هەڵەی گەورە باجی گەورەی بەدواوەیە
Tuesday, 05/11/2013, 12:00
1492 بینراوە
ئەگەرچی بزوتنەوەی گۆڕان لە بنەڕەتدا زادەی ڕق و توڕەیی وبێزاری بوو لەدەسەڵاتی گەندەڵی بنەماڵەیی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداربەڵام هەلێکی سیاسی لەبار بوو بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفاو هاوڕێکانی بۆ ڕێخستنی ئەو جەماوەرە ناڕازیە لە بزوتنەوەیەکی جەماوەری سیاسیدا. بزوتنەوەی گۆڕان لە دروستبونیەوە تاکو ئێستا یاری کەرێکی سیاسی زۆر چالاکە لە هەرێمی کوردستاندا و توانیویەتی وەرچەرخانێکی سیاسی و ڕۆشنبیری دروست بکات کەوا لە ڕابووردوودا وێنەی نەبووە ئەویش دروست کردنی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا بوو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ دا و بەدەستهێنای ٢٥ کورسی پەرلەمان بوو.
ئەگەرچی بزوتنەوەی گۆڕان تاکو ئێستا جێگەی متمانەی بەشێکی زۆری جەماوەری کوردستانە لەگەڵ ئەوەشدا بەدەر نیە لە هەڵەو کەم و کوڕی . گەورەترین هەڵەی سیاسی کە بزوتنەی گۆڕان ئەنجامی داوە هاوپەیمانی کردنی بووە لەگەڵ حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستان واتە یەکگرتوو کۆمەڵ. بۆیە دەبێت چاوەڕوانی گەورەترین باجیش بکات لە داهاتوودا کە خەریکە دەرهاویشتەکانی بەرەبەرە دەردەکەون.
بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکگرتوو کۆمەڵدابەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی پێك هێناوە کەچی لە واقیعدا ئەو دوو حیزبە ئیسلامیە خەێڵەتی ئۆپۆزیسیۆن بونیان تێدا نیە. هەرئەو دوو حیزبە ئیسلامیە لە ڕابووردوویەکی نزیکدا بۆ دوو خولی هەڵبژاردن و لە زیاتر لە سێ کابینەی حکومەتدا لەگەڵ دەسەڵاتدا شەریکە بەشی دەسەڵات و گەندەڵی بوون نەوەك هەر شەریکە دەسەڵات بوون بگرە لەسەر پارەی دزراوی ئەم میللەتە سەدان ئیمتیازاتیان لەیەکێتی و پارتی وەرگرتووە لە جیاتی وەلاو پاشکۆ بونیان بۆ حکومەت و دەسەڵات لەبەرامبەر بێ دەنگ کردنی جەماوەری هەژارو برسی لەوەش زیاتر دروست کردنی دەیان بەکرێ گیراو کەسانی بەرژەوەند خوازلەناو ئەو دوو حیزبەداوبەکارهێنانیان لەکاتی پێویستدا هەروەکو ئێستا دەرئەنجامەکانی خەریکە دەردەکەون ئەوەتا یەکگرتووی ئیسلامی زیاتر لەنیوەی کادیرو بەرپرسانی باڵایان لەگەڵ ئەوەدان کەوا بەبێ ئۆپۆزیسیۆن دانوستان لەگەڵ پارتیدا بکەن بۆ پێك هێنانی حکومەتی نوێ.
یەکگرتووی ئیسلامی هەرگیز ئازاد نیە لە بڕیاردانی سیاسیدا بەڵکو ئەوەی کە ئیلهامی لێوە وەردەگرێت لە بڕیارە ستراتیژیەکانیدا ووڵاتانی دەورو بەرن لەوانە تورکیاو ووڵاتانی کەنداو سەردانەکەی مەسعود بارزانیش لەم سەروبەندەدا بۆ ووڵاتانی کەنداونێچیرەڤان بۆ تورکیا تەنها بۆ ڕازی کردنی سەرۆکەکانی ئەو ووڵاتانەیە بۆ فشار خستنە سەر یەکگرتوو بۆ بەشداری کردنی لەحکومەتدا بەبێ ئۆپۆزیسیۆن.
لەناو خودی یەکگروتشدا پارتی لەڕیگەی ئیمتیازات وبەرتیلەوە دەیان گەرای چاندووە لەکاتی پێویستدا بەکاریان دەهێنێت من دەپرسم خەیرە لەدوای ئەو هەموو سوکایەتیەوپەلاماردانەی پارتی بۆ سەر بارەگاکانی یەکگرتوو کوشتن و زیندانی کردنی دەیان ئەندام و کادیری ئەوحیزبە کەچی ئێستا دەیانەوێت حکومەتی لەگەڵ پێك بهێنن.
بە بۆچونی من یەکگرتوو هەمان نەخۆشی یەکێتی هەیەو بەڵام ئەمان دەیشارنەوە. لەناو یەکگرتوودا بەهەمان شێوەی یەکێتی گروپێکی دەسترۆیشتووهەن کە بەدرێژایی تەمەنی یەکگرتوو لەگەڵ دەسەڵات و کورسی و ئیمتیازاتدا بوون و هەرگیز بیریان لە ئۆپۆزیسیۆن بوون نەکردۆتەوە. بە پێچەوانەشەوە گروپێکی تری دژە دەسەلات هەن کەوا نایانەوێت لە پارتی نزیك ببنەوەو بچنە ناو دەسەڵات و حکومەتەوئەگەر لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆند ا نەبێت و بەمەرجی چاکسازی نەبێت.
پارتی لەڕێگەی چەند ئەندام مەکتەب سیاسیەکی ئەو حیزبەوە فشاری لەسەر یەکگرتوو دروست کردووە کەوا زیاتر مەیلیان بۆ پارتی بێت نەوەك ئۆپۆزیسیۆن لەوانە محمد ڕەئوف وەزیری بازرگانی کابینەی شەشەمی نێچیر.
پارتی زۆر دەمێکە دەستی خستۆتە ناو یەکگرتووی ئیسلامی ئەو دەست تێکخستنەش لەکۆنگرەی ساڵی پاری یەکگرتوو بە زەقی ڕەنگی دایەوە کەوا بە ئاشکراو بێ شاردنەوە دژی مامۆستا هادی عەلی وەستایەوە نەیهێشت ببێت بە ئەمینداری یەکگرتوو لەکاتێکدا مامۆستا هدی لەڕووی هێزی جەماوەری لەناو یەکگرتووداو لە ڕووی توانای سیاسی و ئیداری زۆر لەپێش محمد ڕەئوف و ئەمینداری ئێستاوە بوو.
بۆیە داوا لە بەڕیز مامۆستا هادی دەکەم کەوا کاریگەری خۆی بخاتە کارو فشار بخاتە سەر کادیرو ئەندامانی حیزبەکەی و نەهێڵێت هەروا بەئاسانی تەسلیمی ئیرادەی پارتی ببن.
هەروەها هۆشداری دەدەمە بزوتنەوەی گۆڕان کەوا بە هەڵە ستراتیژیەکانی خۆیدا بچێتەوەو چیتر واز لە هاوپەیمانێتی هەردوو حیزبی ئیسلامی بهێنێت کە بێجگە لە زیان و لەکەدار بوونی بوتنەوەی گۆڕان هیچ خێرو بێرێکیان بۆ ئەو بزوتنەوەیە نەبووە ئەگینا بەبەردەوام بوونی ئەو هاوپەیمانێتیە باجی گەورەتر دەدات.
[email protected]