کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ مێژوو دەنووسێتەوە،(قانعی فەرد)ەکان یان دەسەڵات!؟

Friday, 20/08/2010, 12:00


ژمارە ١٣٤ی گۆڤاری لڤین دیدارێکی لەگەڵ عیرفانی قانع فەرد ئەنجام داوە ، کە بووە سەرنج ڕاکیشترین ژمارەی ، بەرادەیەک دوای تێ پەڕینی 3هەفتە هێشتابە هێزترین بابەتی ڕۆژەڤی میدیای کوردیە . هۆکارە سەرەکیەکەش ، یەکەم جارە بەشیوازێکی جیا (هەلسەنگاندنی سیمبولەکانی کورد) قسەی لەسەر کراوە . دیارە پێشوتریش لە(مالپەری کوردستان پۆست) کەسێک بەناوی "پێشمەرگەیەکی بێ ناو" زانیاری سەرنج ڕاکیشی لەسەرشەهید قاسملۆ، باس دەکات ، بەداخەوە زۆرینەی هەوادارانی حزبی دیموکرات ، بە تۆمەت و هەلچون و سۆزداری بۆ قاسملۆ و دور لە وەلامی دۆکۆمێنتی وەڵامی دەدەنەوە!؟
هەلسەنگاندنی (سیمبولەکانی کورد) بەشێوازی نوێ ، وەک هەنگاوی یەکەم ، ئەو گفتوگۆیە هەلدەگرێت ، چونکە هەموو مەسەلەیەکی سەرەتایی ، دەبێتە مشت ومڕی گەرمی سیاسی، وەک مەسەلەی فایلدارەکان . بەڵام تێپەڕاندنی ئەم مەسەلەیە بەکۆتایی هێنان بە (هەرەشەو تیرۆر) هەنگاوێکی گرنگە، لە گەیشتن بەراستیەکان وسەرەتایەکی نوێ دەست پێ دەکات لە عەقڵی سیاسی کوردی.

لەم ململانێیەی ئێستای پارتی ، لەبەرامبەر ووتەکانی (عرفان قانع فەرد) ، سەرەتا هەرەشە و دواتر وەڵام بەلام زۆرینەی بە شێوەی هەڵچون و زمانی سیاسی نەوەک ئەکادیمی و بابەتی وەڵام دراوەتەوە . کەتێ ناگەم ئەو هەموو کادیرە (ئەکادیمی و مێژونوسانەی) پارتی لەکوێن؟ چونکە ئەو باسانە زیاتر کاری مێژونوسانە نەوەک سیاسی و قەلەمەپاساوانەکانی حزب؟
دور لەلێکدانەوەی هەستی سیاسیم و بەپێی ئەو زانیاری و وانانەی چەند ساڵ خوێندومە هەندێ سەرنج دەدەم.

.هەندێ بنەمای سەرەکی لەمێژوو هەیە
١. هیچ هێز و کەس و نەتەوە و ئایدیەلۆجیایەک ، ناتوانێ تاسەر گرەو لەمێژوو بباتەوە بەئارەزوی خۆی بەشیوەی ،ستایش یان بە تۆڵە و قین ، مێژوو بنوسێتەوە ...چونکە لەدواییدا دەبێتە گالتەجار . هەروەک نوسەرو مێژونوسەکانی، بەعسی عیراق و نازیەکانی ئەلمانیا و سیستەمی ئیشتراکی رۆژهەلات ، هەوڵیان دا سەرکردەو حزبەکانیان بکەنە بە قارەمان و دژەکانیشیان بە ناپاک لەقەڵەم بدەن؟ ، بەلام لەگەل ڕوخانی سیستەمەکە ، ئەو مێژووە کۆتایی هات .
بۆیە ئەگەر وتەکانی هەوادرانی پارتی راست بێت ، (قانعی فەرد بەبەرنامەی ئیتلاعات ئەوە دەکات) ، ئەوا دڵنیابن وەک دەیان تۆمەتەکانی تری داگیرکەران، ناچێتە ناولاپەڕەکانی مێژوەوە. ئەگەر راستیش بێت ، دەئەحمەد میرە تیرۆر بکەن ، ئەمڕۆ نا سبەی گۆڤار و ڕۆژنامەی تر باسی دەکات .
دەڵین هەواڵ دەگەینرێتە ناپلیۆن کەیەکێک لەئەفسەرەکانی بەبرینداری مردوە ، پرسیاردەکات ، بەر لەمردنی چی دەوت ،وتیان لە تاو ئازاری ئاگای لەهیچ نەبوو ، وتی بنوسن ..تا مرد هاواری دەکرد بژی ناپلیۆن . ئەم دێرانە هەر چەند سالێک کەوتە ناو مێژوو بەلام ئەمڕۆ وەک گالتە سەیر دەکرێت.
٢. مەرج نیە ئەوەی نوسرا و بەلگە بلاو کرایەوە ئەوە بریاری کۆتایی مێژووە . زۆر جار ، مێژونوسێک بەبەلگە زانیاری بلاو دەکاتەوە ، بەڵام مێژونوسێکی تر بەلگەیەکی بەهێزتر لەم پەیدا دەکات و دەیباتەوە . وەک یاری تۆپێن کێ گول زیاتر بکات دەیباتەوە . لێرەدا نمونەیەک دەهێنمەوە . سالی ١٩٨٨ ، بەدرخان سندی ، بەچەندین بەلگەی گرنگ ئاماژەی کردبوو ، یەکەم کۆدەتای سەربازیی عیراق ١٩٣٦ کە کوردێک سەرۆکایەتی کردبوو(بەکر سدقی) بەئامانجی دروستبونی دەولەتی کوردی بووە ، بەلام کەمال مەزهەر بە بەڵگەی بەهێزتر وەلامی دایەوە کەبەهێچ شیوەیەک هەستی کوردانەشی نەبووە. زۆڕیک لەو هاوڕێیانەی بەدوای ئەو مەسەلانە دادەچوین ، حەزمان دەکرد قسەکانی بەدرخان سندی راست بێت ، بەلام بەلگەکانی کەمال مەزهەر زیاتر یەکلا کەرەوە بوو ، ئەوەندەش لەوانەی زانستی میژوو فێر ببوین ، مێژوو بەسۆز نانوسرێتەوە .
یان هەزاران ساڵە ، کورد یادی نەورۆز دەکاتەوە ، کەچی هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کەزوحاک کورد بووە!؟ . یان هەڵسەنگاندن بۆ مەلای خەتێ و ئیدریسی بەتلیسی ، رای پێچەوانەی لێ هاتۆتە ئاراوە ..... چونکە مێژویی کورد ، جگە لەبەشێکی لەلایەن گەریدە بیانی و هەندێ مێژونوسی کورد بەشیوەی زانستی نوسراوەتەوە ، ئەگەرنا ، زۆرینەی بەشێوەی سۆز نوسراوە .
لێکدانەوە لەسەر سیمبولەکانی کورد ، زوو یان درەنگ دەبێتە گفتوگۆ ونوسینی مێژونوسان ، کەدوا ئاکامی بە هێزی بەلگە و شاهید دە بتە پێوەر نەوەک پارە ودەسەڵات وترس . پێچەوانەی کۆنگرە ڕۆژنامەگەریە پاکانەکەی تاڵەبانی ، مێژوو روحم و لێبوردەیی بەرامبەر کەس نیە و هەرکەسە بەپێی رەفتارەکانی دەچیتە ناو لاپەرەکانی مێژوو .

(وتەکانی) قانعی دفەرد دەکرێت بەگومانەوە سەیری بەشی (دوژمنانی کورد) لێ بکەین بەڵام بەشێکی بەڵگەی بەهێزە (بەریتانی و ئەمەریکی) بەلام ئەمەش ناتوانین بیکەینە بڕیاری کۆتایی. هەروەک لە بیستەکانی سەدەی رابردو نوسین و لێکدانەوەکانی میجەر(نۆئیل و ویلسۆن) بەریتانی هەریەکەی بەشیوازێک مامەلە و هەلسەنگاندنیان لەسەر کورد و شیخ مەحمود کردوە . بۆیە لایەنگرانی پارتی دەبێت کۆتایی بە شیوازی زەبروزەنگ و هەلچون و تۆمەت بەخشین بهێنن ، بانوسەرو مێژونوسەکانیان بە شیوازی ئەکادیمی وبابەتی ، وەلام بدەنەوە ، ئەگەرنا لەم شەرە دۆراون ؟ زۆریشم پێ سەیرە حزبی کوردی ، ئەوەندە لەرزۆک بێت ، بەیەک دیدار وابهەژێت !؟.
بەکورتی ئەو هەڵڵایەی ئێستا ئاوێنەیەکی جوانە بۆ ئەو بەرپرسانەی ١٩ سالە بەئارەزوی خۆیان داهات دەدزن، ناپاک (فایلدار وئەنفالچی) دەکەنە بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ، کەسێتی تاکی کورد بە (پارەو کورسی) زەلیل و کۆیلە دەکەن ، ولاتێکیان پڕ لەتاوان و تاوانبار دروست کردوە بێ ئەوەی دادگا و بڕیاری یاسا بیان گرێتەوە .. لەیادتان نەچێت سبەی ئەوانە دەبنە مێژوو ، ئەگەر مردیشن نەوەیەک دێتە سەرگۆرەکانتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە