کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


منداڵى بەرپرسەكانى كوردستان لە قوتابخانەكانى گولەن دەخوێنن

Friday, 29/11/2013, 12:00

1960 بینراوە






ڕووى ڕاستى گولەنیەكان لە دەمى یەكێك لە دامەزرێنەرانى ڕێكخراوى گولەنەوە (نوورەدین فەرەن) ،

نوورەدین فەرەن وەك خۆى باسى دەكات یەكێكە لە دامەزرێنەرانى ڕێكخراوى گولەن كە ئەمڕۆ لە تەواوى بوارەكانى ژیاندا بە ناوى خزمەت بە دینى ئیسلام بڵاوبۆتەوە و خەڵكى فریودەدەن . نوورەدین فەرەن دەڵێت دواى ئەوەى ڕووى ڕاستى ئامانجەكانى گولەنى لا ئاشكرابووە . دەچێتە لاى گولەن و هەموو ئەو بەڵێن و وەعدانەى وەبیردێنێتەوە كە لەكاتى دەست كردن بە كار هەموو سوێندیان لەسەر خواردووە و بەڵێنیانداوە بەو بەڵێنە كار بكەن . بەڵام لە وەڵامدا گولەن قەۆمان دەكات بە كەسانى دەوروبەرى كە CIA و FBI ئاگادار بكەنەوە تا نوورەدین بكوژن .

نوورەدین دەڵێت گەر خۆى منى بانگ بكردایەو بیكوشتمایە زۆر ئاسان تر دەبوو لەلام نەك بەو شێوەیە كاردانەوەى هەبێت . گولەن لەو كاتەدا ئەوەندە پەلەى لەناوبرنى منى بوو چونكە بە ڕاستیەكانم زانى بوو ڕازى نەدەبووم بە شكاندنى بەڵێن چونكە 35 ساڵە پێكەوە بەناوى خزمەتكردنى گەل كەوتینەڕێ ئێمە بۆ خزمەت بە هەژاران هاتبووینە مەیدان تەنیا لەبەر خوا و هیچى تر ، گولەن فەرمانى بە پاسەوانەكەى كرد بمكوژێت كە كەسێكى تورك بوو وتى بڕۆ بیكوژە ، ئەویش بە دارێكى پۆلیسى لە یەك مەتر و نیو دەبوو هەمووى ئاسن بوو هێرشى كردە سەرم ، لەو شوێنەدا زیاتر لە 35 كەسى لێ بوو ئەوان كەوتنە نێوانمانەوە و منیش ڕأم كرد لە دەستى و كەسێك لەوانە منى بە پەلە كردە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە بەنیازى ئەوەى دەمفڕێنێت ڕزگارى كردم لە دەستیان ، تەنانەت فریاى كۆكردنەوەى كەلوپەلەكانم نەكەوتم هەر ئەو شەوە كاتژمێر یەك و نیو نیویۆركم جێهێشت . نوورەددین لەبەر ئاسایشى ئەو كەسە ناوبراو ئامادە نەبوو ناویان بڵاو بكاتەوە . دەڵێت ئەگەر دادگایەكى عادیلانە دۆسیەكە بگرێتە خۆى ئامادەم هەموو ئەوانە بخەمە ڕوو ئەو كەسانەشى لەوێ بوون وەك شاهید بانگیان بكەم .

نوورەدین زۆر بە دڵگەرمى باس لە سەرەتاى كارەكانیان دەكات و دەڵێت ئەو كاتەى ئێمە دەستمان كرد بە كارەكەمان دۆستان و كەسانى دەوروبەرمان ئێمەیان كردە وەكیلى خۆیان .

هەروەها توورەدیت ئەوەشى نەشاردەوە كە گولەن هەردەم خۆى بە كەسێكى پیاوچاك و بانگخواز دەزانێت وا خۆى نیشان دەدات كە پیاوچاكى سەردەمە . نوورەدین دەڵێت من و گولەن چەند ساڵێك جیاوازى تەمەنمان هەیە . ئەو 1941 بووە لە دایك منیش 1948 . بەڵام ئەو ئیدیعاى ئەوە دەكرد گوایە لەو كاتەى كمال ئەتاتورك مردووە ئەو بووە لە دایك ، خۆى لە كاتى یەكتر ناسینماندا وتى لە هەمان كاتژمێر یان هەمان ڕۆژ كە ئەتاتورك مردووە من ئەو كاتە لە دایكبووم . تەنانەت بەشێوەیەك باسى لەو كاتەدا دەكرد كە ئەتاتورك چۆن كابرایەكى كافر بووە و ئیدیعاى بێ دین و لەناوبردنى دینى كردووە ، من لە كاتى مردنى ئەودا لە دایكبووم بۆ بوژاندنەوەى دین و ڕزگار كردنى دین هاتووم .

نوورەدین درێژەى بە قسەكانى داو وتى ئەو كاتەى من لە گولەن جیابوومەوە 35 ساڵ دەبوو بۆ خزمەتكردنى بەناو خەڵكانى هەژار و كردنەوەى قوتابخانە و بەشى ناوخۆیى كارمان دەكرد . من لەبەرئەوەى خۆم بەهەژارى لە قوتابخانەى ئێواران دەمخوێند تا لە زانكۆ وەرگیرام ئەو ئامانجانەم هیچى بە خراپ نەزانى بۆیە بڕیارم دا كارى لەگەڵدا بكەم . چونكە یارمەتى دانى خەڵكانم بۆ خوێندن بە هێندەى دروستكردنى مزگەوت لا پیرۆز بوو . لەگەڵ گولەندا بەو ئامانجەوە دەستمان كرد بە كار . بۆیە لە ساڵى 1970 بیرمان لەوە كردەوە كارەكانمان لە چولۆچێوەى وەقفێكدا ئەنجام بدەین ، بۆ ئەو مەبەستە لە نوسراوێكدا ئامانجى كارەكانمان خستەڕوو ناومان لێنا خزمەت و من خۆم لە چەند ڕۆژنامەیەك و گۆڤارێكدا بڵاوم كردەوە . ئێمە بووین كە بناغەى بەناو ئەو خزمەتەمان دانا، گولەن بەناوى خزمەت بە خەڵكى هەژار و قوتابیانى نەدار كارەكانى لە ئێمە گەیاند ، ئێمە كەسمان ئاگادارى ئەوە نەبووین كە دامەزراندنى ڕێكخراوێكى لەو شێوەیەى لە مێشكدایە ، تەنانەت وا ڕیككەوتنین كە كارەكانمان بەشاراوەى بمێنێتەوە بۆ ئەوە هەموومان لەسەر دەقێكى قورئان كە ئامادەى كردبوو سوێندمان خوارد . ئێمەى لە ژێر سایەى ڕێكخراوێكدا بەكارهێنا . هەرگیز بیرمان لەوە نەكردەوە كە گولەن كارەكان بەشێوەیەك لێ بكات كە ببێتەمایەى گومان ، هات ئەو كەسەى كە مالیەى لە ژێردەستا بوو لە ئەمەریكا نیشتەجێ كرد تەواوى ئەو پارانەى كۆ دەكرانەوە لە قوتابخانە و كۆمەكى خەڵك هەمووى لاى خۆى كۆدەكردەوە كەسى وا هەبوو بە تەنیا ئەركى دروستكردنى 10 قوتابخانەى دەگرتە ئەستۆ ئەو پارانەى وەركان دەەگرد گەلەك زۆربوون ئەوەجگە لەو هەموو پارانەى خەڵكانى هەژار بەنیەتى خێر دەیانداینێ هیچى پسووڵەمان بۆ نەدەكردن هەموو ئەو پارانە ڕست دەدرایە دەست گولەن . لەدواى ئەوە زۆر كارى پێچەوانەى بەڵێنەكان دەبینرا كە ئێمە كەسمان ئاگادارى نەبووین . ئەو بەڵێنانەى بە خەڵكیمان دابوو بەرامبەر ئەو كۆمەك و یارمەتیانەى پێشكەشیان دەكردین بۆ دروستكردنى قوتابخانە و یارمەتى دانى قوتابیانى هەژار پێچەوانەكەى دەرچوو كە ئەوە یارى كردنە بە ئیرادەى خەڵك و ئیهانە پێ كردنیانە . گولەن هات بەشێوەیەكى نهێنى دزەى بە ڕێكخراوەكە كرد بۆ ناو دام و دەزگا و بانق و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و پۆلیس لە گشت ئەو وڵاتانەى ڕێكخراوەكەى كاریان لێ دەكات بەتایبەتى توركیا .

نوورەدین سەرەتاى كارەكانیان و ئامانجى گولەن بە نمونەیەك باس دەكات كە تۆ بچیت كۆمەكى لە خەڵك كۆ بكەیتەوە بۆ دامەزراندنى كارگەیەكى چەتاڵ بەڵام كاتى گەیشتیتە ئامانجى خۆت كارگەى چەك دابمەزرێنیت .

هۆكارى واز هێنان لە ڕێكخراوەكەى گولەن بۆ ئەوە گەڕاندەوە ، كە كاتێ ئەو كەسانەى بەهۆى كۆمەكى خەڵكەوە لە ژێر سایەى گولەنیەكاندا خوێندنیان تەواو كرد بەهۆى ئەوەى بە بەردەوامى پەیوەندیان لەگەڵ یاندا دەبوون كاتێ لە دام و دەزگاكانى دەوڵەتدا دادەمەزران بە نهێنى لەگەڵیاندا كۆدەبنەوە و كاریان پێ دەكەن و لە بەژەوەندى گولەن و ڕێكخراوەكە بەكاریان دەهێنن .

ئاڕاستەى ئامانجەكان دەكران هێواش هێواش جێى خۆیان دەكردەوە لەناو شوێنە هەستیارەكاندا بەجۆرێك كە كۆنترۆڵى ئەو كەسانەى كارێكى دەوڵەتیان دەگرتە دەست دەكەوتە دەستى گولەنەوە ئەویش بە ویستى خۆى بەكاریان دەهێنێت .

خوێنەرى بەڕێز ئەمڕۆ ڕێكخراوى گولەن لە كوردستاندا تەواو بڵاوبوونەتەوە ، لەبەر ئەوەى منداڵى زۆربەى بەرپرسەكان لە قوتابخانەكانى گولەندا خوێندویانە و دەخوێنن ، گولەنیەكان دەسەڵاتى ئەو كەسانە بەكاردەهێنن بۆ گەیشتنە مەرامى گڵاوى خۆیان .

بە پارەیەكى ئێجگار زۆر وانە دەڵێنەوە حۆیان كردووە بە ئەولیا بەسەر خەڵكەوە ، تەواوى بیناى قوتابخانە و بەشى ناوخۆى قوتابیان و ناوەندەكانیان زەویەكانى بەهۆى بەكارهێنانى دەسەڵاتى ئەو بەرپرسانەى منداڵەكانیان لاى ئەوان دەخوێنێت لە حكومەت بە خۆڕایى وەردەگرن دواتر بە پارەى خەڵكى هەژار و نەدار بیناكەى دروست دەكەن بێ ئەوەى تەنیا دۆلارێكى خۆیانى تیا سەرف بكەن . ئەم ڕێكخراوە پێویستە بە ڕێكخراوێكى تیرۆرست بناسرێت چونكە ئامانجى سەرەكى كاركردنە بۆ بەرژەوەندى دەزگاى موخابەراتى وڵاتەكەى میت و دەستخستنى پارەیەكى زۆر ، لەگەڵ دەست بەسەرا گرتنى داهاتوو دام و دەزگا حكومیەكانى هەرێم .

ئەم ڕێكخراوە تەنها لە كوردستانى باشوور خاوەنى دەیان كۆلێج و قوتابخانەو بەشى ناوخۆى و ڕادیۆى دەوران لە هولێر و دەزگاى چاپى كانى عیرفا لە هەولێلا كە كتێبەكانى گولەن وەڕدەگێڕێتە سەر زمانى كوردى تا خەڵكى زیاتر بكەونە ژێر كاریگەرى گولەنەوە و بە قسەلا بكەن لە پرسە چارەنوسازەكاندا .

گولەنیەكان بەشێوەیەك خۆیان خزانۆتە ناو دام و دەزگا حكومى و ئەمنیەكانى هەرێمەوە تەنانەت سەرۆكى حكومەت و وەزیرەكانیش لە هەندێ سوێندا ئەو دەسەڵاتەیان نییە . لە هەر شوێنێكى هەرێم بیانەوێت عەرزە وەر بگرن یاخود بەشى ناوخۆى بكەنەوە ڕاستەوخۆ بەبێ كێشە بۆیان جێبەجێ دەكرێت .

ئەوەنەى زانیاریمان پێگەیشتبێت منداڵى زۆرێك لە بەرپرسە حكومى و ئەمنیەكان بەتایبەتى ئاسانكاریان بۆ دەركێت تا لە قوتابخانە و زانكۆكانى گولەنیەكان وەربكیرێت تا دەسەڵات پەیدا بكەن .پارێزگارى ئێستاى سلێمانى و قایمەقامى پێشووى سلێمان و دەیان بەپرسى پلە بەرز لە ئاسایش و وەزارەتى ناوخۆ و حیزبەكان منداڵەكانیان لاى گولەنیەكان پەروەردە دەگرێن . لە هەولێر منداڵەكانى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و چەندین بەرپرسى تر هەن لە ئاسایش و وەزارەتى ناوخۆ لە قوتابخانەكانى گولەن دەخوێنن . لە شارەكاندا باشترین سوێنیان دەدەنێ پارەیەكى باشیان بۆ سەرف دەكرێت .

گولەنیەكان دائیمەن تێدەكۆشن بۆ بڵاوكردنەوەى فكرى گولەن بەناو خەڵكیدا . سەرەتا لە قوتابیەكانى خۆیانەوە دەست پێدەكەن لە قوتابخانە و بەشە ناوخۆیەكاندا باسى گولەنیان بۆ دەكەن و وتەرەكانى لێدەدەن و كتێبەكانى بەناویاندا بڵاودەكەنەوە . شەوانە و لە بۆنە تایبەتەكاندا سەردانى ماڵ و خێزان و كەسوكارى قوتابیەكان دەكەن فكرى گولەن بڵاودەكەنەوە هیچ نەبێ دەیناسێنن .



لەم ڕێیەوە ئامانجێكى میتى توركیا دەپێكن كە لەناوبردنى بیرى نەتەوەى و گوێڕایەڵ بوونى توركە . گولەنیەكان لەسەر بنەمایەك كار لەسەر كورد دەكەن ، دەڵێن ئیرادەت بدە دەست ئێمە ، ئێمە ڕێ و شوێنت بۆ دیارى دەكەین تۆ نابى لە قسەمان دەرچى چونكە هۆجا ئەفەندى كە ئەوان بە گولەن وا دەڵێن واى فەرموە . دەبێت وا بكەیت ، نا بێت نەتەوایەتى بكەیت وەلاى نێ ئێمە یەك نەتەوەین ، ئینجا تۆ كوردید . كورد بوون لاى گولەن تەنیا ناوە و هیچى تر . گولەنیەكان ئەو كەسانەى لایان كار دەكەن بەكاردەهێنن و لەسەدا 10 بۆ 20 مەعاشەكەی لێ دەسەنن بەناوى خزمەتەوە چونكە ئەو ئەندامێكە لەوان و فەرزە لەسەرى بیدات . ئەكە جگە لەوەى گولەنیەكان دوژمنى سەر سەختى شۆڕشى نەتەوەى كوردن لە هەركوێ بێت بە تایبەتى پارتى كرێكارانى كوردستان . گولەن بە خۆیى و تەواوى دەزگاكانى ڕاگەیاندن و مامرستاكانى بەردەستیەوە لە هەوڵى ناشرین كردنیاندایە , بە تیرۆرستیان دەزانن هەزاران بوختانیان بۆ دەكەن و ناشرینیان دەكەن . جا ڕۆڵەى كورد وشیار بە ئاگاداربە نەكەویتە داوى گڵاوى گولەنیەكانەوە تا فریونەخۆیت .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)