لەپاش بومەلەرزەیەكى بەهێز, تسونامى لە یابان دەدات
Friday, 11/03/2011, 12:00
بومەلەرزەیەكى بەهێز یابانى هەژاند كە بوو بەهۆى تسونامیەكى مەزن و لەئەنجامدا ماڵوێرانیەكى زۆرى لێكەوتەوە. تەلەفزیۆنى یابان وێنەى ئەوەى نیشاندا كە ئەمڕۆ چۆن ئۆتۆمبیل و كەشتى و تەنانەت بینا و خانوو پرد و ڕێگاكان گسكیان لێدرا لە ڕێى شەپۆلێكى توندى تسونامى پاش بومەلەرزەیەكى بەهێزى بەپێوەرى 8.9 ى ڕێختەر. ئەم بومەلەرزەیە ئاگرى لە زۆر شوێن بەردا بەتایبەت لە تۆكیۆ كە بەلایەنى كەمەوە هەر دەستبەجێ 15 كەس بونە قوربانى.ئەم شەپۆلە لە دورى 250 میلەوە واتە 400 كیلۆمەتر وە بەقوڵى 20 میل نزیك پایتەختى یابانى هەژاند.ئەمەش لە كاتژمێر 2:46 دەقیقەى رۆژى 11\3\2011 بوو وە شارەزایانى بوارى زەوى دەڵێن ئەمە بەهێزترین و گەورەترین پێوەرە تا ئێستا لەیابانى یابێت.
كاتێك كە بومەلەرزەكە رویدا بینا و باڵەخانەكان لەرزین و دارمان.وەك ئەوە وابوو بەسەر ئاودا رێ بكەى.هەموو خەڵك هاتنە سەرشەقامەكان و واقیان ورمابوو لەوەى چاوەروان نەبوو رووبدا.زۆربەى شوێنەكان ئاگرى تێبەربوو وە بە سەدان كەس بریندار بوون.وە هەر دەستبەجێ حكوومەت حالەتى تسونامى راگەیاند.گواستنەوەى گشتى لە تۆكیو وەستا دەستبەجێ وە مەسعەدەكان كوژێنرانەوە وە بەهەزاران خەڵك رژاونەتە سەر شەقامەكان و نزیك وێستگەى شەمەندەفەركان وەستاون. وە ئەم ئاگاداركردنەوەى تسونامى درێژكرایەوە بۆ ئۆقیانوى ئارام و ولاتەكانى فیلیپین و ئیندۆنوسیا و تایوان و هاواى كەنارەكانى ئۆقییانوسى ئارام لە نزیك روسیا و ئەمەریكاى باكور و باشوویش دەگرێتەوە.بەپێ ى شارەزایانى بوارى كەشناسى و زەویناسى ئەم شەپۆلە ناوچەكانى میاگى و فوكوشیماى یابانى گرتەوە دەیان كۆمەڵگاى نیشتەجێبوونى سەر دەریاى وێران كرد و بەپێ ى دەزگاى هەواڵگرى كیۆدۆ بەرزى ئەم شەپۆلە تسونامیە زیاد لە دە مەتر بووە(واتە 33 پێ) وە هەموو كەنارەكانى سینداى و میاگى لە یابان گرتەوە.وێنە و گرتەكانى ئەم رووداوەش لەلایەن كەناڵى ئێن ئیج كەى یابانى راستەوخۆ پەخش كرا كە چۆن ئەم شەپۆلە بەهێزە سەیارە و ماڵ و پاپۆر و كەشتى و تەنانەت بیناو باڵاخانەكانى لەگەڵ خۆیا راپێچ دەكرد.هەروەها بەروونى ئەوە دیار بوو چۆن خەڵكى لەترسى گیانیان بەسوارى ماتۆر لەدەست ئەم شەپۆلە توندەى لافاو هەڵدەهاتن.زۆربەى ناوچە كشتوكاڵیەكان ژێر ئاو كەوتن هەموو شتێك سەرئاو كەوت بەماڵ و ئئەتۆمبیلەكان تا نزیك فرۆكەخانەى شارەكە..تا ئێستا ژمارەى قوربانیان 15 كەسە و بەپێ سەرچاوەكان چاوەروانى زۆرترین قوربانى ئەكرێت كە تائێستا نادیارە.هەروەها ئاگر بەربووە پاڵاوگەى نەوت لە شار ئیجیهارە وە برینداربوونى 20 كەسى تر لە ئەنجامى روخانى هۆڵێكى ئاهەنگى دەرچوونى زانكۆ, هەروەها كارگەى بەرهەمهێنانى وزەى ئەتومى بەشێوەیەكى ئۆتۆماتیكى وەستێنراون لەترسى تەقینەوەى ئەتۆمى وتا ئێستاش زۆربەى دانییشتوانى یابان هاتونەتە ناو پارك و شوێنە كراوە گشتیەكان و لەچاوەروانیەكى سامناكدا بێ ماڵ و شوێن بوون.سەرۆكى حكومەتى ئەو وڵاتە ناوتۆ كان سەرخۆشى خۆى راگەیاند بە قوربانیان و بەڵام خۆشحال بوو كە زیان بە كورە ئەتومیەكان نەگەشتووە و تیمەكان لە هەوڵى ڕزگاركردنى بەردەوامدان
سەرچاوە:bbc
ترسناكترین بومەلەرزەكان تا ئێستا كە تۆماركرابێتن:
________________________________________
26\12\2004 لە ئیندۆنۆسیا لە سومارتا پلەى رێختەر 9.1 وە 227,898 كەس بونە قوربانى
12\1\2010 لە هایتى پلەى رێخنەر 7 وە 222,570 مەس بونە قوربانى
12\5\2008 لە ێین لە ناوچەى سیچوان پلەى رێختەر 7,9 كە 87,587 قوربانى لێكەوتەوە
8\10\2005 لە پاكستان بە پلەى 7,6ى رێختەر كە 80,361 قوربانى لێكەوتەوە
20\6\1990 لە ئێران لە مەنجیل بەپلەى 7,4 ى رێختەر كە 40,000 قوربانى لێكەوتەوە
26\12\2003 لە ئێران لە ئاشرى بام بەپلەى 6,6 ى رێختەر كە 31,000 قوربانى لێكەوتەوە
16\1\2001 لە هیندستان لە شارى گوجارت بە پلەى 7.7 رێختەر كە 20,023 قوربانى لێكەوتەوە
17\08\1999 لە توركیا لە شارى ئیزمیت بە پلەى 7.6 كە 17,118 قوربانى لێكەوتەوە
30\9\1993 لە هیەندستان لە شارى لاتور بەپلەى 6.2 كە 9,748 قوربانى لێكەوتەوە
16\1\1995 لە یاباە لە شارى كوبى بەپلەى 6,9 كە 5,530 قوربانى لێكەوتەوە
بۆ بینینى تەواوى ڕووداوەكە سەردانى ئەم لینكە بكە:
http://www.youtube.com/watch?v=cIudpNlVcTg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست