سلێمانی شوناسمه....
Tuesday, 04/03/2014, 12:00
1738 بینراوە
سلێمانی له دوریتا ، نازانم دڵ چۆن ده‌توانێ
تا ئێستاش گوڕی خۆی هه‌بێ و لاواز نه‌بێ له لێدانێ
له دوای نه‌رمه‌بای عه‌سرانت چ شه‌ماڵی ئێوارانێ
فێنکی ده‌داته گیانم جگه له خه‌م و زریانێ
چۆن ده‌هێڵم که شوناسم ، جگه تۆ بێ سلێمانی
تۆ ناسنامه و په‌ساپۆرت و هه‌موو دوکومێنته‌کانی
له جوانی وشه‌ی ناوه‌که‌ت هیچ ناوێک وه‌ک ناوت نییه
جوانترین وه‌سفم کرا بێ :- ئه‌و خه‌ڵکی سلێمانیه