پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێکدا، گومان له‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر ده‌کرێت
Wednesday, 15/08/2012, 12:00
ئاری قه‌ره‌داغی نووسه و رۆژنامه‌نووس، دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له مانگی 5ی 2010 به‌ریتانیا به‌جێ ده‌هێڵێت و بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کوردستانپۆسته‌وه ده‌کات خۆی به‌وه ده‌ناسێنێت که ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ئه‌و هه‌واڵه بووه که له عه‌ره‌بییه‌وه، به ناوی ئیهاب هه‌ورامی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی الشرق الاوست، له کوردستانپۆستدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یمانی ئه‌وه ده‌دات، که به گه‌رمی به‌دواداچوون له‌سه‌ر بڕی ئه‌و 4 ملیۆن دۆلاره بکات، که له‌لایه‌ن جه‌لال تاله‌بانی به‌و رۆژنامه‌یه دراوه.
ئاری قه‌ره‌داغی هه‌روه‌ها په‌یمان ده‌دات، که له گه‌ڕانه‌وه‌یدا وه‌کو په‌یامنێری کوردستانپۆستیش کار بکات. له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند فلاش میمۆرییه‌ک له گیرفانییدا ده‌بێت، وه‌کو دوایی زانراوه کۆمه‌ڵیک هه‌واڵ، وتار، زانیاریی و نهێنی تایبه‌تیی خۆی تێدا تۆمارکراوه. ئاری قه‌ره‌داغی ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا له سلێمانی مایه‌وه و یه‌ک جار توانوێتی په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات و دوو هه‌واڵی بۆ ناردووین. دیاره یه‌کێتیی به هه‌ندێک نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی زانیبوو.
ئاری قه‌ره‌داغی خزمایه‌تیی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ردا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ناکۆکیی کۆنی ژن و ژنخوازیی و عه‌شایرییش له نێوانیاندا هه‌بووه، که ئێمه ناچینه ناو قووڵایی ئه‌و باسه‌وه، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا وه‌ک سێبه‌ر به دوایه‌وه بوون و ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و جوڵه‌یه‌کی ئاریی بوون. له‌و ماوه‌یه‌شدا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان، وه‌ک پاسه‌وان ژیان و گوزه‌رانی خۆی ده‌باته سه‌ر.
دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، کاتژمێر ده‌ی شه‌و 16 / 7 / 2010، له ته‌ڵاری كاسۆ ی نزیك فلكه‌ی شه‌هید مامه ڕیشه له چواربا‌غ، به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌ند نه‌ناسراوێك شه‌هید ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای ئاسایش به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که بکوژه‌کان به پاڵپشتیی شێخ جه‌عفه‌ر (وه‌زیری پێشمه‌رگه) و دلێری برای ئه‌و کاره‌یان کردووه، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه پۆلیس یه‌ک دوو که‌س له‌وانه ده‌گرێت، به‌ڵام شێخ جه‌عفه‌ر و دلێری برای تێده‌که‌ون و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، نه‌ک ئه‌مه ته‌نانه‌ت برایه‌کی ئاری قه‌ره‌داغی که ئیستا له سلێمانی نیشته‌جێیه، ده‌یترسێنرێنن، که نه‌وێرێ وه‌ک پێویست رێوره‌سمی ناشتن و پرسه‌ی بۆ دابنێت، خوشکێکی له به‌ریتانیا له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر براکه‌ی کراوه که‌مته‌رخه‌م ده‌بێت ناوێرێت هه‌ڵویست و قسه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بکات، به واتایه‌کی تر له ترسی شێخ جه‌عفه‌ر و بکوژه‌کانی که‌سوکاره‌که‌ی تا ئه‌مڕۆ بیده‌نگن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، کاتێک ئاری قه‌ره‌داغی ده‌کوژرێت، هه‌رچییه‌کی پیده‌بێت وه‌ک موبایل، فلاش میمۆریی، ئه‌وانه‌ش له گیرفانی ده‌رده‌هێنن و ده‌یبه‌ن.
له خواره‌وه کوردستانپۆست ته‌واوی راپۆرتی پۆلیس و راپۆرتی پزیشک (له سه‌ر پشکنینی لاشه‌ی کوژراو) بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
کلیکی ئه‌و لینکه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌کان:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/ari_qeredaxi.pdf
****** ئاری قه‌ره‌داغی کێ بوو!؟ **********
٭ ئاری قه‌ره‌داخی، ناوی (ئاری شێخ عه‌بدوڕه‌حمانی ساڵحه) له سلێمانی، له باوه‌شی خێزانێكی شۆرشگێر له‌دایك بووه، باوكی مامۆستای چوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول بووه، - لوقمان ی برای و كه‌ژاڵ خوشكی شه‌هید بوون، دكتۆر حه‌سانی گه‌رمیان، - پێشمه‌رگه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی كۆمه‌ڵه - برایه‌تی.
٭ په‌یمانگای ژمێریاری له - كركوك ته‌واو كردووه.
٭ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه - بووه و ساڵانی هه‌شتاكان، نامه‌بری كۆمه‌ڵه - بووه له نێوان سلێمانی و قه‌ره‌داغ و شارباژێردا.
٭ له - له‌نده‌ن له ده‌زگایه‌كی ته‌رجومه‌دا كاری كردووه زمانه‌كانی ئینگلیزی ، عه‌ره‌بی، فارسی زۆر به چاكی زانییوه.
٭ نووسه‌ری كوردستانپۆست بووه. کلیکی ئه‌رشیفه‌که‌ی بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b1e2٭ دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، سه‌عات ده‌ی شه‌و ١٦/٧/٢٠١٠ ، له ته‌ڵاری كاسۆ ی نزیك فلكه‌یی شه‌هید مامه ڕیشه له چواربا‌غ ، به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌ند نه‌ناسراوێك شه‌هید ده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست