کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامه‌یه‌کی پاکانه‌ بۆ ئاسمانی به‌ڕێز

Saturday, 09/11/2013, 12:00

3534 بینراوە







کاک ئاسمانی شین و جوان به‌ناوی خۆم و هه‌موو گه‌لی کوردستانه‌وه‌ داوای لێبووردنت لێده‌که‌ین، له‌نه‌فامی خۆمان بوو که‌ وورده‌ گله‌ییمان لێت هه‌بوو وه‌ ده‌مانگووت که‌ به‌ڕێزتتان سه‌رتان لێشێواوه‌ وه‌ له‌جیاتی باران خۆڵمان به‌سه‌ر وه‌رده‌که‌ی، نه‌مانده‌زانی به‌م روخساره‌ شین و به‌ڕه‌ونه‌قه‌ت دڵت پێمان ده‌سووتا وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی ئێمه‌ بوو که‌ ساڵ دوای ساڵ کوردستانت زیاتر وشکوبرینگ ده‌کرده‌وه‌،
له‌ مه‌به‌ستت نه‌ده‌گه‌یشتیین و به‌به‌رده‌وام داوامان لێده‌کردی که‌ بۆمانی ببارێنی، .
بوکه‌بارانه‌مان هێنا بۆ تکاکردن، نوێژی بارانمان بۆ کردی تا دڵمان نه‌رم کردی تۆش به‌ پانی و به‌رزی خۆته‌وه‌ به‌زه‌ییت پێکردین و بۆت به‌رداینه‌وه‌ و بارانت بۆ باراندین وه‌ ئاوت پێداکردین،
به‌م چه‌ند دڵۆپه‌ بارانه‌ ئه‌وجا له‌خۆمان و مه‌به‌ستی به‌ڕێزیشتتان گه‌یشتین، به‌سه‌ تکایه‌ به‌سه‌ نامانه‌وێ به‌سه‌ وا دیتمان ئه‌گه‌ر بته‌وێ چۆن دایده‌ڕژێنی ڕێگاو بان و پرده‌کانمان وێران ده‌که‌ی، نامانه‌وێ به‌سه‌ بارانمان ناوێ، ئێمه‌ باش له‌خۆمان گه‌یشتین که‌ میڵه‌تێکی دێمه‌کارین وه‌ پێمان خۆشه‌ هه‌ر له‌ وشکایی بژین ، ئه‌دی نابینی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان وه‌ هه‌ر له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌، وه‌ک بڵێی به‌ده‌ستی ئانقه‌ست، چه‌نده‌ها کیلۆمه‌تر له‌ ڕوباره‌کان دوور درووستکراون و هاوار هاوریشیانه‌ که‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان
که‌مه‌.
به‌س پێشم خۆشه‌ که‌ به‌ڕێزیشتان به‌هه‌ڵه‌مان تێنه‌گه‌ن، کاربه‌ده‌ست به‌تواناو کوردپه‌روه‌ره‌کانمان، نه‌ک ته‌نها خاکی کوردستانیان خۆش ده‌وێ، به‌ڵکو فیدای ئاسمانه‌که‌ی وڵاته‌که‌شن، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ده‌می خۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌ و کۆشک و ته‌لاری به‌رز درووست ده‌که‌ن تا نزیک بن لێتان، جۆره‌ها سه‌یاره‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر جاده‌کان تا تۆ دڵت به‌ جوڵه‌جوڵیان بکرێته‌وه‌، هیچ ڕۆژێک بیر له‌ خۆیان ناکه‌نه‌وه‌ و ناشیانه‌وێ پاره‌ له‌ پڕۆژه‌ی پڕوپوچی وه‌ک زێراب و ئاوه‌ڕۆ سه‌رف بکه‌ن و له‌ ژێر زه‌مین بیشارنه‌وه‌ و تۆش نه‌توانی بیبینی،
نه‌خێر ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ ناڕه‌وایانه‌ له‌ لێپرسراوه‌کانمان ناوه‌شێته‌وه‌، خۆ ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌وروپیه‌ که‌ره‌کان نین، بیستوومه‌ ده‌ڵێن ئه‌وان نیوه‌ی پاره‌ی بیناساز و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ بۆ ژێرزه‌مین خه‌رج ده‌که‌ن، جا به‌ تۆ چی با هه‌ر له‌ژێره‌وه‌ بۆڕی ئاوی گه‌رم و سارد هه‌بێ و میترۆ بێوبڕوا، کابلی
ته‌له‌فۆن و کاره‌باش هه‌ر له‌قوڵایی ڕاکێشرابن، که‌ تۆ نه‌توانی له‌م به‌رزاییه‌وه‌ بیان بینی به‌که‌لکی چی دێ؟
شوکر مه‌سئوله‌کانی ئێمه‌ زۆر له‌ ئه‌وروپی ژیر ترن و به‌ڵێنیان پێداوین که‌ له‌داهاتوو کوردستان بکه‌ن به‌دوبه‌ی، خۆ له‌ دوبه‌ی زێراب نیه‌ وه‌ که‌ چوار دڵۆپ باران ده‌بارێنی ئاو هه‌ڵده‌ستێ وه‌ خه‌ڵکه‌که‌شی
خۆیان گونجاندوه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌ی به‌رزی لافاوه‌که‌ دشداشه‌کانیان بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌به‌ن، تۆش له‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌م هه‌موو لاقوله‌ته‌ره‌ ڕه‌شه‌ ده‌بینی و دواییش که‌ چاوت پڕ بوو له‌ فرمێسکی پێکه‌نین، دڵۆپه‌کان ده‌به‌یه‌ شوێنکی دی و ده‌یبارێنی وه‌ به‌لوعه‌که‌ تا چه‌ند ساڵێ له‌ ئیمارات و سه‌حرای عاره‌بی ده‌گریته‌وه‌،
ده‌ توخوا به‌زه‌ییت پێمان بێ وه‌ له‌ ئێمه‌شی بگره‌وه‌ با خانووه‌ حکومیه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ نه‌ته‌پن، با قوتابخانه‌کان به‌سه‌ر منداڵه‌کانمان نه‌ڕوخێن، با هیچی تر لافاو هه‌ره‌سانمان نه‌کا،
خۆ زۆر له‌وانه‌شه‌ تۆش گله‌ییت له‌ کورد و شه‌ڕواڵی کوردی هه‌بێ که‌ ئاوا ئاسان وه‌ک دشداشه‌ ناتواندرێ هه‌ڵبکردرێ، به‌ڵام دڵنیابه‌ که‌ ئه‌گه‌ر کوردستانیان پێکرا دوبه‌ی ئه‌وا له‌باتی شه‌ڕواڵ
دشداشه‌مان پێ له‌به‌ر ده‌که‌ن.
جا ئه‌وکاته‌ به‌که‌یفی خۆت بۆمان ببارێنه‌ و به‌ڵێن بێ که‌ کوردی دشداشه‌له‌به‌ر گله‌ییت لێنه‌که‌ن وه‌ هه‌ر که‌ به‌ چۆڕه‌ ئاوێکیش لافاو له‌کوردساتان هه‌ڵستا، ئه‌وا به‌بێده‌نگی دشداشاکانمانت بۆ تا سه‌ر ناوکمان هه‌ڵبکه‌ین،



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)