کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردی سووکایه‌تی به‌و شایه‌تانه‌وه‌ ده‌کات، که‌ دێنه‌ دادگا و قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن

Friday, 20/03/2009, 12:00


ده‌سه‌ڵاتی کوردی سووکایه‌تی به‌و شایه‌تانه‌وه‌ ده‌کات، که‌ دێنه‌ دادگا و قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن
حه‌وت شایه‌تحاڵه‌ نه‌رویجی و فله‌ندییه‌کان، که ‌چه‌ند ڕۆژێکه‌ هاتونه‌ته‌ کوردستان و به‌غداد، ئاماده‌ی دادگاییکردنی تاوانبارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بوون، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11.30 گه‌یشتنه‌وه‌‌ سلێمانی، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌ هۆتێل سلیمانی پاڵاس پشویان دا، دوای ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی په‌یوه‌ندییانه‌وه‌ به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تا له‌وێوه‌ بۆ واڵاته‌کانی خۆیان بگه‌ڕینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له ‌نه‌بوونی فڕۆکه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلیمانی. بۆیه‌ کاتژمێری 12.30 سلێمانیان جێهێشت و به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێکه‌وتن، تا له‌وێوه ‌ڕابگه‌ن به‌و فڕۆکه‌یه‌ی که‌ له‌ کاتژمێری 17.00 له‌ پلانه‌که‌دایه‌ بۆ فڕین، له‌کاتژمیری 15.15 گه‌یشتنه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ فڕۆکه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ سوکایه‌تیه‌تیان پێکرا و جانتا و گیرفانه‌کانیان په‌رتوبڵاوکردنه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ریان کردن نه‌یانهێشت فریای فڕۆکه‌که‌ بکه‌ون، تا کاتی فڕینی فڕۆکه‌که‌، ئیتر جارێکی تر به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕانه‌وه‌.
ئێستا‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ کاریان بۆ بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نازانرێت، ئایا له‌ سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ولێر ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن یان نا.
شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌، هاوڵاتیی ئه‌وروپی به‌و شێوه‌ ئاشکرایه‌ سووکایه‌تیی و ڕه‌فتاهریان له‌گه‌ڵدا بکرێت، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌، که‌ ده‌سه‌لاتی کوردیی پێی خۆش نییه‌، هیچ شایه‌تحاڵێک بێته‌ دادگاییکردنه‌کان و له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال قسه‌ بکات.

20 . مێرس . 2009
[email protected]

کوردستانپۆست: ئێمه‌ له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌مان به‌وه‌دابوو که‌ له‌ هه‌وڵێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ له‌ لایه‌ن " ژووری عه‌مه‌لیات"ی سه‌ر به‌ میتی تورکان به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ئه‌‌وان ده‌سه‌لاتی هه‌ڵسوڕینه‌رن له‌ هه‌ولێر وه‌ک پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ، هه‌رچی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیشه‌ هیچ نین جگه‌ له‌ پۆلیسێکی دڵسۆزی به‌رده‌م باره‌گای ئه‌و ژووره‌.
فڕگه‌ی هه‌ولێریش یه‌کێکه‌ له‌و شوێنه‌ هه‌ستیارانه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ژووره‌وه‌ هه‌ڵده‌سوڕێنرێت ،شایه‌نی باسکردنه‌ گۆڕینی ته‌واوی ستافی فڕگه‌ی هه‌ولێریش پیش کردنه‌وه‌ی ئه‌و ژووره‌ یه‌کێکه‌ له‌و به‌ڵگانه‌ ، که‌ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به‌ فه‌رمی و به‌شاراوه‌یی فڕگه‌ی هه‌ولێر به‌ریوه‌ده‌بات ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌فڕگه‌ش حاڵی حازر کارده‌که‌ن راهێنراون له‌ هۆبه‌ جیاجیاکانی "میت".
هه‌ڵسوکه‌وتی فڕگه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ بۆ بێزارکردنیانه‌ و تا جارێکی دیکه‌ له‌ به‌ جینۆساندنی دۆزی کوردان جیدیکه‌ شایه‌تی نه‌ده‌ن یا ئه‌وه‌نده‌ به‌ حه‌ماسه‌وه‌ نه‌یه‌نه‌ دادگاوه‌ و بێزاریان بکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە