سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که , هێرشه‌کانی به‌لژیک به‌توندی ریسوادهکات.
Thursday, 04/03/2010, 12:00
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که، به لێدوانێکی تایبه‌ت هێرشه‌کانی سه‌ر ڕۆژ تیڤی، که‌نه‌که و ده‌زگا و سازییه کوردیه‌کانی به زمانێکی توند شه‌رمه‌زار کرد و بانگی له گه‌لی کورد کرد که به چالاکی، ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که بانگی له حکوومه‌تی به‌لژیکیش کرد، ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به هێرشه‌کانی بێنێ و، ده‌ستبه‌سه‌رکراوان ئازاد بکات.
کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، له لێدوانێکی نوسراودا، سه‌ره‌تا بانگی له کوردستانیانی ئه‌وروپا کرد که، له دژی ئه‌و هێرشه دوژمنکاریانه و دژهدێموکراتیانه له برووکسه‌ل ده‌نگیان بڵند بکه‌ن و ووتی: حکوومه‌تی به‌لژیک له دژی ڕۆژ تیڤی، که له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و له لایه‌ن سه‌رجه‌م گه‌لی کورده‌وه له هه‌نده‌ران ته‌ماشا ده‌کرێت و له‌دژی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هێرشێکی پێکهێنا. ئه‌و هێرشه که له‌دژی ئیراده و ناسنامه‌ی ئازادی گه‌لی کورد پێکهاتووه، به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئوروپایه که کوردان ده‌کاته قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کان. ئێمه وه‌ک که‌جه‌که ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین که له دژی داموده‌زگاکانی کوردان که بونه‌ته ده‌نگی ئازادی کولتور و هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لانی کوردستان.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی بێلژیکی به‌و شێوه‌یه ڕاڤه کرد:
حوکومه‌تی بێلژیک به رێگای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سیاسه‌تمه‌داران، دیپلۆماتانی کورد و سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل که مه‌جلیسی گه‌لی کورده، گه‌لی کوردی بچوککردۆته‌وه. ئه‌و هێرشه ته‌نها واتایه‌کی ئاوا ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که، ده‌وڵه‌تی بێلژیکی به زمانێکی توند وشیارکرده‌وه و داوا ده‌کات که کۆتایی به هێرشه‌کانی بێنێت له دژی کوردان و که‌سانی ده‌ستبه‌سه‌رکراو به زوترین کات ئازاد بکات.
به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که له دریژه‌ی لێدوانه نوسراوه‌که‌یدا داواکارییه‌کی به‌و شێوه‌یه له کوردان ده‌کات:
له‌دژی ئه‌و هێرشه که له دژی چاپه‌مه‌نی ئازاد پێکهاتووه، پێویسته گه‌لی کورد و دۆستانی به هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن. ئێمه وه‌ک که‌جه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر داواکاری تورکیا له بروکسیل که ناوه‌ندی ناتۆیه پێکهاتووه و به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و هێرشه ده‌وڵه‌تی بێلژیک و ئه‌و هێزانه‌ن که پشتیوانی لێ ده‌که‌ن، ده‌بینین. له دژی ئه‌و هێرشه، پێویسته کوردان له هه‌موو ئوروپاوه له بروکسێل کۆببنه‌وه و ده‌نگی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناهه‌قییه، هه‌ڵێنن.
که‌جه‌که ڕووی قسه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌کات و داوا ده‌کات که ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رز که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو ده‌زگاکانی چاپه‌مه‌نی کورد کراوه که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست