کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


14-4 لە ئە نفالى جەستەییەوە بۆ ئەنفالى مە عنەوى تاك

Saturday, 13/04/2013, 12:00










كوردستان گیان تۆ بى نازترین خاكى سە ر ڕووى ئە م زەوییە یت كە توشت بووە بە توشى كۆمەلێك سیاسی و سەركردەى قێزە ون و بى ئەمەكەوە نە شانس نە سروشت نە مرۆڤەكانى هیچ شتێك دەست نادەنە دەستى یەك بۆ ئە وەى ئەمانە بگۆرێین , ژیان لێرە لە ژیان ناكات, ئاخر بە ڕیشى كام ڕۆشنبیرى ئیسلامى وعەلمانى ڕەوایە دواى 23 ساڵ تەنها ئەوەى گۆڕاوە سەرخانێكى بێ ژێرخانە, من چاو و گۆیم پڕ بووە لە دەنگ و چپە چپى دنیا و هیج جوانیەك نابینم لێرە, ئاخر ئیستا ڕێبەرە كلك سورەكانى شاخ و شۆرش و خە بات بوونەتە خۆرەى ئە م میللەتە و , لاف و گەزافى شۆرش و خەبات و كوردایە تى ئەفرۆشنەوە بە میللەت, ئێستا نەوەى نۆى چارەكە ژیانى سەدەیەكى تاریكى بەڕێكردوە, كەچى هەموو ڕۆژێك و هەموو ساڵێك چروچاوى چەن سەركردەوە چەن قەرەجێكى سیاسى ئەبینێت ئەنفالى عەقڵى لێرە بەردەوامە, ئەوان لەو شاخە ى باسى ئەكەن و خۆشیان ئە ڵێن زۆر سەخت بووە, باوەڕناكەم یەك سەعات بەردیان نابێتە سە رسكیان تاقۆڕە سكیان نەیەت, هەڵبەت ئەمە ئەو شێرو پڵنگە ئاسایانە ناگرێتەوە كە وەك شێرو (مامەڕیشە) ئاسایانە شەهیدبوون , بەماناى پێشمە رگە پێش مەرگى خۆیان كەوتن, چاویان لە بنیادنانى ڤێلاو كۆشك و تەلارو بانق و كۆكردنەوەى سامان و نەبوو.
ئاخر من تێناگەم باوكێك رۆڵى سەرەكى ببینێت لە ئەنفالكردنى جەستە ى ڕۆڵەكانى, چۆن ئەتوانیت زۆر بەسەر بەرزانە لە ڕیزى پێشى پێشەوەى یادەكاندا دابنیشێت و باسى چۆنێتى زیندە بە چاڵكردنى كۆرپەكانى بكات, ئاخر بەشێكى زۆر لە نەوەى نۆى سەردەمى خەیاڵى تێپەراندوە, ئاشنا بووە بە بینینى ڕاستەقینەى شتەكان و ڕووداوەكان, ئیتر سەردەمى تاریكستانى نیە , داپیرە و باپیرە ئاسایانە دانیش لە بەر تیشكى مۆمەكان باسى شۆرش و خەباتى گیان فیدایى و سەردە مى پاڵەوانەكان بكەن بۆ مناڵە دەست لەسەر دەم و دەستەكان,بۆ هەموو ئەزیزانى ئەنفال ڕِوح و دڵتان شاد بێت, ئەزانن ئەو دەم و چاوانەى ئە وكات ئێستا لە ئێمە مانان بوونەتە ئەكتە رى سەرەكى ناو درا ما زنجیرە فلیمەكان, دوێنى هە ر دوێنى زۆر بەسەر نەچووە, لەكاتى مفاوەزاتى ساڵى 1983 ى نێوان (ینك و بەعس) , (تارق عەزیز) بە (فەرەیدون عبدولقادرى) وتووە, ئەگەر لەگەڵمان ڕێك بكەون, بۆ خۆتا باشترە و كارێكى باش ئەكەن, خۆ ئەگەر نا ئێمە هەر شەڕەكە دەبینەوە و سەر ئەكەوین,مە بەست لە شەڕ نێوان (عێراق ئێران), چونكە هەموو جیهان لە دژى ئێران پشتگیریمان ئەكات, بەڵام ئەگەر ڕێك نەككەون, ئەوا پاش جەنگ ئە و هێزو سوپا زەبەلاحە ى هەمانە دەیهێننە كوردستان و سالێك وەخت سەدان و هەزاران كوژارو خاك و میللەتان بە تورگە دەبێژین و تەفرو توناتان ئەكەین, وە چەند سالێك بە دواى ئەم وتە یە ڕژێمى بەعس بەفعلى كارى خۆى كردو سەدان و هەزران مناڵ وكۆرپە و پیاو ئافرەتیان ئەنفال و سوتان و زیندە بەچاڵكرد و زۆربە ى كوردستانیان خاپوركرد, بۆ راستى ئەمە وتەیەش خۆێنەرى كتێبى(خولانەوە بە لە دەورى بازنە- نەوشیروان مستەفا) ئەوكاتیش لەو سەردەمەدا هەموو حیزب و سەركردە و سیاسیەكانى ئێستا بۆ ئە وەى بى سەلمێنن كە كە ڵەگاى گەڕەك و حیزبى و ئازاو چاونەترسن , میللەت و خاك و خوێنى سەدان و هەزران ڕۆڵەى ئەم میللەتە یان كردە قوربانى شوقە و ماڵ و سامان وپۆست پلەو پایەكە ى ئێستایان, ئاخر بە ویژدانى كام ڕوشنبیرو نووسەر وو هەموو كۆیلە دەست لەسەر دەمەكانى ئەوكات و ئیستا ڕەوایە , خۆینى كۆرپە و خەڵكى ستەم دیدە و هەژارو بسوتێنى تە نیا بۆ ئە وە بیسەلمێنیت كە چ شۆڕشگیرێك بوون, خۆشیان و خێزان و نەوەكانى ئێستایان وە ك ڕیۆى ترسنوك بۆى دەرچوون.
ئەوەى جى نێگەرانیە ئێستا لە یادەكانا زۆر بە یۆێرانە باسى ڕابردوو شانازى بە دەسكەوتەكانیانەوە ئەكەن و باسى چارەنوسى میللەت و ژیانى شایستە ئەكەن, ئە بێت مرۆڤ چۆن بتوانێت باوەڕبكات بە مان لە كاتێكدا خۆیان باوەڕ بە خۆیان ناكەن, ئیدى خەڵك بێزار بووە لە فرۆشتنەوەى مێژوو خەبات و یاساو سەروەرى و پێشكەوتن بەدێهانانى ئەو ئاشتى و دیموكراسیەى ئێوە باسى ئەكەن, ئاخر ئەزیزانى ئەنفال ئەوان هەست بەژان ناكەن ژان كەسێك هەستى پێدەكات كەژانى بێت, ژانى ئێوە جیاوازە لە ژانى میللەت, ژانى ئەوان ژانى مانەوەیە لە كورسى و دەسەڵات ئیدى بە هەر هۆكارێك بێت, بەڵام ڕوحتان شاد ئیدى بەشێكى زۆر لە نەوەى نۆى ى هوشیار ئەوە ئەزانێت داگیر كەر هەر داگیر كەرە , جا ناوى خۆى بگۆڕێت یان نا هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت, بەڵام لەئەنجامدا پێویستە ئەوەبزانین ئەو داگیركەرە باشترە كە بیناسیت و ئاشناى بیت, نەك ئەو داگیركەرەى خۆى پیرۆز ئەكات لەبەر چاوى میللەت بەڵام دواجار لە بێ ئاگاى و بێ هوشیارى میللەت جەستەو سامان و عەقلى میللەت داگیر ئەكات و هەموو شتە ناپیرۆزەكان, كە بەزۆر پیرۆز و مقدسى ئەكەن لەبەر چاوى تاك و هاوڵاتیان بو مانەوە و درێژكردنەوى حوكمى داگیر كارى, خۆ ئەگەر تاك دەست بۆ شتە ناپیرۆزە بە زۆر پیرۆزەكان بەرێت و بڵێت نانانانا بۆ پیرۆزكردنى ئەو شتە ناپیرۆزانەى كە ئێوە بەزۆر پیرۆزتان كردووە, ئەوا ئەبێت ئامادە بەخشینى جەستەو خۆێنى خۆى بێت, ئە زیزانى ئەنفال لە ناخى دڵەوە ئێمە عەفوو كەن , نانانانا نەفرەت لە دڵى ئێمە ئاخر ئێمە دڵمان كوا, هەمووان دڵمان كەوتوە بەر سیستمى كۆیلایەتى بەمانا تازەكەى, خۆشگوزەرانیەكى ژەهراوى چاو و دڵى هەمووانى بەستووە, بەڵام عەقڵ وجەستەى هەمووانى دووبارە ئەنفال كردووە, هەمووان بە جەستەو ڕوخسار تاكێكى جوانین, بەڵام ڕوخاو لە عەقڵ و بونیادنانى خود, چونكە ئەوانەى كار و دەستى هاوكاریان درێژ كرد بۆ ئەنفالكردنى جەستەى ئێوە, ئێستا كار ئەكەن بۆ ئەنفالكردنى عەقڵى تاك لە پێناو ئەوەى ئەیانەوێت هەمووان وەك یەك بیركەونەوە, هەمیشە چەپڵە بۆ سەرۆك و سەركردە و سیاسیە نەخۆش ...هتد لێبدەن و تاك خۆى بكات بەقوربان و بەفیدایان.ئەزیزانى ئەنفال بنوون, بنوون چونكە ئێمە هێشتا سەردەمى تراژیدیمان تێنەپەڕاندوە, هێشتا سەرۆك و سەركردەكانى شاخ هەر سەرۆكن و یاساى شاخ پەیڕەو ئەكەن, حوكمى سزا و پاداشت بە ئارەزووە, هێشتا ئێمە خاوەنى شتێكین زۆر جیاواز لە هەموو سیستمى دنیابە ناوى (سیستمى لاستیكى) ژیان لێرە بە ئارەزووى ئەوان ئەگۆرێت خۆێنى ئێوەیان كردوە بە دیارى و پاڵپشتیەكى بەهێز بۆمانەوە,لە یادەكانى ئە نفال و هەڵەبجە یا سیاسیەكانى ئێستا زۆر بە سەر شۆرى باسى سەربەرزى و بۆێرى ئێوە ئەكەن , ئێستا ئەوەى ئێوە نایزانن تەنیا ئەوەیە ژیان لێرە گۆااوە,چ گۆڕانكاریەك گۆڕانێك تەنیا لەقازانجى بۆرژواكانى شاخ و مەینەتەكەشى بۆ خزمەتكارو هەژارەكانى شاخ.
ڕوحتان شاد.

8-4-2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە