کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادوه‌ری‌ ئه‌منی‌ پێشووی‌ موسڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار ده‌وام ده‌كات

Friday, 24/04/2009, 12:00


رێكخراوی‌ چاودێری‌ كوردۆساید چاك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ ده‌ركردن‌و گرتنه‌به‌ری‌ رێچكه‌ی‌ یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌میر كازم شه‌مه‌ری‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌رپرسی‌ دادوه‌ری‌ ده‌زگای‌ ئه‌منی‌ بووه‌ له‌ موسڵ تا ساڵی‌ 2003‌و ئێستاش به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماره‌ عێراق.

رێكخراوی‌ چاودێری‌ كوردۆساید له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاندووه‌، دامه‌زراندنی ئه‌م تاوانباره‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كورد له‌كۆشكی كۆماری، كه‌سه‌رۆكه‌كه‌ی كورده‌، تاوانێكی تره‌ به‌رامبه‌ر قوربانیانی رێگای رزگاری كوردستان‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌كان‌و ته‌واوی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

رێكخراوه‌كه‌ داوایانكردووه‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ له‌به‌رامبه‌ر ناوبراودا بگیرێته‌به‌ر وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕائی گیرایه‌به‌ر.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ رێكخراوی‌ چاودێری‌ كوردۆساید رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ كوڕی‌ فه‌تاح به‌گی‌ جاف كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نفالكردنی‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌لار، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كردویانه‌ به‌ ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیانی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە