کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئاد مەعسوم عیماد ئەحمەدى بە درۆ خستەوە

Friday, 22/01/2010, 12:00


دوایى ئەوەى پیرى خەڵەفاو تاڵەبانى لە پلینیۆمدا خۆى سەغڵەت كردو كۆمەڵێك بوختانى بۆ كاك نەوشیروان ڕێكخست , ئیتر لەوێوە هەنگاوەكانى گرژ بونى ئاسایشى شارى سلێمانى دەستى پێ كردو هەڕەشەكان بۆ سەر كادرانى گۆڕان زیادى كرد , تا گەیشە ئاستى تیرۆر و بریندار كردن , ئەم وەزعە گەیشتە ئەوەى وەڵامەكان و لێدوانەكان بگەنە ئاستێكى توند و لێوارى شەڕێكى نەخواستراو , ئیتر لە ترسى ئەوەى بە تەواوى خەڵك توشى دڵەڕاوكێ نەبێ كۆمەڵێك كەسایەتى كەوتنە بەینەوە بۆ ئەوەى كۆتایى بەمە بهێنن , دوایى وەڵامدانەوەكەى كاك نەوشیروان بۆ سەرجەم بوختان و درۆكانى تاڵەبانى , كە تاڵەبانى توشى هیستریا كرد و بڕیارى دا ئەوەى ئەیزانن لەسەر نەوشیروان و هاوڕێكانى بڵاوى بكەنەوە ,مەلا بەختیارو ئازادى علوجیش ئەمەیان لە خوا دەویست بۆیە خراپ دەستیان دایە ,ئیتر ڕاگەیاندنەڕووزەردەكەى جەلالیەكان درێغیان نەكرد و هەنگاوى یەكەمیشیان كوردستان پۆستیان كردە نیشانە ,وە ڕاپۆرتەكەى پلینیۆمى تاڵەبانیشیان بڵاو كردەوە , على باپیر كەوت بەینەوە و هەڵمەتەكە ڕاگیرا , ئەوان سەرجەم كەناڵەكانى خۆیا ن لەو بابەتانە پڕ كرد , بەڵام لاى كاك نەوشیروانەوە دوایى بڵاو كردنەوەى ئەو ڕاپۆرتە ئیتر هیچى بە دوادا نەهات , پێش ماوەیەك عیمادئەحمەد لە چاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ئەڵێ ((من شایه‌تیی‌ ده‌ده‌م ئه‌و قسانه‌ی‌ مام جه‌لال كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكی‌ قسه‌ی‌ مام جه‌لال نین، به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ هونه‌رییه‌وه‌ ئه‌و خه‌له‌له‌ دروستبووه‌)) هەرچەندە ئەمە بە ئەقڵى كەسدا ناچێت , بەڵام خوا كردى و فوئادى مەلا مەعسوم لە ڕۆژنامەى ڕووداودا عیمادى بە درۆ خستەوە و ئەڵێ ((مەبەستی مام جەلالیش ئەوە نەبووە ئەو وتارە لە دەزگاكانی راگەیاندن دا بڵاوبكاتەوە بەڕاستی تەنیا ئەوەبوو كە هەندێك شت بۆ كادیرەكانی یەكێتی روونبكاتەوە)) ئێستا بە كامیان بڕوا بكەین ,ئەوەى فوئاد ڕاستە تاڵەبانى قسەكانى كردوە ,فوئاد ئەڵێ تاڵەبانى ئەم قسانەى تەنها بۆ كادرەكانى یەكێتى كردوە , كەواتە تاڵەبانى سەرجەم قسەكانى كردوە و ئەوە گومانى تیا نیە , بەڵام بۆ عیماد ئەو شایەتیە درۆیە ئەدات و ئەڵێ من شایەتى ئەدەم ,بەینى ئەم دوو چاوپێكەوتنە تەنها چوار ڕۆژە كەچى یەكێكیان درۆ ئەكات و ئەوى تریان بە درۆى ئەخاتەوە , یەك خاڵ لێرەدا هەیە ئەویش ئەوەیە هەردوكیان ئەڵێن ئەو ڕاپۆرتە بۆ بڵاو كردنەوە نەبوە ,پرسیارێك لێرەدا سەر هەڵئەدات ئەى كە ئەو ڕاپۆرتە بۆ بڵاو كردنەوە نەبوو كێ بڵاوى كردوە ؟ چۆن و بۆچى بلا و كرایەوە ؟ ئەبێت بێجگە لە مەكتەبى سیاسى و سكرتێر ودوو جێگرەكەى هێزێكى ترى شەڕانگێزو تێكدەر هەبێت و ئەمان دەسەڵاتیان بە سەریدا نەشكێ وا بڵاویان كردوە ؟ یان ئەبێت عیمادو فوئاد و ئەوانى تر ماوەى ئەو چەند ڕۆژەى لە ڕۆژنامە و سایت و ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى ئەمە بڵاو كرابوە و چەند ڕۆژێك كوردستانى نوێ بانگەوازى بۆ كرد سەیرى ڕاگەیاندنەكانى خۆیان نەكردبێت ؟ كەواتە ئەم دوو زاتە هەردوكیان درۆیان فەرموو ئەو قسانەى هى تاڵەبانین و بڵاو كردنەوەشیان هەر بە بڕیارى تاڵەبانى بوە , تەنانەت فوئاد مەعسوم ئەڵێ بەڵگەى زیاترمان لایە بۆ بڵاو كردنەوە كە وەزعى ناوچەكەش ئەگۆڕێ , ئەمانە ئەوەندە بودەڵەن خاوەنى قسەى خۆشیان نین , تا ئەو كاتە خاوەنى قسەى خۆیانن كە خۆیانى تیا نەشكێن , كە زانیان مەترسیەكان ڕوو لە خۆیانە ئیتر بێ دەنگەى لێ دەكەن , ئەم دوو قسەیەى عیمادو فوئاد لەسەر ئەو بنەمایە كراون ,عیماد بۆى ئەپۆشێ و فوئاد پشتى ئەگرێ....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە