هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئێرانی ئیسلامی
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
1671 بینراوە
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئێران ته‌وه‌ره‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی رۆژه‌ڤی سه‌رده‌مه که پێویسته به تێروانینێکی سه‌رده‌میانه و زانستیه‌وه شێ بکرێته‌وه . له‌م پرسه‌دا پێویسته زانایان و پسپۆرانی کورد له بواره‌کانی زانستی کۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌تدا بۆ شێ کردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی له هه‌ر دوو بواره‌کانی ئه‌رێنی و بایکۆتی دا به لێکدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی زانستی به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سنارێوی ئاسۆی ئه‌م ململانیهیان دابایه به‌ر تاووتوێ کردن بۆ کانالیزه‌کردنی پۆتانسیه‌ڵ و هێزی جه‌ماوه‌ری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان و به‌شداربون یا به‌شدار نه‌بونی خه‌لک له هه‌ڵبژاردندا له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی درێژخایه‌نی سیاسه‌تی کوردیه‌وه فۆرموله و پێشکه‌ش به جه‌ماوری گه‌له‌گه‌یان کردبایه.
کۆماری ئێسلامی ئێران له ماوه‌ی سی ساڵی حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی خۆی له ژێر ئاڵای ئیسلامی مه‌هده‌وی و له چوار چێوه‌ی ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه، و له ژێر چاوه‌دێری شوڕای نیگه‌هبان دا دریژه‌ی به ژیانی حوکمرانی خۆی داوه و له هه‌مو ته‌رفه‌نده‌کانی مودێرن و ده‌سته‌ڵاتداری که‌ڵکی وه‌رگرتوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌زمون و یارمه‌تی هێندێک له هێزه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندخواز و یاریده‌ده‌ری ئێران بۆ ئه‌م سه‌قامگیریه بی سود نه‌بوه .
هه‌ڵویست گرتن له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی _ کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکی نه هێند هاسانه ، به‌تایبه‌ت ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆکه له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان هاتۆته ئاراوه ، پێویسته به هه‌ڵویستێکی مه‌سئولانه و به هه‌ستیاریه‌وه هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌لگایه‌کی برینداری وه‌ک کوردوستان له به‌ر چاو بگیردرێت و ئه‌م فاکتورانهی گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ن له چوارچێوه‌ی ههڵویستهکه دا ڕه‌چاو بگرترێت. ئه‌ساس و پایه‌ی داڕژتنی کار کردن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بیت له سه‌ر ئه‌ساس و بیری ستراتژی نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژرێت و تێبکۆشرێت له ئه‌ساس را کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ڵویستی خۆی فۆرموله و به یه‌کڕیزی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئێرانی بکات تاکو وه‌ک فاکته‌رێک هه‌م له ناو خۆ و هه‌م ئینترناشنال حیسابی بۆ بکردرێت .
رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژۆییان ده‌که‌وێته سه‌ر شان و پێویسته به نیشان دانی پشتگیری و یه‌ک هه‌ڵویستی یارمه‌تیده‌ر بن بۆ یه‌ک ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو یارمه‌تیدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه، و هاوکات هه‌مو هێزه‌کان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و دور له سه‌رقاڵی هه‌ڵسوڕانی ڕۆژانه‌یان بیکه‌نه پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌رگای دیالۆگێکی سالم و به به‌رهه‌م پێک بینن و له گه‌ل و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌یان به خاوه‌ن ده‌ربکه‌ون. نه‌بونی هه‌ڵویستێکی شه‌فاف و ڕۆشه‌ن له لایه‌ن هێزی ئوپۆزیسیۆنی به‌رهه‌ڵستکاری کۆماری ئێسلامی ئێران و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی سیاسی به هێز له کوردوستان ، ده‌رگای پێشڕه‌وی هێزی کۆنه‌په‌ره‌ست و سه‌ر به ده‌ستگای حکومه‌ت له کوردوستان ده‌کاته‌وه و ئه‌و جورئه‌ته‌یان پێده‌دات که به یارمه‌تی ژێره‌کی ده‌ستگاکانی حکومه‌ت خۆ وه‌ک نوێنه‌رانی گه‌ل له قه‌ڵه‌م بده‌ن و ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ش له درێژه‌ی خۆی دا ده‌بێته هۆی دور که‌وتنه‌وه و داپچڕانی به‌شێک له پوتانسیهڵی کۆمه‌ڵگای کوردی له ریزی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی . ئه‌م بۆچونه به‌و مانایه نیه که خه‌بات و هه‌ڵسوڕانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناوخۆی کوردوستان بخاته ژێر پرسیار به‌ڵکو به پێچه‌وانه گرنگیه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر ده‌دریته هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی ئازادیخواز و پێشکه‌وتو و مه‌ده‌نی بۆ رێگه خۆشکردنی بیرێکی ئازادیخواز‌و دێمۆکڕاتیک له ڕێگه‌ی به ڕادیکالیزه کردنی ویست و داوخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر و به کانالیزهکردنیان بۆ به یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری له ئێران پێویسته له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێت، یه‌که‌م له ڕوانگه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه و دوهه‌م له ڕوانگه‌ی کوردیه‌وه.
له زاویه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حاکمیه‌ته‌وه بیگومان به‌شداری کردنی هه‌مو ته‌یف و به‌شه‌کانی جیاوازی کۆمه‌ڵگا وه‌زیفه و پیویستیه‌کی سه‌ره‌کی و شه‌رعیه،و وه‌ک وه‌زیفه‌یه‌کی دینی و میللی دێته ئه‌ژماردن ، به بێ جێاوازی فکر و بۆ چونی پاڵێوراوانی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆککۆماری له ئێران، خاڵی بنه‌ڕه‌تی و بناغه‌ی بیر و فه‌لسه‌فه و ئیده‌ئۆلۆژی فکریان له ده‌وری ویلایه‌تی فه‌قیهی ئیمام ده‌سوڕێته‌وه و له‌م ڕوانگه‌وه و به پیی ئه‌سڵی ئه‌م قانونه تهزادێکی به‌رچاو ده‌که‌وێته نێوان ئازادی و دێمۆکڕاسی له لایه‌ک، و ده‌سته‌ڵات و کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌کی تره‌وه .
به پیی ئه‌م ئه‌سڵه بناغه‌یی و سه‌ره‌کیه‌ی قانونی ئیسلامی ئێران پاڕادۆکسی به‌شداری ته‌یفی ڕادیکاڵ و پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵگا له گه‌ل هاوڕێیان و هاوبیرانی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران زه‌ق ده‌بێته‌وه و ناتوانێت بکه‌ونه یه‌ک کاناڵه‌وه و تیکۆشان بۆ ئه‌م ڕه‌وته له به‌رژه‌وه‌ندی دێمۆکراسی و ئازادیخوازی به گشتی له ئێران و له ڕوانگه‌ی هه‌بون بۆ نزیک بونه‌وه له ئارمانجه‌کان به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له کوردوستان دور ده‌که‌وێته‌وه و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه پێویسته ڕێگه‌یه‌کی شیاوی سیاسی وردبینانه بگردرێته پێش.
له هێندێک به‌رسیڤ دانه‌وه به ئه‌رێنی بونی به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌که دا بونی دو ته‌یفی ململانیکهر و دژ به یه‌کتر دێنه به‌ر باس و نقاش و به هێز بونی لایه‌نی ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌کان به سه‌ر موحافیزهکاردا ته‌رجیح ده‌درێت . له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بۆچونی خۆیان شرۆڤه ده‌که‌ن و فاکتی پیویست ئاراسته جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بۆ پشتیوانی له بیرۆکه‌یان ، ته‌نیا یه‌ک خال که‌م ڕه‌نگ ده‌کرێته‌وه ئه‌وێش مقامی ڕێبه‌ری و جێگه و ده‌سته‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قی و شوڕای نیگه‌هبانه که ده‌ستی ئاخر ئه‌مان بڕیارده‌رن و هه‌مو سنارێۆکانی به ناو دیمۆکڕاسی که له ناو گه‌لدا یاری پێده‌که‌ن و هێناویانه‌ته مه‌یدان ، ده‌بێته گاڵته‌جاڕی مه‌لایان و شعور و ویستی کۆمه‌ڵانی ئێرانیش ده‌خریته ژێر پییان.
به‌ڵام ڕوانگه‌ی کوردی پێویستی هه‌یه که به خه‌ت و پلانێکی جیاوازه‌وه هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ئه‌م پرسه دا بکات یان خۆ ببێته پاشکۆی سیاسه‌تی حاکمان له ئێران ؟
دوو بۆچونی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م پرسه ، یه‌که‌م له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ئێرانی بونی بیری کوردی که به‌شێکی زۆر له ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردیش ده‌گرێته‌وه، که پرسی کوردیان به پرسی سه‌راسه‌ری ئێران گرێداوه و خۆیان به به‌شێکی نه‌پساوه له حه‌ڕه‌که‌تی خه‌لکانی ئێران ده‌زانن، ئه‌م بیره‌ش به بروای من سه‌رلێشێواویه‌کی به‌رچاوی خستۆته ناو بیر کردنه‌وه و بڕیاردانی زۆریه‌ک له‌م ڕێکخراوانه و ساخ بونه‌وه‌یان له سه‌ر بڕیاردان ، زۆر هاسان نیه و ئه‌وان پێویستیه‌کی زۆریان هه‌یه به ڕه‌چاوکردن و تهقیبی پارامیتری بۆچونی ناو خه‌لک بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌م بواره‌دا .
لهپریۆدێکی تایبه‌ت دا ئه‌م به‌شه‌ی که بۆچونی له‌م شێوه‌گه‌له و به ڕواڵهتێکێش لیبڕالیان هه‌بو ئاکتیو کران و ده‌ستیان دایه هه‌ڵسوران به شێوه‌یه‌کی میتۆدیک بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ویست و خواستی به رواڵه‌ت گشتی و هێندێک جاریش تاکی خۆیان و وه‌ک ورده ئاسنی به‌ربڵاو له ده‌وری ورده ئاسنکێشی به ناو خاته‌می کۆ بونه‌وه و قیبلهکهیان به‌ره‌و ئه‌م زاته ڕاکێش کرا، له‌م رویه‌وه پۆتانسیه‌ڵی هێزی کۆردی به شێوه‌یه‌کی زانایانه کاناڵیزه کرا . هه‌ڵبه‌ت دور له ئێنساف ده‌بێت گه‌ر هۆی ئه‌م روکردنهی به‌شێک له جه‌ماوه‌ری کوردی به رهو جه‌ماران و تاران له بێکیفایه‌تی و سه‌رلێشێواوی و نه‌بونی ستراتژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دانه‌نێین ، هۆیه‌که‌شی ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه‌ی که کورد هێشتا نه‌ته‌وه نیه له بواری(بیرکهریهوه نه‌ک له بواری ئیتنیکی) به‌ڵكو به‌ره‌و نه‌ته‌وه بون ده‌ڕوات. له درێژه‌ی خۆی دا حاکمیه‌ت به نیازی مهار کردن و به ده‌ستخستنی حه‌ره‌که‌ی کوردی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی بۆ تاقیکردنه‌وه دانا و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه له‌و سه‌رده‌م دا حاکمان پییان وابو کوردوستان ئه‌منترین به‌شی ئێرانه !
لایه‌نگرانی ئیسلاحته‌ڵه‌به‌کان به گشتی خۆیان تاقی کرده‌وه و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ڕه‌وته به زمانی نه‌رم و نیانی و به هێنانه کایه‌ی گفتگۆی تهمهدونها و ڕه‌نگ کردنی ناوی دێمۆکراسی، به ماوه‌ی دو ده‌وره که ئاغای خاته‌می سه‌رۆککۆمار بو له پڕاکتیک دا نه‌ی توانی و یا نه‌ی ویست له ژێر په‌نجه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه بێته ده‌ر و له ئاکامی خۆی دا یارمه‌تیده‌رێکی باش بو بۆ سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبونی ئه‌م سیستمه و به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا سه‌ری ئه‌م که‌سانه که خۆیان له خاته‌می نزیک ده‌زانی بێ کڵاو مایه‌وه . ئاغای خاته‌می که به زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌لک هاته سه‌ر حوکم نه‌یتوانی بهرسیڤدهری خواستی گه‌ل بێت و ڕۆژانه له پێش چاوی ئه‌م ئاغایه به ده‌یان و سه‌دان که‌س ده‌گیران و حوکم ده‌دران وخویندکاران بێحورمهتیان پێده‌کرا و ئه‌شکه‌نجه ده‌کران بێ ئه‌وه‌ی خۆی شلوێ بکات. ئه‌م تاقیکردنه‌وه ئیتر مه‌ودای نه‌ماوه، ئێستاکه‌ش ئاغایانی موسه‌وی و که‌ڕوبی هاتونه‌ته مه‌یدان و ده‌یان هه‌وێت ئه‌م ئه‌زمونه تاقیکراوه به سه‌ر کورد دا دووپات کرێته‌وه.
دوهه‌م له ڕوانگه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، که به پلان_ ستراتژی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی کورد ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بنرخێنرێت و له‌م زاویه‌وه شروڤه بکرێته‌وه. خاڵه به هێز و به تواناکانی ئه‌م به‌شداریکردنه و ته‌حریم کردنه له ڕوانگه‌یه‌کی کراوه و هه‌مه‌لایه‌نه ڕه‌چاو بکردرێت.
هه‌ڵسه‌نگاندن له‌م ڕوانگه‌وه پێویستی به ناسین و ئاگاداربون له سه‌ر فاکته‌ره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه که ئه‌م فاکته‌رانه به ڕویه‌کی کراوه و واقعبینانه‌وه بێته به‌رچاو.
گرنگیه‌کی تایبه‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌مه‌یه که گه‌لی کورد ده‌توانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دا به‌کاری بهێنێت و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پاڕامێتره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێران، به ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به ناسینی پێگه‌ی خۆی له ئێران وه‌ک فاکته‌رێکی رادیکاڵ و جیا له ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بخاته مه‌یدان. بۆ ڕێگاخۆشکه‌ری ئه‌م هه‌ڵویست وه‌رگرتنه‌ش پیویستیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه به یه‌کده‌نگی ریزه‌کانی رێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌م زه‌روره‌ته ده‌خوازیت که ئه‌م هێزانه بتوانن له‌م مه‌یدانه دا خۆ تاقی بکه‌نه‌وه و به‌رپرسیاره‌تی خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. له په‌یوه‌ندی ئه‌م پرسه‌دا ده‌توانن کاناڵێکی له‌یه‌ک نزیکبونه‌وه بدۆزنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌له‌که‌یان له مه‌یدانی خۆتاقیکردنهوهدا له به‌ر چاو بگرن .
جێگه‌ی کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه دا به هۆی چه‌ندین فاکته‌ری سه‌ره‌کی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شوێن‌دانان له سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌لاتی ئێرانه و هێچ پێگه‌یه‌کی ناتوانێت هه‌بێت. به واته‌یه‌کی تر کورد ده‌بێته پاشکۆی ده‌سته‌ڵات ، ده‌ستهه‌ڵاتێکی که ئه‌م پاشکۆیه به مه‌ترسی یه‌کپارچه‌یی وئاسایشی وڵاته‌که‌ی ده‌ژمێرێت و له خۆی نایناسێت.
کاتێک کورد به ئیراده و به یه‌کپارچه‌ییه‌وه بێته مه‌یدان و وه‌زنه‌یه‌ک به بونی خۆی له کۆمه‌ڵگاکه‌دا بدات ئه‌وده‌م له محاسباتی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی پێگه‌ی خۆی ده‌بێت و ده‌توانیت ویسته‌کانی خۆی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش به‌رێت. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته له باکوری کوردوستان تاقیکراوه و به سه‌رکه‌وتویی له لایه‌نDTP وه به‌ڕێوه‌چو و ئاکامه‌که‌ی ڕێژه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شاره‌داریه‌کان دو به‌رابه‌ر کرا. ئه‌گه‌ر حه‌ڕه‌که‌تی کوردی پلانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی دا نه‌بێت هه‌ر ده‌م بزوتنه‌وه‌ی کوردی چ سیاسی چ مه‌ده‌نی ده‌بێته پاشکۆی ده‌سته‌ڵاتداران و له ئامانجه‌کانی دور ده‌خرێته‌وه و ویسته‌کانی به‌رته‌سک و بچوک ده‌کرێنه‌وه، هه‌ر وه‌ک له‌م نیو سه‌ده‌یه‌ی ئاخر دا ئێمه شاهیدی بوین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد بخوازێت ههنگاوێکی لیبرال سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئێران ههڵباوێژیت و به‌شداری له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بکات ، ده‌کری به پێشنیارکردنی که‌سایه‌تیه‌کی کورد بچینه مه‌یدان. بۆ ئه‌و که‌سه تێبکۆشرێت که کاندید بکرێت هه‌ر چه‌ند ده‌سته‌ڵات به پیی قانونی ئه‌ساسی ئه‌م نوێنه‌رانه یا ئه‌م دهستنێشانکراوانهی گه‌ل قبوڵ ناکات، به‌ڵام وه‌ک ئاڵترناتیوێک بهێنرێته مه‌یدان. به بڕوای من به‌شداریکردن و یا ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئێران هیچ ئاڵوگۆڕیه‌ک ناخاته سه‌ر برێاری له‌پێش داڕژاوی ده‌سته‌ڵات و ته‌نیا ڕێژه و ستاتستیکی به‌شداربوانی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری له ئێران ده‌باته ژور.
[email protected]