کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به ‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی (حاجی حه‌مه‌ ڕێگر) ده‌ست گیركراوه‌

Saturday, 07/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری كه‌ركوك
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ‌محمه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی 3 پارتی له‌كه‌ركوك، ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا كردوین كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به ‌بریاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی حاجی حه‌مه ‌ڕێگر كارگێری لقی 15ی چه‌مچه‌ماڵ ئێستا له ‌زیندانی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ره‌.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ‌په‌یوه‌ندیه‌كدا، لیوا به‌هادین حه‌مه ‌سه‌عید جێگری ئاسایشی گستی له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی بۆ پشت راست كردینه‌وه‌، كه ‌مه‌سعود بارزانی (حاجی حه‌مه‌ رێگر)ی به‌ زیندانی ناردۆته ‌ناو ئاسایشی گشتی، ئه‌وه‌شی باسكردووه، ‌كه‌ به‌هۆی چه‌ند تاوانێكه‌وه‌، كه‌ حه‌مه‌ ڕێگر له ‌ماوه‌كانی ڕابردوو له ‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامی داوه‌، تا نه‌بێته ‌ده‌نگۆی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و سنوره‌ زینداندانیان كردووه‌.
لیوا به‌هادین ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه بارزانی (حاجی حه‌مه‌ رێگر) له‌ساڵی 1996 كه ‌بۆته ‌پارتی 24 تاوانی جۆراوجۆری دزیی و كوشتن و تالانی و شه‌ڕی عه‌شائیری ئه‌نجامداوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە