کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دختۆر مه‌حمود عوسمان هه‌م له‌ ناڵ ده‌داو هه‌م له‌ بزماریش !

Wednesday, 01/04/2009, 12:00

1989 بینراوە


ساڵه‌ های ساڵه‌ رژێمی فاشی تورکی کورد کوژ ، نه‌یهێشتوه‌ بڵێسه‌ی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد، بگاته‌ لوتکه‌ی ئوخژن و هه‌موو ڕاستیه‌کانی له‌ به‌رده‌م دنیادا ، دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ کردوه‌ !
ئه‌وڕۆ هیچ که‌سێک ناتوانێت حاشا له‌ حیزبێکی سیاسی شۆڕشگێر بکات که‌ بنکه‌ و جه‌ماوه‌ری زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا !
تۆ دیاره‌ تووشی سه‌رلێشێواوی بویت ،وا دیاره‌ هیچ شاره‌زاییه‌کت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و فڕ و فێڵی چه‌وتی تاڵه‌بانی نییه‌ ؟!
به‌چ حه‌قێک ئه‌و مافه‌ت به‌خۆت دا و بڵێیت ده‌بێت (په‌که‌که‌) به‌ داوای سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕازی بێت به‌ چه‌کدانان ! من و تۆ زۆر چاک ده‌زانیین(په‌که‌که‌) سنور و بیری سیاسی و هه‌موو پرنسیپێکی حیزبی و ئه‌خڵاقی جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ حیزبه‌کانی باشوور ، (په‌که‌که‌) خاوه‌ن بیرێکی شارستانیه‌ت و کوردستانی گه‌رره‌یه‌ ، (په‌که‌که‌) ئاوێته‌ی ناو ناخی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌ ، (په‌که‌که‌) له‌مێژ ساڵه‌ خه‌بات ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پێناسه‌یه‌کی کوردستانی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆ ،
سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ڕژێمی تورکی فاشی ،چه‌ندین ساڵه‌ به‌سه‌ری خه‌ڵکی بێتاوانی کوردستان خۆی سه‌پاندوه‌ ، له‌ جیاوازی نه‌ژادی و چه‌وسانه‌وه‌ و هه‌تککردن و گرتن و کوشتن و پشت گوێ خستنی ناوچه‌ کورد نشینه‌کاندا ، هیچ کاتێک ده‌ستی چه‌په‌ڵی نه‌پاراستوه‌ ،
ئه‌وڕۆ ڕژێمی فاشی تورک ، هه‌ر مه‌به‌ستی چه‌کدانان و خۆبه‌ده‌سته‌‌وه‌دانی (په‌که‌که‌)ی مه‌به‌ست نییه‌ ! ساڵێ چه‌ندین کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورو به‌ردا ده‌به‌ستێت ، بۆ سه‌رکوت کردنی کوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ، زۆر به‌ئاشکراو بێ پێچ په‌نا ده‌ست ده‌خاته‌ ناو شاری که‌رکووکی دڵی کوردستان و شار و دێهاته‌کانی تری کوردستان !
من له‌ جه‌نابی دکتۆر محمود عوسمان و سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌پرسم چه‌کدانانی (په‌که‌که‌) چ گه‌ره‌نتی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی تورکیه‌وه‌ ؟
(په‌که‌که‌) به‌ چ مه‌رجێک چه‌که‌کانیان دابنێن و واز له‌ خه‌باتی چه‌کداری بێنن ؟
ئایا به‌دیل بۆ چه‌کدانان و خۆ به‌ده‌ستدانی (په‌که‌که‌) چیه‌ ؟
حوکومه‌تی فاشی تورک ،ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای هه‌ر دوو حیزبه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی ئاوات و مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی بهێنێته‌ دی و وه‌ک جاری جاران یه‌کێتی و پارتی شه‌ری پارتی کرێکارانی (په‌که‌که‌)ی بۆ بکه‌ن و کورد به‌ کورد به‌ کوشت بدات !
جه‌نابی دکتۆر من سه‌ر له‌ تۆ ده‌ر‌ناکه‌م تۆ له‌لایه‌ک ده‌ڵێیت با (په‌که‌که‌) داواکه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی په‌سه‌ند بکه‌ن و چه‌که‌کانیان دابنێن و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌ڵێیت حوکومه‌تی تورکیا نیازی پاک نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد !
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورک نیازی پیس و خراپه‌ ،بۆ داوا له‌ پارتی کرێکاران (په‌که‌که‌) ده‌که‌ن چه‌که‌کانیان دابنێن ؟!
جه‌نابی دختۆر عوسمان ئه‌گه‌ر تورکیا نیازی پاک نه‌بێت له‌گه‌ڵ کورد و خاکی کوردان ،چۆن نیازی پاکه‌ له‌گه‌ڵ چه‌کدانانی (په‌که‌که‌) و کێشه‌ی ڕه‌وای کورد له‌ تورکیا ؟
تۆ وادیاره‌ تازه‌ به‌ تازه‌ ده‌زانی حکومه‌تی فاشی تورک ، نیازی خراپ و پاک نییه‌ له‌گه‌ڵ کورد و کوردستاندا !
تورکیا و هه‌موو دنیا ده‌زانێ ، هێزی (په‌که‌که‌) به‌ شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی له‌ ناوناچێت ، ته‌نیا تاکه‌ ڕێگه‌ ، ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی و دان پێدانانی تورکیایه‌ به‌ کێشه‌ ڕه‌واکه‌ی گه‌لی کورد ، هه‌ر دوێنێ بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا ، حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر تاسه‌ری ناوچه کوردنشینه‌کاندا شکستی هێنا ‌به‌رامبه‌ر به‌ حیزبی (ده‌ته‌په‌)‌ ! که‌واته‌ بۆ تورکیا ده‌رکه‌وت که‌ میلله‌تی کورد ، خاوه‌ن ئیراده‌ی پۆڵاینی خۆیه‌تی و هیچ هێزێک ناتوانێت چۆکی پێ دابدات و ئه‌ورۆ یان سبه‌ی ده‌گاته‌ حه‌ز و ئاره‌زو و ئاواته‌کانی له‌ مێژینه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی !

ئوسترالیا-سدنی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)