کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداربن یه‌کگرتوو و پار‌تی خه‌لک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن!

Tuesday, 06/12/2011, 12:00


سالی 2011 بوو به‌ سه‌ره‌تای به‌هاری گه‌لان دژ به‌ دیکتۆره‌کانی وولاتانی خاوه‌ری ناوه‌راست. مـیلله‌تی کورد بیست سال له‌مه‌وبه‌ر تروسکه‌ی ڕاپه‌رینی داگیرساند. و دوای بیست سال نالاندن به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتیک که خوی داسه‌پاندووه‌ وه‌ک موته‌که‌ به‌سه‌ر ئه‌و خه‌لکه‌. جاریکیتر خه‌لک ئاماده‌ی خۆی به‌ قوربانی دان نیشان دا وبۆته‌ مایه‌ی په‌شۆکاندنی ئاسووده‌یی له‌ خوێمژانی خۆمالی و دوژمنانی کورد.
خه‌لکی کوردستانی باشوور له‌ 1991 ڕاپه‌رینی کرد. به‌لام ئه‌فسوس له‌به‌ر بێ ئاگاهی ئه‌و خه‌لکه‌ سه‌رکرده‌ی پارتی و یه‌کیتی له‌ هه‌رنده‌ران گه‌ررانه‌وه‌ و به‌یارمه‌تی دوژمنان ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌یان له‌ده‌ست خه‌لک ده‌رهێنا وکردیان به‌ ‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بۆخۆیان. ‌هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌سه‌ره‌تا باوه‌ریان نه‌ده‌کرد ڕه‌وش به‌و جۆره‌ بۆیان سه‌ربگریت وکاریان برواته‌ پیش. به‌لام به‌هۆی ساویلکه‌ بوونی ئه‌و خه‌لکه‌ له‌و ده‌مدا ئه‌ودوو حیزبه‌ توانیان ئامانجی خۆیان بپیکه‌ن و خۆیان ڕیشه‌ کوت بکه‌ن وبگه‌ینن به‌و‌ رۆژه‌ که‌ ئه‌مرۆ ده‌بینین. ئه‌و هه‌له‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ نابیت دووبات بکرێته‌ له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌لاتدارانی داهاتوو.
له‌دوای هه‌لبژارتنی مه‌سخه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ی کوردستان و ڕێگادان به‌چه‌ند پارتێکی به‌ناو ڕکه‌به‌ر که‌ به‌شدار بکه‌ن له پێکهێنانی ‌ پارله‌مانی کارتۆنی ، جه‌ماوه‌ری کوردستانی باشوور ئومێدێکیان دروست کرد به‌و پارته‌ ڕکه‌به‌رانه‌ که‌ بتوانن ده‌ست هه‌لینانیک بکه‌ن دژی گه‌نده‌لی و بێدادی له‌م به‌شه‌ کوردستانه‌. که‌چی پێجه‌وانه‌که‌ی هاته‌ دی. هه‌رله‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی 17 شوبات ئه‌و پارته‌ ڕکه‌به‌رانه‌، ملکه‌جانه‌ که‌وتنه‌ سه‌ودا کردن له‌گه‌ل پاره‌تی و یه‌کیتی له‌ سه‌ربڕه‌ نانه‌ براوه‌که‌یان. جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو که‌وته‌ نیوان به‌رداشی ده‌سه‌لات و پارته‌ ڕکه‌به‌ره‌ داماوه‌کان. ده‌سه‌لات به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستا به‌لکو به‌ناوی یاسای جه‌نگه‌ل که‌وته‌ ڕاوه‌دونانی قوربانیان و پاداش کردنی تاوانبارانی ڕاپه‌رینی شوبات.
ده‌سه‌لات تا ئیستا چه‌ندین سیناریۆو و پرۆپاگه‌نده‌ی پوچه‌ل دروست کردووه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی ئه‌و خه‌لکه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی یه‌کان له‌ بیر خه‌لک به‌رێته‌وه‌ ، وڕیکا له‌ خۆپیشاندان بگرێت به‌ ناوی یاسا، به‌لام فیتی نه‌داون . له‌ نیوان ئه‌و سیناریۆیانه‌ که‌ له‌به‌رچاوو بینیمان ڕۆژیک گه‌نگه‌شه‌ ده‌کات به‌ ناوی دابه‌زاندی ئالای کوردستان له‌ خانه‌قین، ئالایه‌ک که‌ بی ڕاپرسی کوردی باشوور دروست کراوه‌، و هه‌رگیز خه‌لک ئاگای له‌ناوه‌ڕکی دروستیبوونی ئه‌و ئالایه‌ نه‌بووه‌. و ڕۆژی به‌ناوی ناکۆکی له‌ گه‌ل ده‌سه‌لاتی تاکره‌وی به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ و نه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌ ڕاستیدا به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و بودجه‌یه‌ی به‌غدا ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کات له‌ ڕیگا وون ده‌بیت به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانی حیزبی کوردی. ده‌سه‌لات له‌پڕیکا به‌گالته‌ ده‌مده‌دا له‌ سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان، ئه‌وه‌ش مه‌هزه‌له‌تره‌ له‌ چیرۆکی ماده‌ی 140، تا وا نیشانی خه‌لکی ساویلکه‌ بدات ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ چه‌نده‌ دلسۆزه‌ بۆئایه‌نده‌ی ئه‌و میلله‌ته‌.
له‌ڕاستیدا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ناڕه‌وایه‌ خۆی کیشه‌ی گشت ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه‌ که‌ له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێت، بگره‌ له‌ گه‌نده‌لی و بیدادی و مه‌ترسی دروست کردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد و هتد.... به‌لام وه‌ک دیکتاتۆره‌کانی گۆرر برگۆر له‌به‌ر بوغرایی وتالانکردن کرده‌وه‌ی خۆی نایته‌ به‌رچاو و نایبینیت و دانی پیانانێت.
ده‌سه‌لاتی کوردی و نه‌خاسمه‌ پاره‌تی هه‌ر جوله‌یه‌ک بکات به‌ قۆرمیشی تورکیا و ئیرانه‌. و ناتوانێت فه‌رمانیک ده‌ربخات بی پرس و ڕا وه‌رگرتن له‌م دوو دوژمنه‌.
بۆ خه‌لک ئاشکرا بووه‌ که‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌ر به‌ فه‌تحولا گوله‌ن و ئیخوان موسلمینه‌، هیج ناکوکی یه‌ک نیه‌ له‌نیوان پاره‌تی و یه‌کگرتووی ئیسلامی ، چونکه‌ سه‌روچاوه‌یان یه‌که‌ و به‌ قورمشی تورکیا کار ده‌که‌ن.
ئه‌و رووداوه‌ی له‌ زاخۆ رووی دا دژ به‌ برایانی ئیزدی و فه‌له‌ سیناریۆیه‌کی ده‌ستکرده‌یه‌ به‌هاوکاری پاره‌تی و یه‌کگرتووی ئیسلامی. ئه‌گه‌ر به‌ رووکه‌ش ده‌سه‌لات چه‌ند باره‌گایان سووتاند مانای ئه‌وه‌ نیه‌ پارتی ده‌یه‌ویت یه‌کگرتو له‌ بادینان له‌ ناوبه‌ریت یاخو لاوازی بکات. هه‌روه‌ها بینیمان چۆن یه‌کیتی خیرا هاته‌ سه‌ر خه‌ت دا سیناریۆکه‌ جوانتر برازێنێته‌وه‌، و بڕوا به‌و خه‌لک دروست بکات که‌ ناکۆکی حیزبی له‌گۆریدا هه‌یه‌. و ویکڕا میشکی خه‌لک به‌وه‌ ئاوه‌ بشۆنه‌وه‌.
جه‌ماوه‌ر ئه‌مرۆ زۆر ئاگادارتره‌. ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامی خه‌لکی زاخۆ نابی له‌ چوارچیوه‌ی تیکدانی مه‌یفرۆش و شوینی مه‌ساج ‌ قه‌تیس بکریت ئه‌وهای حیزبه‌ کوردی یه‌کان بۆی ده‌رۆن، به‌لکو ئه‌وه‌ کاری خودی پارتی و یه‌کگرتووه‌. ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌ خه‌لکی داخ له‌دلی ده‌ڤه‌ری بادینان، و به‌تایبه‌تی زاخۆ، بۆ نارازی ده‌ربڕین‌ دژی ده‌سه‌لات ، و بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و دادپه‌روه‌ری بۆکۆمه‌لگای کوردی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام. ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامی ئه‌و ڕاپه‌ڕینی یه‌ که‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سلیمانی له‌ ما‌نگ شۆبات ده‌ستی پیکرد. ئیستا به‌ره‌و ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ وگرنگه‌که‌ ده‌روات که‌له‌ هه‌ولیر رووبدات. ئه‌وه‌ش به‌لگه‌یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان یه‌کگرتوون و ئاماده‌ن بۆ گۆڕینی ده‌سه‌لات.
پارتی و یه‌کیتی ئه‌مرۆ دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کین له‌ سه‌رجه‌م تالانکردن و بیدادی ناو ئه‌م وولاته‌، هه‌ردوو هاوکارن له‌ هه‌ولدانیان بۆ خه‌ساندنی هه‌ستی ڕاپه‌رین ، نه‌مازه‌ له‌م به‌شه‌ی کوردستان.
به‌ کوتایی هاتنی داگیرکردنی عیراق له‌ ده‌ست ئه‌مریکا وورده‌ وورده‌ هاوکیشه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌ دینه‌ گۆڕین. تورکیا ده‌مێکه‌ به‌ناوی شه‌ڕ دژی پکک خه‌ریکه‌ له‌شکه‌رکیشی بکات بۆ مه‌رزی باشووری. ‌هه‌رچه‌نده‌ به‌کرده‌وه‌ ئه‌مرۆ ته‌وای کوردستانی باشوور به‌ده‌ست تورکیایه. به‌لام هه‌ر دیسان تورکیا ده‌یه‌ویت توخیبی باشووری خۆی توندتر بکات له‌به‌ر هه‌ر لافاوێکی ڕاپه‌رین هه‌ر له‌ سوریا تا سنووری ئیران. ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی ئه‌مریکایه‌ دوای کشانه‌وه‌ی له‌شکری له‌ عیراق، که‌ به‌ئه‌ستۆی تورکیا ده‌سپێرێت. تا ئه‌و بوشایی یه‌ پڕکاته‌وه‌. تورکیا ده‌زانیت ڕاپه‌رینی کوردی باشوور‌ له‌ گه‌ل کوردی باکوور ته‌واوکه‌ری یه‌کترن‌ و چه‌خماخه‌ی مه‌ترسی یه‌ بۆ سه‌رده‌سه‌لات و ئابووری تورکیا. جا بۆیه‌ دوور نیه‌ که‌ تورکیاش تێوه‌ گلا بیت وئه‌و سیناریۆیه‌ به‌ ئاموژگاری تورکیا ئاماده‌ کرابیت .
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌و کاته‌، گه‌ره‌که‌ کورد ئاگاداربێت فریوی سیناریۆ پوچه‌له‌کانی ئه‌و پارته‌ خۆفرۆشا نه‌ نه‌که‌ویت وخیرا پوچه‌لیان بکات. هه‌ولبدریت یه‌کریزی میللی نیشان بدرێت له‌نیوان موسلمان وفه‌له‌ و ئیزدی دژی پیلانه‌ ژه‌هراوی یه‌کانی تورک و پارته‌ خۆفرۆشه‌ کوردی یه‌کان. و هه‌ر رووداویک به‌ گۆمان وه‌ربگیرێت که‌ ده‌ستی ئه‌و حیزبانه‌ی تیایه‌ بۆ چه‌واشه‌کاری. کورد ده‌بی له‌م سه‌رهه‌لدانه‌ نوی یه‌دا ووریا بێت ، نه‌هیلن جاریکی تر هه‌له‌ی 1991 ڕووبداته‌وه‌ و ماندوو بونی ڕاپه‌رینیان لێ زه‌وت بکرێت به‌ناوی موسلمانه‌تی. پێویسه‌ کاری توند وماندووبوونی زۆر بکرێت بۆ قۆناخی دوای روخانی دیکتاتۆره‌کان،. ئه‌وه‌ش ئه‌رکی رۆشه‌نبیرانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ هه‌نده‌ران پی رابن ، ئه‌رکی ڕۆژنامه‌ی ئازاده‌ که‌ دوره‌په‌ریزبن له‌ بابه‌تی چه‌واشه‌کاری. به‌لکو یه‌ک ئاراسته‌ بن بۆ ووشیاری خه‌لک. چونکه‌ ئه‌و حیزبانه‌ هه‌ر کاریک ده‌که‌ن بۆ مانه‌وی ئه‌و‌ ده‌سه‌لاته‌یه‌، وبۆ به‌هیز کردنی ده‌ستی دوژمنانی کورده‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە