تاڵەبانی و موبارەک لە رۆژنامەکانی کوردستانی نوێ و ئەهرام دا
Wednesday, 19/09/2012, 12:00
ساڵی ٢٠١٠ مانگی ٩ رۆژنامەی ئەهرام میسری کە خاوندارێتیەکەی بۆ حکومەتی ئەوکاتەی میسر و ئێستاش دەگەڕێتەوە و چەند مانگێک بەر لە روخاندنی رژێمی پێشووی ئەو وڵاتە کەوتە هەڵەیەکی گەورەوە کاتێک وێنەیەکی دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلی شێواند.
کاتێک ئەو رۆژنامەیە وێنەیەکی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی شێواند و بە فۆتۆشۆپ وێنەی حوسنی موبارەکی سەرۆکی پێشوی میسر لەسەر فەرشە سورەکە خستە پێش هەریەکە لە (باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا و شا عەبدوڵای پاشای ئوردن و بنیامین ناتانیاهوی سەرۆک وەزیران ئیسرائیل و مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتداریتی فەلەستیین))، ئەوە لەکاتێکدا لە وێنەی ڤیدیۆی ئەو ڕێو رۆیشتنەدا لەسەر فەرشە سورەکە موبارەک لە دوای هەموانەوە بوو. بەم کارەی رۆژنامەی ئەهرام کە یەکێکە لە کۆنترین رۆژنامەکانی میسر خۆیکرد بە گاڵتەجاڕ لە سەر ئاستی جیهان ئەو شێواندنەی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەمڕۆیش رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە زمان حاڵی رەسمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێکە لە رۆژنامە بە تەمەنەکان. هەمان هەڵەو بگرە زەقتریشی دووبارە کردەوە، کاتێک بەبەرنامەی فۆتۆشۆپ دەسکاری وێنەیەکی تاڵەبانی سکرتێری حیزبەکەی کردو گۆچانەکەی بۆ سریەوە.
ئەم روداوە هاوشێوەکانی دەری دەخات رۆژێمە ستەمکارەکان و حیزبە شمولیەکان لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانەدابن چەندە لەیەک دەچن ولاسای یەکدی دەکەنەوە.
ئەمەش لینکی ئاڕوچونەکەی رۆژنامەی ئەهرام کلیکی لەسەر بکەن:
ئەمەشیان لینکی هەڵەکەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ کلیکی لەسەر بکەن:
http://www.knwe.org/DirejeHewal.aspx?Jimare=11387&Cor=1&Besh=Hewal
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست