کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تورکمان و حزب و قەیران - بەشی دووەم

Sunday, 04/08/2013, 12:00

1267 بینراوە






رووداوی سێیەم

بۆ شانسی کورد لە 31/ئابی/1996 کاتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستی بەعسی گرتوو هێنایە هەولێر، تورکمانەکانیش وەک سیاسیەکانی کورد و عەرەب کەوتنە بەر ئەو شاڵاوە.
بەڵام سیاسەتکارە توندرەوەکانی تورکمان ئەم هەڵەیان گواستەوە دژ بە کورد بەکاریان برد لە نێو خەڵکی تورکمان بەگشتی و تورکیا، و وڵاتە زمان تورکییەکانی وەک: تورکمانستان، کازاخ...ستان، اوزبکستان، قرغیستان و وڵاتانی عەرب و... بەتایبەتی. ئەگەر پێشووتر بەشەرمەوە گلەیی و رەخنەیان لە کورد بگرتایە لەوە بەدوا لە هەر شوینێکدا بۆیان بلوایە دژ بە دەسەڵاتی کورد جاریانداوە، تاکۆ دەنگیان گەیاندرایە ئهنجومهنی مافهکانی مرۆڤی سهر به نهتهوه یهکگرتووهکان، ئیستاش ئەو گرفتانەی بەرۆکی سەرجەم دانشتوانی کەرکوک و خورماتووی... گرتووە، لە تیرۆرو،و تهقینهوه، و رفاندن، بەشێوازێ لێ دەدۆێن گوایە تەنها تورکمان کراوەتە ئامانج، نەتەوەکانی دی زیانڵێکەوتوو نین، واتا هەموو رێگایەک شەرعی بێ یان نەبێ، راست بێ یان درو، گرتوویانەتە بەر، و هەوڵدەدن کێشەی کەرکوک تایبەت بکەن بەخۆیان، بە پاساوی ئەوەی گوایە دەسەڵاتی کورد (تەکریدی کەرکوکی کردوە." بۆیە تورکمان داوای پشتیوانی نێودهوڵهتی دەکەن تا لە کورد بیانپارێزی.
ئەو رووداوانە بەشێکن لەو هۆکارانەی، تاکۆ ئەمرۆ کارێگەری نەرێنیان هەبووە لەسەر پەیوەندی نیوان پێکهاتەی تورکمان و دەسەڵاتی کوردی، واتا ئەو پەیوەندیە تەندروستەی دەبوو لە نێوان حزبە تورکمانیەکان و دەسەڵاتی کوردی هەبوایە تاکو ئێستا وونە.

یادەوەری

بەپێویستی دەزانم دوو یادەوەری بێنمەوە یاد:(بەرێوەبەری گشتی پەروەردە لە شاری هەولیر کورد بوو، کێشەی لەبەردەم خوێندنگەی تورکمانی دروست دەکرد، کاتێک لەلایەن تورکمانەکانەوە گەیاندرایە مام جەلال، بە حوکمی کارەکەم ئاگاداری کردم بەریوەبەری پەروەردە ببینم وە پێی راگەینم: ئەگەر دەست لەسەریان بەرنەدا باواز لە بەریوەبەرایەتی بهینێ!
دووەمیان لەدانشتنێکدا لەگەل مام جەلال هاورێکەم وتی مام جەلال تورکمانەکان لە قوتابخانەی تورکمانی، بە زمانی تورکی لاتینی دەخوێنن، و دەنوسن و... هاتە وەڵام وتی بڕوات بە دیموکراسیەت هەیە، ئەگەر هەتە ئەمە دیموکراسیەتە حەزدەکەن بەو زمانە بنوسن بۆ نا) بەڵام ئەم جۆرە کارانەش نەیتوانیوە درزەکان پڕکاتەوە، و متمانە بگەرێنێتەوە

دیارە ئەم کەلێنەی خراوەتە نێوان حزبە کوردوی و تورکمانیەکان، ڕەنگدانەوەی لە سەر دیدی کورد، و تورکمان بۆ یەکتر، کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکانی پەیۆەست بە ژیان، بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەکان، بە زەقی دەبینرێت،و بووە بە تەمێکی رەش بەسەر داهاتووی کەرکوک
پێم وایە لایەنی کەم لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگەی ریفراندووم لە ماددەی 140 (ئەگەر ئەنجامدرا)، خەڵکی تورکمان بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی تورکمان کە گەراندنەوەی پارێزگای کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە قازانجیەتی، هەوڵدەدا زۆرترین کەمپین دژ بەو خواستە پێکبهێنی، وە پێشم وایە گەراندنەوەی کەرکوک بەرێگای یاسایی بۆ سەر کوردستان بە بێ دەنگی تورکمان ئەستەمە.

مەبەستی نەیار

کاتێک تاک، گروپ، تۆیژ... ڕابردو بهشێک له سایکۆلۆژیای داگیرکردبی، بە ئەنجامدانی هەر کارێک، کاردانەوەو و رەنگدانەوە، لە دەرئەنجامدا، بە رۆشنی دەردەکەوێ

لەپاش یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کوردستان، لە 19/5/1992، کە لە 5/7/1992 دا، یەکەم حکومەتی لێ هاتەکایەوە، هەردوو حکومەتی تورک و ئیرانی، لە بەر ئەوەی جێگیربوونی ئاسایش لە باشوری کوردستان بە مەترسیی دەزانن لە سەر ئاسایشی نیشتمانییان، کەوتنە بیرکردنەوەو داڕشتنی بەرنامەی جدی. دەستیان کرد بە هاندانی هەندێ لە کەسایەتیەکان، و تورکمانە سیاسیەکان، حزب و رێکخراوی سیاسی و سێبەری حزبی تورکمانی بخەنە کار، بۆ چەند مەبەستی لەوانە

1. کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پارتە ئۆپۆزسیونەکانی رژێمی هەردوو دەوڵەتی تورکی و ئیرانی، وەک ب ک ک و کۆمەڵە و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و...
2. تێرۆرکردنی کەسایەتی دەرکەوتوی ناو ئۆپۆزسیۆن
3. پشتگیری ئاینزا، ئیران بۆ شیعە، و تورکیا بۆ سننە
4. دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردستان، رێگاگرتن لە یەک دەنگ بوون، بەرانبەر بە پرسە نشتمانییەکان
5. چەواشە کاری و فتنەنانەوە، و ونکردنی متمانە لە نێوان حزبەکان و هاوڵاتیانی کوردستان
6. تێکدانی دۆخی سیاسی، و تەنگەژە و قەیران دروستکردن لەبەردەم گەشەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ئابووری و...
7. بۆ فشار خستنە سەر حزبەکانی غەیرە تورکمانی، لە هەر کاتێ پێویست بکات
8. ئاسانکاری بۆ بازرگانەکانیان و....هتد
ماویەتی



(دەنگدراوە: 0)