وه‌".

به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێت رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ حاكم قوباد شوێنی كاره‌كه‌ی بۆ دادگای چه‌مچه‌ماڵ بگوازێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگا حاكم قوباد وتی "من ماوه‌ی 15 ساڵه‌ له‌م شاره‌ حاكمم، بڕیارێكی له‌و چه‌شنه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و حاكمانه‌یه‌ كه‌ تازه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بن، من ئه‌م بڕٍیاره‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌زانم".
حاكم قوباد وتیشی "من ته‌حه‌دا ده‌كه‌م كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م 15 ساڵه‌دا به‌ پاكی كارم كردوه‌‌و دوور بووم هه‌رچه‌شنه‌ گه‌نده‌ڵییه‌".

ناوبراو داوا له‌ هه‌موو هاوكاران‌و خه‌ڵكی عه‌داڵه‌تخوازاده‌كات سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ بێده‌نگ نه‌بن.
تایبه‌ت به‌ ئاوێنه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە