کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەجم كەركوكی و پیاوه‌کانیی، كەركوكیان خواردووه‌ (بەشى یەكەم)

Sunday, 02/12/2012, 12:00



ساڵى 2003 ئەو كەسانى لە هەرێمەوە گەڕانەوە بۆ شارى كەركوك تەنها شەواڵێكى دڕاو چەند دینارێكیان پێ بوو بەڵام لەمڕۆدا ئەو كەسانە زۆربەى هەرەزۆرى شارەكەیان حەبلوش كردووە وەلى نەجم كەركوكى دزەكانیشى تاكو ئەمڕۆیشى لەگەڵدا بێت بەدەوامن لە دزییەكانیان لە گەڕەكى شۆراو كە كوایە ئەو شوێنە مولكى خۆیان و كەچى لە ئەساسدا هیچ بەڵكەیەكیان نیە كە لە بەشەكانى تردا باسى لیوە دەكەم بۆ ئەوەى بەرچاو ڕوونى بدەینە كەركوكییەكان
لەم رۆژاندا بایی 100 دەفتەر دۆلارى ئەمریكى كە لە شوێنكى تایبەتدا زەوى شۆراویان فرۆشتە عەقید یاسینى مەركەزى ئازادى بۆ ئەوەى لە ڕێگەى ئەو مەسولەوە بیفرۆشن جگە لەوەى ڕۆژانە چەندین دەڵاڵیان هەیە بە دەیان زەوى دەفرۆشێت لە شۆراو بە 10 ملیون و 20 ملیون بێ ئەوەى هیچ كەسێك بەو شارە بوێریت قسەیان لەگەڵ بكات چونكە فامیایەكى كەورەییە لە شارەكە و جگە لەوانەیش چەندین ڕۆژنامەنووسى بە كرێ گیراو كارییان بۆ دەكات و بە شان و باڵایاندا دەلێت لەوانیش هەژار ڕەشیدى پەیامنیرى هەولێر كە ئیستا دەركراوە لە پارتى و چۆتە ریزى عەلاوییەوە بەڵام هەموو كاتیك بە نەجم و كورەكانى دەلێت ئیوە نەبن ئەم شارە پیاوى تێدا نیە ئەوەیش لە پێناوى ئەوەى پارەى بدەنێ كە ئێستا خاوەنى 8 پارچە زەوى دوو خانووە لەلایەن نەجم و نەهرۆ و شاهۆى كوڕییەوە دراوە پێ و جگە لەوەیش سیامەند عمریش یەكیكە لەو ڕۆژنامەنوسانەى بەردەوام لە فرۆشتن و كرینى زەوییەكان ئاگادارە وكەچى لە داڕشتنەوەى هەواڵ و ڕاپۆرتەكانى بەردەوام باس لەوەدەكات كە زەوییەكانى شۆراو میرییەو ملكى ئەمەیش بەهۆى ئەوەى كە بەشە شەركە دزە لەو زەوییانەى شۆراو هەر ئیستا وەك من ئاگادارم نورستى و پاركى باوەگوڕگوڕ و چەندین شوێن و ڤیلا و خانوو لەو گەڕەكە هەیە بۆ خۆیان داگیرییان كردووە جگە لەوەى خانووەكەى نەجم كەركوكى 6000 هەزار مەترە دەباش كاتێك لە هەولێر گەڕایتەوە چەند پارەت لە گیرفان بوو ئیستا چەندت هەیە . لە دواى هاتنى نەجمەدین كەریم وەك پارێزگار ئەم مافییە زیاتر زەوى تەخت كرد و فرۆشتى ئەوەیش بۆ ئەو ڕیكەوتن نامەییە دەگەڕیتەوە كە كرا لە نێوان پارێزگار و نەجم كەركوكى چونكە 50 دۆنم زەوى لە شۆراو دایە پارێزگار لە بەروارى 10-12-2011 بۆ ئەوەى قسەیان لە گەڵ نەكات و پارێزگاریش بەو شەریكە دزییە ڕازى بوو كە لە ڕێگەى كەسێكەوە زەوییەكەى وەرگرت ناوى حوسین فەرمان بازیانیە بۆ ئەوەى كە شك بەو زەوییە نەكات كە هی پاریزگار نەجمەدین كەریمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە