گۆڕان پیویسته چاوێک به کاندیده‌کانیدا بخشێنێته‌وه..
Saturday, 28/11/2009, 12:00
وا خه‌ریکه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به هۆی بوونی کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفت دوابکه‌وێت.. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه که لیسته جیاجیاکان به لیستی کراوه به‌شداری ده‌که‌ن ، چه‌نده ده‌رئه‌نجامه‌کانی بۆ خودی عیراق گرنگه ، زۆر له‌وه زیاتر بۆ کوردستان گرنگتره ، ئه‌ویش به هۆی بوونی لیستی جیاواز له کوردستانا و به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی شۆڤینیزمی عاره‌بی عیراقی و نه‌مانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به ته‌وافقی پێکهاته‌کان و چه‌نده‌ها فاکته‌ری گرنگی دیکه وا ده‌کات ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن بۆ کورد گرنگ بێت، به کورتی نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕدرێت وه‌ک جاری جاران نابێت ئه‌گه‌ر کوتله‌ی کوردی بشخه‌وێت کاریگه‌ری نه‌کاته سه‌ر شه‌قامی کوردی به‌ڵکو کێشه‌کان روو له زیادبوون ده‌بن ، هه‌ر بۆیه لیسته‌کانی ئۆپزسیۆن له کوردستانا به تایبه‌تی گۆڕان و یه‌کگرتوو ئه‌رکه‌کانیان قورسترده‌بێت له مواکه‌به‌کردن و چاره‌کردنی خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه پێشتر قورستری کردووه و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند گه‌یاندۆته بنبه‌ست و بێچاره‌ی هێشتووته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌رکه‌کان قورسبن ، پێویست به ئامرازی به توانا و تۆکمه و به که‌فائه‌ت ده‌کات ، یه‌کێ له‌و ئامرازانه دیاره خودی کاندیده‌کانه که دواتر ده‌بن به ئه‌و ئامرازه ئه‌کتیڤانه که به هۆیانه‌وه پرسه ستراتیژییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌پارێزرین.
گۆڕان لیستی کاندیده‌کانی بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ئاماده کردووه که دیاره په‌له‌په‌لی له‌دانانی پێوه‌دیاره ، ئێمه له کوردستانپۆست به ده‌یه‌ها نامه‌ی جۆراوجۆرمان بۆ دێت باس له خراپی و نه‌شیاوی به‌شیکی زۆر له کاندیده‌کان ده‌که‌ن ، له بری ئه‌وه‌ی نامه ره‌خنه ئامێزه‌کان هه‌موو یه‌که یه‌که بڵاوبکه‌ینه‌وه ، پێمانباشبوو نووسینێک بنووسین ده‌ربڕی ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت بۆ پرۆسه‌ی گۆڕان و ، تیایدا داوا له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی گۆران له کوردستان بکه‌ین که هه‌رچی زووه ئالیه‌تێکی گونجاو دابنێن بۆ سه‌ر له نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کاندیده‌کان و دانانیان له لیستی گۆڕان ، ئه‌وه‌ی کراوه هه‌مان سیاسه‌ت و که‌ڵچه‌ری یه‌کێتی و پارتییه له دانانی کاندید ، با چیدیکه دانانی کاندید وه‌ک ئیمتیاز بۆ خودی خانه‌واده‌که‌ی یا خه‌باتی شاخ و خزمایاتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت ، چونکه مه‌رج نییه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی له شاخ بوونه یا خانه‌واده‌ی شه‌هیدانن که‌فائه‌ت و توانیان هه‌بێت ، به‌ڵکو ده‌بێت له‌سه‌ر پرینسیپی باوه‌ڕیبوونی به پرۆسه‌ی گۆران و پرسه‌ستراتیژییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆڵه‌گه بناخه‌ییه‌کانی بێت له کاندیدکردن، ئه‌مه ویرای عاره‌بیزانیی ده‌بێ خاوه‌ن باکگراوندێکی باشی سیاسی و موتابیعێکی باشی سیاسه‌تی دنیا و نێوخودی کوردستان و عێراق بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو هاوپه‌یمانی زۆر راستگۆیانه پێیراگه‌یاندین و وتی: به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان ئاگایان له سیاسه‌ت هه‌ر نییه و ناشزانن له دنیادا ج ده‌گوزه‌رێت و زیاتری کرد و وتی: هی وامان تیدایه به هه‌ر چوارساڵ نه‌ک هه‌ر رۆمانێکی نه‌خوێندۆته‌وه ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی حزبه‌که‌ی خۆشی نه‌خوێندۆته‌وه.هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه پییوتین: له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌کێ له په‌رله‌مانتاره‌کان کوردستانی له سه‌ر لیستی یه‌کێتی به‌سه‌رخۆشی و کاری ناڕه‌وا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له گرینزۆن ده‌ستگیرکرا و ، دواتر ئازاد کرا.
گرنگه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان چاوێک به‌و لیسته‌دا دابخشیننه‌وه ، چونکه با دلنیابن کاریگه‌ری بردنه‌وه‌ی کورسی زیاتر کاریگه‌ریکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌بێت له پێگه‌ی گۆڕان له کوردستاندا و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانین بلیین: ئه‌و 25 کورسییه‌ی که حاڵی حازر هیچ چاڵاکییه‌کی ئه‌وتۆیان له په‌رله‌مانی کوردستانا نییه ، ده‌بوژێننه‌وه و به‌گه‌ڕ ده‌که‌ون و ده‌توانرێت ده‌ستکه‌وتی زۆروزه‌به‌ند بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین ببێت. بۆیه با هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ئه‌م ره‌خنه‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن و له چوارچێوه‌ی داواکاری شه‌خسی قه‌بولی نه‌که‌ن ، به‌لکو وه‌ک تاکتیکێکی گونجاو له پێناو ستراتیژێکی مه‌زندا قه‌بوڵی بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست