نەوشیروان مستەفا بەرپرسی یەکەمی ئەو دزیە یاساییەی پەرلەمانتارەکانی گۆرانە
Friday, 01/11/2013, 12:00
1787 بینراوە
سەرەنجام ، ئەمرۆ پەرلەمانتارانی ئۆپزسیۆن ٤٨ ملیۆنەکەیان وەرگرت . . بەمەش گوتار و بانگەشەی ٤ ساڵە و دروشمە بریقەدارەکانی (بەهەدەر دانی بودجەی خەلک خەتی سورە) بووە درۆیەکی زلی پەرلەمانتارانی ئۆپزسیۆنیش . بۆیە لەمەودوا خەلک وەک دەسەلات سەیری دروشم دان و بانگەشەکانی ئیوەش دەکات، جونکە جۆگەلەکەی خۆتان تیکەل بەروبارە پیسەکەی دەسەلات کردەوە.
رەنگ بێ پەرلەمانتارانی ئۆپزسیۆن بلێین هەر ئیمە ئەو دزییە یاسایە یان ئەو پارەیەی میللەت نادزین، بەڵکو لەناو بزوتنەوەی گۆران و رۆژنامەنووسانیش بەسەدان هەن بەپلەی وەزیر و مدیر عام و عەقید و عەمید خانەنشین کراون ، ئەی بۆچ بەرامبەر ئەوانە قسە ناکەن!؟ ئەمە راستیەکی تیایە ، بەلام دەبێ ئەوەش بلێین کەس بەئاستی ئیوە موزایەدە و دمبکی پەرلەمانی و هات و هاواریان بۆ گەرانەوەی قوتی خەلک نەکردوە ؟ بەلام کە قوتی هەمان خەلک ، کەوتە سەر بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆتان بەقودرەتی قادر وەک حەلوا و گەزو والەناو دەوتانە ،وا بەبەرجاوی هەموو کامیرا و میدیاکان ، چەکی پارەکانتان ، ئەمرۆ خستە باخەلەکانتانەوە ، . بەمەش فاتیحای ئەخلاقیتان بەسەر میژویی خۆتان خوێند و پارت و هەوادارەکانی خۆشتان شەرمەزار کردوە. دواتر دەبێ گروپەک لەناو کۆمەلگا ئەو قوربانیە و هەلوێستە بنوینێ کەپێم سەیرە ئەمرۆ ئیوەی نوێنەری گەل دوای ٤ سال لەو ژیانە شاهانەیە ، چاوتان تێرنابێ لەو ەرنەگرتنی ئەو ٤٨ ملیۆنەش
ئەگەر سەیری ئەو سوپایە دروشم دەرەی پەرلەمانتارە قسەزلانەی ٤ سالی رابردو بکەین ، لەدەیان هەرەشەی بارزانی و کۆسرەت رەسول و سوپایەک جەکداریان ، لەسەر وشەی میلیشیا نەترسان، لەسەر شکاندنیان لەناو پەرلەمان، لەلیدانیان لەخۆپشاندانەکان، کەچی بەردەوام بوون ، لەپەرلەمان وەک بۆ گەلیان دەخوێند ... بەڵام ئەوا ٢ هەفتەیە بۆ ٤ دەفتەر دۆلار ٢ یەکێکیان بوێری نیە لەمیدیایەک سەردەربهینێ و قسەیەک بۆ ئەو دەنگدەرانە بکات کەبەنان برین و خۆ لەچەقودان هەوادارانتان گەیشتنە پەرلەمان !؟ .
بەهۆی ئەوەی ئەو نوێنەرانە ، نوێنەری کەسیتی خۆیان نین ، بەلکو بەدەنگی خەلکی نارازی و جەماوەری حزبەکانیان و هاوت وهاواری نارەزایەتی خەلک چوونەتە پەرلەمان ، جونکە زۆرینەیان دەناسین ، بەکەسیتی خۆیان ، هی ئەوەنەبوو وەنەیان دەتوانی ٥٠٠ دەنگیش بهێنن . هاوکات رەفتاری ئەو نوێنەرانە لەسەر کۆی حزبەکەیان بەجەماوەر و سەرکردایەتیەکەوە دەوەستێ ، جونکە ئەگەر ٤ سالە ، بانگەشەی شانازی بەو پەرلەمانتارانەیان دەکەن . دەبێت ئەوە بزانن لاپەرە رەشەکانیشیان لەسەرتان دەوەستێ ؟
لیرەدا نمونەیەک لەسەر پرەنسیبی حزبی دەهێنمەوە ، لەکۆنگرەی سۆسیال دیموکراتی سویدی ٢٠٠٩ ، بەفەرمی مەسەلەی ئەنفال هاتە ناساندن کە برگەیەکی بەدەقیقی ئەوەیە ((خەبات دەکەین بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەنفال و سەیفۆی ئەرمەن لە پەرلەمانی سوید و ئەورپا و نەتەوە یەکگرتوەکان بەجینۆساید بناسێنن)) بەلام کاتێ لە ١١/٠٣/٢٠١٠ بوە دەنگدان ، سیاسەتی دەبل مۆرالی سۆسیال دیموکرات دژی ناسینی ئەنفال بوو ئەوچرکەسات ، یەک پەرلەمانتاریان نەیویرا دژی بریاری حزبەکەی بوەستێ ، هەرچەندە بریاری کۆنگرەشیان لەدەست بوو ؟ بۆیە لیستی پەرلەمانی لەهەندێ مەسەلەدا دەبێ حزب و سەرکردایەتیەکەی بریار دەربێ ، ئەوە ئازادی سیاسی و بوجون نیە ، یان هیچ پارت و بزوتنەوەیەک نابێ ئەو گەرەلاوژێیە تیا بێ .هەریەکەی بەئارەزوی خۆی یاری بەخالە ستراتیژەکانی عزب و جەماوەرەکەی بکات
لەکۆتاییدا روی پرسیارمان ئاراستەی ڕێکخەری گۆران نەوشیروان مستەفا دەکەین ، تۆ و بزوتنەوەکەت لەهەموان زیاتر شانازیتان بە هەولی ئەو پەرلەمانتارە لەجەندین گوتاردا دەکردەوە . ئەی ئیستا جێ دەلێی کەبەرۆژی روناک بەناوی یاسا خوتان گوتەنی قوتی خەلک نوێنەرەکانت دەدزن ؟ ئایا وەک کاروان سالح ئاسا رەفتار دەکەی ؟ یان وەک بارزانی و تالەبانی ، دەرگای دزینی داهات و قوتی خەلک لەناو بزوتنەوەکەت بەتەواوی دەکەیتەوە ؟ خۆت باش دەزانێ حزب و کەسایەتی زۆر بەئاستەنگ کەسیتی و مسداقیەتیان لەناو خەلک دروست دەکەن ، بەلام بەیەک لیدوان و هەلوێست ، هەمووی دەدۆڕینێ
ئیستا تۆ ٤٨ کاتژمێرت لەدەستە یان ئەو پارەیە لەو پەرلەمانتارانەت وەربگریەوە یان ئێوەش چیتر موزایەدەی بەهەدەردانی قوتی خەلک مەکەن ، چونکە لەو روداوەوە میژویەکی نوێ ئیوە لەناو خەلک دەردەکەوێ . خۆت دەزانی دزی هەر دزیە هیلکەیەک بێ یان مانگایەک ، چونکە ئەوەی توانی هێلکەیەک بدزێ سبەی مانگاش دەدزێ