ئەمە تەتەر کوردە یان سەگۆ کورد
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
2009 بینراوە
دوای ئەوەی سایتی کوردستانپۆستی ئازیز بڵاوی کردەوە کە سایتێك کراوەتەوە بە ناوی تەتەر کورد بۆیە خێرا لە گۆگلەوە چومە سایتەکەو بابەتەکانی کەتەنها بریتیە لە درۆو بوختان وقسەی هیچ و پوچ. بەشێوازی نوسینی بابەتەکانیش دا دیارە کە تەنها دو کەس نوسیویانە و ناوی جۆراو جۆرو وەهمیان لەپاڵ بابەتەکان داناوە یەکێك بەناوی زەرگەتەیی و یەکێك بەناوی چەمچەماڵی ویەکێکی تر بەناوی گۆمەشینی یهکێکی تر بهناوی کوێستانی بهردهم پهڕلهمان ئهمهیان مهبهستیان له سهرۆکی فراکسێۆنی سهوزه که لهم ماوهیه دهستی له کار کێشایهوه.... تا د. ئەمە تەنها بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن کە لە هەمو شارو شارۆچکەکانەوە ماستاو چی و درۆزنیان لە دەور کۆبۆتەوە ئەوە هەرچەندەتائیستا تەنها 15 نوسراوی کورتی تێدایەو ئەم جۆرە شێوازە نوسینەش لە نوسینی سەگۆو حەمەسەعید حەسەن و ئازای ترسنۆك دەچیت . چونکە ئەوان وا پەروەردە بون یان خوەوە بە شیری گرتویانە کە دەم دەکەنەوە تەنها بۆگەناو نەبێت بە لالغاویاندا نایەتە خوار بە کورتی بە بابەتەکانیشیان دا دیارە وەك چۆن سەگ کە ماندو دەبێت بستێك زمانی دەردێنێ و هەناسەی تەنگ دەبێت وئیتر لێی پاڵ دەکەوێ. واتە ئەوان کە بابەت یان درۆ دەوەننەوە کەم لە بیست یان سی دێر زیاتر نانوسن. جا هەر بە مەبەستی ئەوەی کەسانێکی نەفس نزم و ماستاوی چی دەسەڵات تەفرە بدەن و بابەتیان بۆ بنێرن . بۆیەش چوار ئیمەلیان بۆ پەیوەندی تیادا داناوە. بە بڕوای من ئەم سایتە وەك سایتە لڤینەکە و سایتی ورد بین کە دواجار لەلایەن کوردستانپۆستەوە ئاشکرابون و تڕۆ کران و تەمەنیان کورت بو کە تەنهاو تەنها بۆ ئاژاوە نانەوە لە لایەن سەرانی پارتی و دەزگای پاراستن دروست بوبون. ئەمەشیان هەر هەوڵی دەزگای پاراستنەو پێ دەچێ بەبڕیاری سەگۆ قادر دروست کرابێت بۆیە دەبوا ناوی بنێن (سەگۆ کورد) نەك تەتەر کورد چونکە هەرچی سایت و ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنێك سەگۆ قادریان مەلا بەختیار سەر پەرشتیاری بێت جگە لە حەپە حەپو دەنگدانەوی سەگوەڕو لەخۆڕا قاچ وقوڵ گرتنی خەڵکی وئیحراج کردنی خوێنەر چیتر نیە. بەڵام ئەمجارەیان پێدەچیت کردنەوەی ئەم سایتەی سەگۆ کورد دوسەرەبێت واتە سەرکردە فشۆڵەکانی باڵی جەلالیش هاوکار بن چونکە لەکاتێکدا ئەم سایتە کرایەوە کە چەند ڕۆژ پێشتر گوایە مەسعود کادرو ئەندامانی ڕاگەیاندنی حیزبەکەی هانداوە لێدوانی ناشایستە بەرامبەر بە نەوشیروان نەدەن. ئەمە کوت و مت یەکێکە لە تاکتیکەکانی دەزگای پاراستن. چا با چاوەڕێ بین بزانین چۆن لە ماوەیەکی کورتدا کوردستانپۆست بە هەوڵی جوامێرانەی خۆی ئەم سەگۆ کوردەش وەك لڤینە ساختەکە و وردبینەکە تڕۆ ئەکات و ئەوانەش کە لەپشتیەوەن ئاشکرا دەکات و لەبەردەم جەماوەری کوردستاندا ڕیسوایان دەکات....