کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قورسایی یەکێتی لە کۆنگرەی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید

Thursday, 04/04/2013, 12:00


كاروان






رۆژی چوار شەممە ٣/٤/٢٠١٣ حزبی سۆسیالدیموکراتی سویدکۆنگرەیی ئاسایی خۆی بەست و تا رۆژی ٧/٤ بەردەوام دەبێت، بەبەشداری ٣٥٠ ئەندامی کۆنگرە. هەروەها لە ٦٠ وڵاتی دنیا میوانیان بانگهێشتکردووە.

ئەوە ئەبێتە سەرەنجی ئەم بابەتەم بەشداریکردنی وەفدێکی باڵای یەکێتیە کە پێکهاتووە لە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ڕزگار عەلی و سەعدی ئەحمەد پیرە)، بەگوێرەی راگەیاندنی یەکێتی و کەناڵەکانی راگەیاندنی ئەبێت رۆلێک باش درابێتە یەکێتی لە ناو ئەو حزبانەی باگهێشتکراون.

ئەوەی لیرە دەبێت جێگای پرسیار ئەرزشی یەکێتی وەک دەستە خوشکی سۆسیالدیموکراتەکان و هەروەها ئەندامی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنال لەم کۆنگرەی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید، ئەمەش لە پەیامی بەرپرسی پەیوەندییە نیونەتەوەییەکانی حزبی سۆسیالدیموکراتی سوید خاتوو ئەن لیندە (Ann Linde) دا دەردەکەوێت، کە باسی هاتنی حزبە میوانەکان دەکات لەسەرانسەری جیهاندا، لەم پەیامەیدا، ئاماژە بەناوی چەندین حزبە دەکات کە میوانی کۆنگرەکەیانن وەک نمونە : CHP لە تورکیا، MDC لە زەمبابۆ، ANC لە ئەفریقای باشوور، Kenyan Labour Part لە کێنیا، و فەتحی فەلستین و هەروەها باسی سۆسیال دیموکارتەکانی تونس و مسریش دەکات. ئەوەی نەک هەر بۆ یەکێتی بەڵکو بۆ کوردەکان دەڵی حزبە کوردەکانی لە هەرێمەکانی تورکیا و ئێران و عیراق وەک هەمیشە بەشدارن. لێرە دا قورسایی و بایەخی حزبە کوردییەکان و بەتایبەتی یەکێتی دەستە خۆشکی سۆسیالدیموکراتەکان (وەک هەمیشە خۆیان ئەو دەستەواژەییە بەکار دێنن) دەر دەکەوێت، کە بە هیچ شێوەیەک لەم پەیامەی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حزبی سۆسیالدیموکارتی سوید بەدی ناکرێت، بەڵام لە هەمانکاتدا باسی پارتی سۆسیالدیموکراتی میسری و تونسی و گەلێک حزبی تر دەکات کە لە چاو یەکێتی تازەن لە ناو بزووتنەوەی سۆسیالدیموکراتی جیهانی یان بڵین یەکێتیش وەک پارتی حیسابی بۆکرا، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشدار بووە لەم کۆنگرەیە.

ئەگەر یەکێتی سەنگ و قورسایی هەبوایە، ئەوە دەیتوانی نەك وەک نوێنەری کوردەکان بەڵکو وەک حزبێکی عێراق و لە هەمانکاتدا کە سەرۆکەکەی سەرۆک کۆماری عێراق و جیگری سۆسیال ئەنتەرناسۆنالە ناو بهێنرابایە وگرینگی پێبدرایە و کاتی قسەکردنیش پێبدرایە، بەتایبەتیش کە ئێستا کێشەی کورد لە ناوچەکە گەرمە، هەروەها بارودۆخی عیراقیش لەهەمانکاتدا ئەکتوێڵە.

پاشان لە بەرنامەی کۆنگرەکە کات دیاریکراوە بۆ خوێندنەوەی پەیام بۆ هەر یەکێک لە (Muhamed Aboulghar) لە پارتی سۆسیالدیموکراتی میسر هەروەها (Husam Zomlot) لە فەتحی فەلەستینی. ئەی بۆ یەکێتی ئەم جارەش پەیوەندییەکان ئەمەنە بەهێز نەبوون بتوانێت وتەیەکی هەبێت بەناوی یەکێتی وەک حزبێکی کوردی و عیراقی ؟ لێرەوە سەنگ و قورسایی یەکێتی بە پێچەوانەی ئەوەی لە مێدیاکانی خۆیان باسی ئەکەن دەرئەکەوێت.

http://www.socialdemokraterna.se

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە