کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی خۆی نای خۆی ساوه‌ره‌

Tuesday, 07/12/2010, 12:00




عه‌قدید موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی له‌ کۆتایی نه‌هاتووی ووڵاتی لیبیا پێش کۆنگره‌ی سه‌رانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی که‌له‌ ووڵاتی میسر به‌ڕێوه‌ چوو بوو، پێش ئه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌ به‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌ست پێبکا، ئه‌م له‌لای خۆیه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌دیدارێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ هه‌موو بڕگه‌و ئه‌جنداو کارو باره‌کانی کۆنگره‌و ده‌قی کۆتایی هێنانی ئه‌و ووتاره‌شی بۆ خوێنده‌وه‌ که‌ ئاماده‌ کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بکرێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ، به‌ڵکه‌ وه‌ك نوکته‌یه‌ك باسی له‌م کۆنگره‌یه‌ی ئه‌کردو زوو زوو ئه‌ی بڕگانه‌ی دووباره‌ ئه‌کرده‌وه‌ که‌ چۆن به‌خێرهاتن له‌ میوانه‌کان ئه‌کرێ و دواتر ده‌ست خۆشی ته‌واو بوونی کۆنگره‌که‌ ڕائه‌گه‌یه‌نرێ و هه‌روه‌ها که‌ چۆن ئه‌م کۆنگره‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ سه‌رکه‌وتو بوو که‌ ئێشتا هه‌فته‌یه‌کی ماوه‌ ببه‌سترێ.

کۆنگره‌ی پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ ، ئێشتا نه‌به‌ستراوه‌ ئه‌وه‌تا هه‌موان ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌زانین و هیچ جۆره‌ سه‌رسوڕمانێك بۆ که‌س دروست ناکا، سه‌رۆك هه‌ر سه‌رۆکه‌ و کوڕو کوڕه‌زاو هه‌رچی بارزانیه‌ زیاتر تاپۆی ئه‌م به‌ناو حزبه‌ له‌سه‌ر خۆیان له‌ بڕك ئه‌نێن و هه‌رچی سۆرانیه‌کانه‌ ئه‌بێ هه‌تا ماون بیخولێننه‌وه‌و کۆیله‌ و سفره‌ ڕاخه‌رو گسك هه‌ڵگری ئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه‌ بێ. ئه‌م کۆبونه‌وه‌ عه‌شایه‌ریه‌ ته‌نها به‌چه‌سپاندنی چه‌ند گۆڕانکاریه‌که‌ که‌له‌مه‌و به‌دوا ئه‌بێ گه‌لی کورد بیزانێ، ئه‌ویش باڵا ده‌ستی زیاترو له‌کۆتا نه‌هاتنی ئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی. لێره‌وه‌ پارتی په‌یامێك به‌هاوڵاتیانی کورد ئه‌دا که‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌وه‌و پێش په‌یڕه‌وی کردوه‌، هه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌و ئه‌جندای جارانه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ك نایه‌ته‌ ئاراوه‌. ئه‌ویش باڵا ده‌ستی بارزانیه‌ سه‌ر سوره‌کان به‌سه‌ر سۆرانیه‌ چاو نزم و خۆبه‌که‌م زانه‌کان. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ به‌ڵکه‌ ئه‌م به‌ناو کۆنگره‌یه‌ ده‌رگا واڵا ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین که‌سی کلك گرێدراو سیخوڕو جاش و کۆنه‌ موسته‌شار له‌خۆ بگرێ که‌ بتوانن ڕایه‌ڵه‌کانی ئه‌م به‌ناو حزبه‌ پته‌وتر بکه‌ن .

ئه‌م به‌ناو کۆنگره‌یه‌ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نی سه‌دامان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ که‌ زیاتر بۆ ته‌سفیه‌کردن و خۆ ده‌رخستنی سه‌دام بوو له‌به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌کانیدا، ئه‌گه‌ر چی له‌ناو پارتیدا که‌سێ نیه‌ بتوانێ ڕه‌خنه‌ له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بگرێ، بۆیه‌ به‌بۆ چوونی ئێمه‌ ، لێره‌وه‌ پارتی ئه‌یه‌وێ خه‌ڵکانی گۆڕانخواز بترسێنێ و ڕووی ده‌می بکاته‌ کاك نه‌وشیروان و جارێکی دی ئه‌و ووته‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دووباره‌ بکاته‌ که‌ئه‌ڵێ(نه‌وشیروان مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم).وه‌یان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ دووباره‌ بکاته‌وه‌ که‌کاتێ خۆی له‌به‌رده‌م قوتابیانی پارتیدا دژی په‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسمان کردی، گویا پێشمه‌رگه‌ میلیشیا نیه‌.

دڵنیاین که‌وا تاڵه‌بانی له‌م کۆنگره‌یه‌دا جارێکی دی وه‌لائی بۆ مه‌سعود دووباره‌ بکاته‌وه‌و بیه‌وێ هه‌ندێ ترش و خوێش بکاته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قانعی فه‌رد که‌دژی مه‌لا مسته‌فا و مێژووی پارتی وورۆژاندبووی . تاڵه‌بانی چه‌ند هانگاوێکی تر له‌کۆتایی هێنانی یه‌کێتی کورتر ئه‌کاته‌وه‌ و زیاتر له‌چاو پارتیدا لاوازتری ئه‌کا. بۆیه‌ هه‌روه‌ك ئاشکرایه‌ ئه‌وانه‌ی پارتین و وه‌یان وه‌ك ئه‌وان بیرئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌وا پێیان خۆش بێ وه‌یان نا، ئه‌وا مه‌سعود سه‌رۆکه‌ ونێچرڤان جێگرو ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ.

بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌مان و نوسه‌رانی بوێری کوردستان پۆست توشی هیش شۆکی نابین له‌ ئاکام و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌ شومه‌ و چه‌کوشه‌که‌ ئه‌که‌ین به‌پیك و به‌هێزتری ئه‌که‌ین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە