کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە ووتمان، ئێوەش ووتتان هەر هیچ

Sunday, 01/11/2009, 12:00


ئێمە ووتمان سەرۆكەكان هێندەى نەماوە شەڕى براكوژى دروست ببێت ئاگاداربن ووتتان هەرهیچ ووتمان لەشكرى توورك هێرش دەكاتە سەر قەندیل وتتان هەرهیچ وتمان پەكەكە تیرۆرست نییە هێرشى فڕۆكەكانى توركیا بۆسەر قەندیل بۆسەر هەزارەها گڵكۆى شە هید تیرۆرە وتتان هەرهیچ وتمان شە ڕى پەكەكە مەكەن هەر براكوژییە قەندیل جێگەى ئوومێدە ووتتان هەرهیچ وتمان دوبەرەكى وسلێمانچێتی وهەولێرچێتى سەرى هەڵداوە و سۆرانى وبادینانى دەبن بەدوژمنى یەك وتتان هەرهیچ وتمان میتى توركى وئیتڵاعات تەراتێن دەكەن لە هەرێمدا وتتان هەرهیچ وتمان براكوژییە شار و شارۆچكە بوە بە مەجراى خوێن پیاوە مەعقول وكەسایەتى ناودار هاواریان كرد و هانایان هێنا بۆتان بۆ ڕاگرتنى شەڕى پارە و دەسەڵات وتتان هەرهیچ وتمان زۆربێ مووچەین ماندووین ویستمان لەسایەى دەسەڵاتى كوردیداكەمێك پشوو بدەین و شارە و شار نەكەین وتتان هەرهیچ ووتمان ئەولا سوپاى عێراقى هێناوە و ئەملاسوپاى ئێرانى بەكاردێنێ میللەت فەوتا ئێوە چى دەكەن ووتتان هەرهیچ وتمان دەستورێك یاسایەك مافى هاوڵاتى بونى تیا داڕێژڕابێت لە پەڕلەمانداوتتان هەرهیچ وتمان پەڕڵەمان كارتۆنیە و سەر بە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەكەیە و ئەوانى تر دەستیان ناڕوات وتتان هەرهیچ وتمان یەكگرتن بۆخزمەتى تاكى كوردییە نەك بۆتاڵانكردنى گشت داهاتى كوردوستان وتتان هەرهیچ وتمان سنورێك بۆدەسەڵاتەكانى یاسا و زیادە ڕۆیی كردن لەشارەوانى و زەوى و زاردا و تاپۆ كردنى گشت شوێَنە باشەكان لەسەرخۆتان وكەسوكارتان وتتان هەرهیچ ووتمان پێویستمان بەژیانەوەى ژێرخانى ئابورى كوردوستانە و بونى پڕۆژە یاسایەیەك بۆ هەستانە سەرقاچى ئابورى كوردستان وتتان هەرهیچ وتمان وا لە بەغدادى پایتەختدا ڕۆژانە دەست دەخە نە ئیش و كارەكانى هەرێمەوە و بێ حورمەتى بەپێشمەرگە و یاساكانى هەرێم دەكەن ئێوەش بێدەنگ وتتان هەرهیچ وتمان فریاكەون ئەم دەرفەتە لە بارە بۆ دروست بونى قەوارەیەكى كوردى لە دەستى مەدەن وتتان هەر هیچ وتمان فیفتى بە فیفتى ڕازى بوونەبە خواردن وبە هەدەردانى سەروەت وسامانى هەرێم وتتان هەرهیچ وتمان مووسڵ وشەنگال وبەدرە وجەستان وجەلەولا وخانەقین و زۆر شوێنى تر با كوردستان بونیان بەبەڵگەوە بسەلمێنین وتتان هەرهیچ وتمان ئەوا كەركوك كەركوكى دڵ و قودسى كوردستان لەسەداچلەكەى تیاچوو كەركوكتان فەوتان وتتان هەرهیچ وتمان ئەم بیرە نەوتانە زۆرن موڵكن داهاتى باشیان هەیە بۆژیانەوەى ئابوورى كوردوستان بەئاشكرا داهاتەكەى خەرج كەن بۆگشت لایەك ودام ودەزگایەك وتتان هەرهیچ وتمان گرانیە بازاڕ بەدەست چاو برسیانە و قۆرخ كراوە بازاڕى ئازاد دەستى خستۆتە بینە قاقاى هەژارە وە بەبێ بوونى چاودێر و تتان هەرهیچ وتمان لادێكان با بوژێنەوە و ئاوەدان بكرێنەوە و بەروبومەكانیان بەهەدەرنەچێت لەجیاتى سەوزە و میوەى سوریا و توركیا و ئەردەن بەرهەمەكانى خۆمان بخۆین وتتان هەرهیچ وتمان كورد سەییدى بەشەریەتە و بەتوانایە بۆ دەوڵەت بەڕێوە بردن ئەوا عەرەب لە بە غداد سەرەڕاى هەموو ئەو ناكۆكیانە هەیانەخەریكى ڕێكخستنەوەى یاساو پەڕلەمانن و دەستەى پاكژیان دروست كردوە بۆ ئەوكەسانەى زیادە ڕۆییان كردوە ئەى ئێوە چیتان كردوە وتتان هەرهیچ وتمان شار زۆرخەڵكى بەئەمەك و شارەزا و مەدەنى تیاماوە بادەست بەكاربن و هەندێك ئیش و كاریان بدرێتە دەست وتتان هەرهیچ وتمان دڵنیا بن میللەت زۆرپڕە لەتەقینەوەدایە وتتان هەرهیچ وتمان ئەوا زەمینە خۆش و لەبارە بۆ دروست بوونى هێزێك لیستێك بۆبەگژاچوونەوەتان بەلووت بەرزیەوە وتتان هەرهیچ وتمان ئەوا گۆڕان بەڕێوەیە وتتان هەى هوو وتمان گۆڕان دەستى پێكرد وتتان ئادەى بكەونە خۆتان لایەنگرانى دەسەڵات بۆ ناسینى ئەوتێكدەرانە وتمان ئێمە دەنگى ناڕەزاى خەڵكین تێكدەر نین وتتان یەك دەنگ ناهێنن وتمان ئەوا كو رسى زۆرمان بەدەست هێنا وتتان واز لەخەڵك بهێنن و سەریان لێ مەشێوێنن وتتان خۆتان مەدۆڕینن ئێمەش وتمان هەرهیچ ئێستا ئێمە چاوى چاودێرین ناهێڵین لەوە زیاتر زوڵم لە خەڵك بكەن هەرچییەك بڵێن ئێمەش دەڵێین هەر هیچ .

ژمارەى ناسنامە:d50c

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە