کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاش ناوی،،، ستان،،، لە فەرهەنگی سیاسی کورد دا

Friday, 11/07/2014, 12:00

2016 بینراوە



بچووکترین کۆمەڵگا لە هەموو جیهاندا / بنەماڵەیە / کە لە ژن وپیاوومنداڵ پێکهاتووە. مەزنترین کۆمەڵگاش کۆمەڵگای نەونەتەوەییە کە بە کۆمەڵگای،، جیهانی،، پێناسە کراوە. ماڵباتی ئەو کۆمەڵگائەش نەتەوەیەکگرتوەکانە کەدەوڵەتەکان تێیدا ئەندامن.(بەداخەوە کورد مافی ئەندامەتی پێنەدراوە!) . بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی هەر نەتەوەیەک چەند هۆیا فەکتەری سەرەکی وەک جوغڕافیا، زمان ، مێژوو، کولتور، دابونەریت،ژیانی هاوبەشو،،،،گرینگە دەبێ لەبەر چاوان بگیرێ. سەرجەم ئەو بابەتە گرینگانە لە چوار چێوەی سنورێکدا دیاری دەکرێن کە پێیان دەگوترێ ،، وڵات،، مەرجیش نییە ئەو وڵاتە یەک ئاڵاو،یەک زمان، یەک نەتەوە بێ. بەڵام مژاری هەری بەواتا دامەزراندنی ،،سیستم،، ودامودەزگای بەڕێوەبەرییە تا بۆ بژیوی رۆژانەو ئاسایەشی نەتەوەیی وەگەڕ بکەوێ. ئازادی ومافی مرۆڤ ورادەربڕین ودێمۆکڕاسی و...وەکی نان وئاو پێویستن بۆ تاکە تاکی ئەو وڵاتە.
تاریف کردن لە خاک ونەتەوەو زمان ومێژووبەشێوەکی زانستی وئاکادیمی بۆ پێناسە کردنی نەتەوەیەک کاری من نییە ورێگوزەرێکی قورس وگرانە. مەبەستی یەکەم وسەرەکی من لەو باسەدائەوەیە:
ماوەیەکە کاک مەسعود بارزانی ودامودەزگاکانی سەر بە حیزبەکەی (مێدیا،راگەیاندن، چاپەمەنی، وتاری رۆژانە، گوتەی بەرپرسان و...) لایەگرانی پەیتا پەیتا باس لە راگەیاندنی ،، دەوڵەتی کوردی،، دەکەن.! ئەو دەوڵەتە چۆن پێک دێ چەند دەخایینێ چی بەسەر دێنن دونیا چۆنی وەردەگرێ بڕۆن لە خاجە حافزی شیرازی بپرسن! بەکار هێنانی دەستەواژەی ،،دەوڵەتی کوردی،، لەلایان منەوە هێچ گرفت نابێ چون من سەرۆک نیم. بەڵام کەسێک کە دەوڵەتی کوردی بە ڕەوا دەبینێ ودەڵی ساڵەهایە ئەژدادی من قوربانی بۆ داوە جێگەی پرسیاو گومانە.بۆ چی وایە؟
ئەو دەستەواژەیە هەم لەبواری ناونەتەوەیی، هەم لەبواری سیاسی، هەم لە بواری ئەدەبیش لە جێی خۆیدا نییە. لەوەش بترازێ کۆمەڵگای ناونەتەوەییش سەرگەردان دەبن ودەڵێن : کورد نازانێ داوای چی دەکا.! ماوەی دەسەڵاتی سەدام حوسێن چمان بەسەرهات ئاشکرایە. ماوەی دەسەڵاتی کورد لەو ٢٥ ساڵەدا چمان بەسەردێ ناروونە دەبێ چاوەڕوان بین .(هەڵبەت جیاوازی هەیە لە نێوان سەدام ودەسەڵاتی کورد کە ئەوەش باسێکی گرانەو بەمن شی ناکرێتەوە). جگە لەوانەش ئەوەی کە ماڵی کوردی وێران کردووە ،مامۆستای زانکۆو ئاکادیمیسین و رووناکبیرو شاعیرو نوسەرو دمڕاستی کوردە کە وێنەی کۆتەڵێک دەچن کە جووڵەیان دێ.!
پاش ناوی،،، ستان،،، بە پێی شوێن وجوغڕافیا هەم لە ئەدەبدا وهەم لە سیاسەتدا مانای تایبەت بە پێش ناوی خۆی دەدا. مەرج نییە لە هەموو دەستەواژەیەکی ئەدەبی یا سیاسیدا بتوانێ جێگای خۆی بکاتەوە بەڵام جێ پێی قەت ون نابێ ولە هەر زمانێکدا بە شێوەیەک دەگاتە مانای خۆی. پاش ناوی/ ستان / بارێکی قورسی مێژوویی لەسەر شانی خۆی راگرتووە. بۆتە پێناسەو ناسنامە وشانازی بۆ جوغڕافیایەک کە زمان، ئایین، سروودی نەتەوەیی، کولتور،مۆسیقا، ئاڵا، دابانەریتی هەمەڕەنگی ئاشتیخوازانەی لە ئامێزی خۆیدا پەروەردە دەکا. بۆ چەسپاندنی پاش ناوی/ ستان / پێش ناوی ئەو وشەیە بۆتە هۆی سەربڵیندی نەتەوەیەک کە هەزاران خوێنی لێ ڕژاوە تا بگاتە ئامانج و،،، وشەی کورد،، ستان،،، پێکەوە گرێ بداو بە دونیا بڵێ من ناوم ئەو دەوڵەتەیە کە چوار ئالی سەرەکی وچوار ئالی لاوەکیم هەیەکە پێکەوە هەموویان دەبنە،،، کوردستان،،، .
دەمهەوێ ئاماژە بە چەند نمونەی مێژوویی بکەم تا مەبەستەکەم باشتر روون بێتەوە:
یەک: تاجیکستان، لێرە ،،ستان،، باس لە خاکێک دەکا کە نەتەوەی / تاجیک / خاوەنی ئەو خاکەن.
دوو:ئەرمەنستان، لێرە،، ئەرمەنی دەژین وئەو خاکەش هی وانە.
سێ: ئەفغانستان ،مەغولستان، چێچنستان، کەزاکستان،و نمونەی دیش کە من نایانزانم.
هەروەها لە ئەدەبیاتدا، گوڵستان،،یانی جێگای شینبونی ،،،گوڵ،،،.دارستان،، شوێن وخاکێک کە دار تێدا مەزن دەبێ.
جەنابی کا مەسعود بارزانی ماوەیەکی مێشکی سەری بردوین ئەوەندەی بڵێ،، دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنم،، مرۆڤ دەتوانی بڵێ پێگەی ئەو دەوڵەتە دیار نییە.دەوڵەتەی کوردی دەکرێ لە بەستەڵەکی باکور یانژی باشوری سەر زەوی دابمەزرێ.! پێمان بڵێن : فەرمون ئەوە دەوڵەتمان لێرە پێداون! بەکار هێنانی ئەو دەستە واژەیە وەکی خرنۆکی بیابانە کە سەرگەردان دەخولێتەوە هیچ پێگە یا جوغڕافیایەکی تێدا نەبەستراوەتەوە. جیاوازی دەوڵەتەی کوردی لەگەڵ،،، من کوردوستانی سەربەخۆ رادەگەیەنم،،، عەزتائاسمانە. ئەگەریش پێتوایە کوردوستان تەنیا هەولێرو ئەو چوار حەوزەیە دروستت کردووەبۆ کەس هەزم نابێ. زمانی دیپڵۆماسی زمانێکی هاسان نییە. مرۆوێک ئەو زمانە بەکار دێنێ کە هەزاران لاپەڕەی خوێندبێتەوەو لە ئاڵوگۆڕەکانی دونیا شارەزا بێ . لەگەڵ مالیکی چیاوازی شەخسی وفکریت هەیە و هەردووک لاتان تووشی ر‌ق ودژایەتی مێژوویی بون هیچ پەیوەندی بە راگەیاندنی ،، دەوڵەتی کوردی،، نییە.لەوەش بترازێ بۆ ئەو کارەش پرست زیاتر بە تورکە کوردکوژەکان کردووە تا سەرجەم حیزبو رێکخراوەکانی بەشەکانی دیکەی کوردوستان. دەست لە دەوڵەتی کوردی هەڵگرە وبیر لەسەر بەخۆیی،،، کوردوستان ،،، بکەوە.
جەعفەر کەریمی
١١/٧/٢٠١٤



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)