زۆر له کوردستانپۆست داخ له دڵن!.جه‌لال تاڵه‌بانی پێش ئه‌وه‌ی به‌یانی باش له‌گه‌ڵ هێرۆ بکات ده‌بێ بزانێت ئێمه چیمان نووسیوه
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
راگه‌یاندنه روو زه‌رده‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند رۆژیکه له خۆشیان خه‌نی بوونه. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که نه‌یتوانی جێگای هۆنراوه‌یه‌کی چه‌ند دێری ره‌نج سه‌نگاوی تێدا ببێته‌وه ، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که ئه‌وه‌نده درۆیکرد تا وای لێهات ده‌یانی له ویژدان زیندووه‌کان چیدیکه نه‌توانن تییایدا به‌رده‌وام بن. ئه‌م راگه‌یاندنه پاش 17 ی شوبات خۆی باش پێناسه‌کرد و بۆ هه‌مووانی ئاشکراکرد که راگه‌یاندنێکه ، چونکه هی نه‌خۆشیکی وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانییه ، ده‌بێ نه‌خۆش بێت و ته‌ندورست نه‌بێت ، چونکه هی درۆزنێک و سازشکاریک و پیاوکوژێکه ده‌بێ سه‌کۆی بلاوکردنه‌وه‌ی توندوتیژی بێت.
دیمه‌نه زهلیلبووهکهی جه‌لال تاله‌بانی له مێشک و زهنی خه‌لکی ئاوا نابێت ، کاتێ بۆمانه‌وه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له نێو په‌رله‌مان عێراقی خۆیدابووه سه‌ر گۆچانه‌که‌ی وه‌ک که‌سێکی نه‌فس نزمی زه‌لیل چاوه‌ڕیی برا عاره‌به‌کانی ده‌کرد تا بیکه‌نه‌وه سه‌رۆککۆماری فشه. ئه‌و سه‌رۆک کۆماره! ، ئێستا کۆیله‌کانی خۆی به‌رداوه‌ته خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ، ده‌کوژێ و ده‌بڕێ و ده‌گرێ و دادگای ساخته‌یان بۆ ههڵدێخێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و حزبه‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه پێش 17 ی شوبات به‌لام زۆر به هه‌ڵه‌دا چووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی پێ ناکرێ به‌ڵکو مێژوویه‌کی دیکه‌ی پڕ له شه‌رمه‌زاری دیکه له 19 نیسانی بۆ خۆی و حزبه‌که‌ی تۆمارکرد.
کوردستانپۆست ئه‌گه‌ر داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر تۆمارکرابێت و بیدۆڕێنیت له سایه‌ی حازرنهبوونمان له دادگا و له‌وه‌ش زیاتر له غیابی به‌لگه‌کان له کاتێکدا هه‌موو خه‌لکی کوردستان و خودی به‌ریتانیاش ده‌زانیت که جه‌لال و خانه‌واده‌که‌ی چه‌نده گه‌نده‌ڵ و تاوانکارن ، نابێته سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌سه‌لاتێک که ملیۆنه‌ها و بگره ملیاره‌ها دۆلاری له به‌رده‌سته . بۆ دوارۆژ ، دیاره دوارۆژێکی نزیک ده‌یبینین چۆن جه‌لال و داروده‌سته‌که‌ی سهدامئاسا له به‌رده‌م دادگایه‌کی عادیلانه خۆیان ده‌بیننه‌وه و راده‌ستی زیندانی هه‌تاهه‌تایه ده‌کرێن.کاک که‌مال جه‌مال موختار واته‌نی : گویی ناده‌ینێ ، کاروانی ئێمه به‌رده‌وامه ، ئێمه سوار و ئه‌وان پیاده.
دوای 17 ی شوبات خه‌ڵکی کوردستان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی دادگاییکرد ، جا با دلیان به‌و داوایه‌ی سه‌ر کوردستانپۆست خۆش نه‌بێت ، مه‌سه‌له‌که کاته و، کۆتای‌یان هاتووه ، دڵنیاین له‌دوا وێسته‌گه‌دا هه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه .
ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنه‌که‌ی جگه له چه‌واشه‌کاریی هیچی دیکه یان پینهماوه ، به‌ته‌واوی له مۆڕاڵی راگه‌یاندن داماڵراون ، وه‌ک سه‌رسه‌ریی و چه‌قۆوه‌شێنه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، ده‌توانین ده‌یان نموونه بۆ ئه‌و ره‌وشه‌یان بهێنینه‌وه به‌لام توخوا سه‌یرکه‌ن سه‌ربه قوڕ به‌و هه‌واڵه‌یان پێ ناکه‌نێت: خۆپیشانده‌ران بۆمبی گازی دژی پۆلیس به‌کارده‌به‌ن! ، ده‌بێ خه‌لکی کوردستانیش یا چاودێران ئه‌و چه‌واشه‌کارییه‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کوردستانپۆست باش تێبگه‌ین ، سه‌نگی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به هه‌واڵی بۆمبه‌که بپێون ، و بزانن له کوێی لۆژیکه. راگه‌یاندنه رووزهردهکهی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌کته‌به سیاسییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده له کوردستانیپۆست داخ له دڵن ، ده‌یانه‌وێت هێزیکی وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هێزیکی به‌رجه‌سته که بوونیان له کوردستان هه‌یه بخه‌نه به‌ر رقی ره‌شیان ، ئه‌گینا هه‌موو لایه‌ک به دۆست و دوژمن باش ده‌زانن هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێواندا نییه ، ئێمه به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆین . ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له نووسینه‌کاندا ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرین ، هه‌رگیز له هیچ هێزیکی ئۆپزسیۆنمان نه‌گرتووه.
جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی باش ده‌زانن که چه‌نده زه‌ربه‌ی جه‌رگبڕمان له بونیادی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکاریان داوه ، به هه‌زاران داواوی ئاوا ناتوانن جوبڕانی ئه‌و هه‌موو ده‌رئه‌نجامه بکه‌ن که ئیمڕۆ تێیکهوتوونه . کوردستانپۆست هۆکاری سه‌ره‌کیی بووه ، ئه‌وه‌ش جێگای شانازیمانه. جه‌لال تاله‌بانی پێش ئه‌وه‌ی به‌یانی باش له‌گه‌ڵ هێرۆ بکات ده‌بێ بزانێت ئێمه چیمان نووسیوه چ نهێنییه‌کی گه‌وره‌مان بۆ خه‌ڵکی ئاشکراکردووه. جه‌لال تاڵه‌بانی و داروده‌سته‌که‌ی له مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی باش ده‌زانن دۆڕاوی هه‌ره‌گه‌وره ئه‌وانن ، کوردستانپۆست نادۆڕێت چونکه په‌یامی خه‌لکی خێر له خۆ نه‌دیوی پێیه ، با ئه‌و راستییه‌ش بزانێت ، هه‌رچه‌نده دڵنیاین ده‌یزانێت ، ئه‌گه‌ر به سووپایه‌ک له به‌ناو کادیری راگه‌یاندن دۆش دابمێنیت به‌رامبه‌ر به چه‌ند که‌سیکی خۆبه‌خشی سه‌رفراز له کوردستانپۆست له دۆراندنی به‌رده‌وام دابن ، ئه‌وا به دۆراندانی داوایه‌کی دادگایه‌ک که به غیابی حوکمی له سه‌ر ئێمه دابێت ، شکسته‌کان جوبران نابێته‌وه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی دیکه تێده‌چن و خۆناگرنهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست