کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی دوور لە کۆمەڵگای پێشکەوتووحیزبەکان، هەر ئەوەبووە کەهەیە ؟

Wednesday, 19/06/2013, 12:00







ئەو رۆژانە باسی هێنانە ئارای داخوازیەکان لە سەرۆک کۆماری تازەی ئێران گەرمە . ئەگەر لە خۆمان بپرسین کە ئێمە ئێستا چمان دەوێ کە ئەنجامی بدەین ؟ رۆڵ وکاریگەری ئێمە وەکی دژبەر ، رۆژنامەوان، یا وەکو تاکێکی کە خاوەن یەک دەنگە چییە ؟ ئەوە پرسیارێکە کە دەبێ لە خۆمان بپرسین؟ چۆن کەسێک دەتوانێ وڵات لەو تەنگەژەیە بواری ئابوری ، سیاسی هەنووکە ی ریشەدارو نایەکسانییەی قوڵ پڕ لە رقو کینە کە لە کۆمەڵگادا هەیە رزگار بکا ؟ئەو کەسە تەنیا کەسێکی وەک سەرەۆک کۆمار نییە، بەڵکم کۆمەڵگای پێشکەوتولە لەیەک حیزبو گرووپی سیاسی لە لایەکی دیکە یە .خوێندنەوەو بە هێند گرتنی تاکە دەنگێک بە جێگای خۆی .بە ڵام چۆن کەسانێک وبە چۆن شێوەیەک قەرارە کە دەنگەکانی لە دەنگەکانی خەڵک کە نوێنەری خواستەکانی وانن ، بپارێزێ ؟

گیرو گرفتی هەستەیی
راوێژو باوەڕی نێو نەتەوەیی دەبارەی ئێران دەمێکە لە سەر گرفتی ئەتۆمی کۆبۆتەوە. تەنانەت لە پەیامەکانی پیرۆزبایی خەبەرەکاندا پاش تەوەا بونی هەڵبژاردن لەبەر چاوانە .خاڵی سەرەکی پرسی " ئەتۆمی " یە لەلایان کۆمەڵگای جیهانیوە و هەڕەشەی جیددییە کە گەمارۆکان یەکێک لەو هەڕەشانەن . هەڕەشەی شەڕ،کەشو هەوای گەمارۆکان ،بێئاکامی وتووێژ لە کۆمەڵگای جیهانی ، دەنگی ناڕەزایەتی چالاکانی مافی مرۆو ،سێبەری قورسی خستۆتە سەر وتووێژەکانی ئەتۆمی بۆ سەر ئێران .ئەو زەختو زۆریانە لە ناو خۆی وڵات ئاوێتەی سەرکوت کردنی سیاسی وئابوری بون کە سەرجەم جێگایەکی بۆ هەناسە هەڵکێشانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو نەهێشتۆتەوە .مافی ژن ،مافی مرۆو ، بەرابەری ژن وپیاو ........لە بنە ڕەتدا جیاوازن و کارو چالاکی بۆ دژبەرانی سەر بە خۆ لە پڕاکتیکدا .

" لێک حاڵی بونی هاوبەش لە پرسەکاندا "
جودا لە هاوسانی ئابوری توندوتیژی وسەرکوت کە زیادتر دەبێ رقو کینەی سیاسی وئەمنیەتی لە سەروی تەواوی هەموان سێبەری کێشاوەتە سەر کۆمەكگا . نابەرابەری ،سەرکوت ،جوداخوازی و......" دەنگی ناڕەزایەتی بڵیند ناکا " ئەگەریش هەبێ زۆر زوو دەبنە قۆچی قوربانی ئەو سیاسەتە ، نەسرین ستودە و عەبدولفەتاحی سوڵتانی ،پارێزەرانی مافی مرۆو بون و بونە قوربانی رقو کینەی سیسەتی ئەو وڵاتەو ئەو نیزامە .لە راستیدا ئێمە گیرۆدەی بارو دۆخێک بوین، لە لایەک دەسەڵاتی یەکدەستخواز وشەڕئەنگیزانی نێودەوڵەتی بەیەکەوە گۆڕەپانیان بە ئێمە تەنگو تەنگتر کردووە .

" سەر چاوەکانی بیرو ڕامان "
من بەشبە حالی خۆم چاوەڕوانی پەڕجۆ (موعجیزە) نیم لەسەرۆککۆماری ئێران چون کۆمەڵگا بە بێ پرسیارەکانی بە خۆباوەڕەکان ودژبەرانی وی ئۆپۆزیسیونی سیاسی ، رەخساندنی هەلی ئاڵوگۆڕەکانی بنە ڕەتی تێدا بەدی ناکرێ . کار ناسانی سیاسی وکۆمەڵناسان و ئابوری ناسان تەنانەت کە ناوەندەکانی زانستی هەموویان بێدەنگ کراون وگەروویان گرتون وبە ناچاری روویان لە هەدەروان کردووە .سەرڕای جودا بونی سێ هێزی بەڕێوەبەر لەئێران خەیاڵێکی خاوە کە چاوەڕوان بین بۆ بەیانی زیندانی سیاسی ئازاد بکرێ وگەمارۆکان لە ناو بچن ،بێکاری چارەسەر ببێ وکۆمەڵگا پێشکەوتو ببوژێتەوە. ئێمە ئارەزوەکانمان دەبێ ڕاگرین وچاوەڕوانیەکانش پێویستە لە راستیەکان نزیک کەینەوە . دەنا زۆرزوو توشی ناهۆمێدی دەبین بەداخەوە ئەوە رێگایەکە کە دەبێ هێدی هێدی بیپێوین .

" دەسەڵات و چاوەڕوانیەکان "
سەرەڕای ئەو راستییانە دەبێ بەر پرسی دەسەڵاتی بەڕێوەبەر(سەرۆککۆمار) بتوانێ لەگەڵ دوو هێزی دیکەی بەڕێوەبەر هاوکاربن بۆ دروست کردنی کەشو هەوایەکی ئاواڵای سیاسی ، چون حەوجێی بە هێزوڕامانی فکریە بۆ دەرچون لە قەیرانانەی کە وڵات توشی بووە بۆیە بەتەنیا راپەڕاندنی ئەو ئەکە قورسانە گەلێک دژوارە. سەر ڕای ئاڵۆزی سوریە رۆهەڵاتیناوین وهەڕەشەکانی ئیسڕاییل دژی ئێران جێگای کەسێکی وەکی ، ئەحمەدی زەیدئابادی ،کە رۆژهەڵاتناس وزانیارە دەبوایە لە ناوەندی متاڵاو ستڕاتژیەتی کەڵکی لی وەرگرتبایە بەڵام شوێنی ئێستای لە پشت میلەکانی زیندانی ئەوینە لە تاران . ؟ ئایا دەکرێ باوەڕت بە بەرفراوانبونەوەی سیاسی هەبێ لە کاتێکدا ، مستەفا تاجر زادە ، زیندانی سیاسی دیکە بونیان هەبێ ؟

ئایا ، شیرین عیبادی ومێهرئەنگیزیکار ،شارەزا لە بواری مافی مرۆو لەکوێ ؟هەر کام لە وانە خەریکی چین؟ چالاکانی مافی مرۆو لەکام پێگەی سیاسیدان ؟ ئایا ئاڵو گۆڕی یاساکان نابنە هۆی پێشکەوتنی وڵات و بارودۆخی گشتی ؟ لە وڵاتێکدا کە " تایبەتمەندی نەتەوەیی ،ئایینی، رەگەزێ ،" بەرەو پێشچون بەلای چاک سازی ، پێویستی بە ئۆپۆزیسیون هەیە .ئەوە چاوەڕوانیەکی سەیرنییە ولە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەرۆککۆماریشە .ئەگەر سەرۆک کۆمار توانای گوێبیستنی رەخنەکانی هەبێ .ئایا دەکرێ چاوەڕوان بین لەجیاتی سەرکوتو زیندان بە هاوکاری وان هەنگاوی باش بهاوێژرێ ؟ ئەگەر نەتوانێ فەزایەکی ئاواڵای سیاسی چووک بۆ رەخنەگەران ئامادە بکا بەداخەوە دەبێ قەبوڵی بکەین کە " چیا سەهۆلیەکان چارە نوسی پاپۆڕەکە دیاری دەکەن " هەڵبەت بەش بینی لە رەشبین بۆ من باشترە .



سەر چاوە : چاوەدێران دەڵێن ،رووپەڕی بی،بی ،سی
لە نوسینی : ئاسیە ئەمینی (چالاکوانی مافی ژنان)
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
ت / فەنلاند / ١٩/٦/٢٠١٣







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە