کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپرسی درۆیین یاخوود ریكلام بۆ خۆناسندنێكی بێ ناووك

Monday, 21/09/2009, 12:00


بەر لەوەی هیچ ووشەیەك بنووسم، باپیرەیەكی پیری ریش سپیەكی جوانم هەبوو، زۆركەم قسەی دەكرد، بەڵام هەر كە دەمی دەكردەوەو قسەیەكی ئەدركاند، هەموو ووشەو پیتێكی بریتی بوو لە پەندێكی گران بەها، كە شایانی ئەوە بوو بە زێڕ بنووسرێتەوە، یەكێك لەو قسە جوانانەی كە زۆرجار دووبارەی دەكردەوە و دەیگوت (ئەو دنیایە بۆیە شێواوە، چونكە كەسانی نەزان و مناڵ هاتوون بوون بە ریش سپی ئیتر بزانن ئاخیر زەمانە).... زۆر ڕاستە كاتێك دەبینم كەسانێك بوونەتە ریش سپی و داربەدەستی ئەو وڵاتە بەش مەینەتە یەكسەر هەموو شتێكم لە بار چاو دەكەوێت، ئاخر زۆر سەیرە مرۆڤێك لە شوێنێك بە تەواوی جارێ كارەكەی خۆی نەناسیووە، یەكسەر دەبێتە باشترین كارمەند و بێژەر و ئامادەكار، لەكاتێكدا هێشتا ئەو مرۆڤە و ئەو كارەش كە دەستی جاوەتێ پێویستی بەوە هەیە فێری (ئەلف و بێ ی) راگەیاندن بن، ئاخر سەیرە كەناڵێكی بەناو هونەری وەك (كۆرەك تیڤی) كە بەهەموو شتێك دەچێت تەنها بە كەناڵێك ناچێت كە پێ ی بگوترێت هونەری، ئەوەتا ئەو كەناڵە دوای پێنج شەش مانگ لە دەست پێكردنی بە قودرەتی ئیلاهی دەبێتە باشترین كەناڵی كوردی، ئەویش بەو راپرسیە سەقەت و نەشازەی لەلایەن ئەو ماڵپەرە بەناو هونەرییە ئەنجام دراوە بۆی، ئاخر بۆچی دەبێ ماڵپەرێكی وا كە من پێم شەرمە لە نووسینەكەمدا ناویشی بهێنم هەموو رۆژێك ئیش و كاری نەبێت خەریكی پۆلین كردن و راپرسی كردنە بۆ كەناڵ و بێژەر و سیدی و هونەرمەندی كورد، لایان وایە خەڵكی ئێمە ئێستاكە ئەوەندە ساویلكەن بەو رپرسیە مناڵانە هەڵبخەڵتێن، سەیرە !!!! جێگای پێكەنین و گاڵتە جاڕی نیە من تائێستا ئەو بەرنامانەی كە ئەو بێژرانە تێدا یەكەم بوون بەرنامەیكیان بەناوی (گەنجە توانجە رەنجە) نازانم ئیتر ناوی بێژەركەی (دەربارە، دەركەوانە، دەربازە) ئیتر... بە سوتفەش نەم بینیوە، بەڵام جار جارە لەگەڵ گۆڕینی كۆنترۆڵی تەلفزیۆنەكەم بەدەستمەوە دەبینم (دەشتی خانە دەشنێ یە، یان ئەوەی تریان جولیانەیە، جولانەیە، جولی خانە) لە بەرنامەكانیان عەرزی لەش و لاریان بۆ بینەر دەكەن و هیچی تر، جگە لەوانەش باش من بە ئێوە دەڵێم بێژەرێك چۆن یەكەم دەبێت كاتێك ناتوانێك بە كوردییەكی باش قسە بكات، تا ئێستا ئەو (دەشنێ) ناوە چەند وشەیەك بەكار دەهێنێت كە لەوانەیە خۆشی لێیان تێ نەگات، وەك (sorye- ok- soo- yas- waw oo-) چەندین وشەی تر هەروەها جولی خان كە پیِتر بەرنامەیەكی سریانی هەبوو زۆر باشتر بوو لە كوردستان تیڤی پێش كەشی دەكرد، هەر لەوێ بوایە بۆخۆی بەرنامەكەشی باشتر بوو،چونكە لەو كەناڵەی كۆرەك نیوەی پێش كەش كردنەكەی بە زمانی سریانی و عەرەبییە كە جاری واهەیە دەوستێت بە دوای ووشەیەكدادەگەڕێت بەڵام یەكسەر دەیاكاتە عەربی چونكە نایزانی، ئەی باشە ماڵپەری راپرسیكەر، ئێوە نازانن یەكێك لە بنەماكانی راپرسیەكان ئەوەیە دەبێت بێژەرەكە بە زمانێكی رەوانی كوردی و رێزمانی قسە بكات...؟ یان هەر ئەو سێ بەڕێزە و ستافی ماڵپەرەكەت بە ئیتفاقێكی شەرعی واتان دانا ئەو سێ بێژەرە یەكەم بن، بەڵام من بە ئیوە دەڵێم زۆر زۆر عەیبە و جێگای نەمانی متمانەی رۆنامەوانیە كاتێك دەبینین هەر ئێوە و ئەوان بۆ خۆیان كلیك بكەن لەسەر ناوی خۆیان و دەنگ بە خۆیان بدەن، بەڵام نا ئەوە بە فەرمانی مەستشارەكەی سەرۆكی حكومەت و بەڕێوەبەری ئەو كەناڵە ئێوە ئەوەتان كردووە، چونكە ماڵپەرەكەتان بە شێوەیەكی شەرعی ئێستا سەر بە ئەوە، چونكە ناحەق نین ئێوە خۆتان و ماڵپەرەكەتان بە قەرزاری ئەو بەڕێوەبەرە دەزانن، چونكە لە چەند مانگی رابردوودا لە لایەن نووسینەگەی سەرۆكی حكومەتەوە بڕی (000 10) دە هەزار دۆلاری بۆ وەرگرتن بۆی تەحویل كردن بۆ ئەوەی بەو دەفتەرە دۆلارە هەڵتان بخەڵەتێنێت و بە پێ ی میزاجی ئەو شتەكان بڵا بكەنەوە، ئەو پارەیەش بە بەڵگەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاوی دەكەمەوە، ئاخر جێگای سەر سورمان نیە راپرسیەك كاتێك لەو ماڵپەرە بەناو هونەرییە ئەنجام دەدرێت، لە هیچ یەك لە ماڵپەڕەكانی تر و هەروەها هیچ رۆژنامە و گۆڤارێك و دەزگا راگەیاندنێكی ئەو وڵاتە باوەڕ بەو راپرسیانەی ئەوان ناكات، ئەوە جێگای شەرمەزاری نیە ئێوە تەنها خەریكی ئەو بابەتە بێ سەر و بەرانەن..؟ ئاخر ئێوە نازانن خەڵك چۆن باسی ئەو بابەتانە دەكەن، بروا بكەن دوێنێ ئێوارە لەگەرەكی چوار باخی شاری سلێمانی لە ماڵی پورێكم بووم چەند میوانێك هاتنە ژوورەوە سوتنفە خستیانە سەر كەنالی كۆرەك، منیش بە كورە بورەكەم گوت ئەرێ ئەو بێژەرە یەكەمانە كامەیانن ئەویش گوتی كام بێژەر ناوی هەرسێكیانم هێنان سوێند بە یەزدان گوتیان تەنها گۆرانیەكانی دەشنێ مان بینییووە، ئەو دوو ناوەی تر لە كولەكەی تەڕیش نەمان بیستووە، لە كۆتایی دا یەكێك لە قسەجوانەكانیباپیرم بیرتان بۆ بەنموونە دەهێنمەوە بەڵام تواخوا هەر خۆتان شیكردنەوەی بۆ بكەن ئەویش ئەوەیە زۆر جار دەیگوت (كابرایەك ناو بانگی نەبوو... دەچوو لە رێی كانی ژنان ئەڵغامی دادەناوە) ئەزانن بۆ...؟!! دەی باوابێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە