دكتۆر ڕێكەوت و تاڵەبانى پێویستیان بەنەشتەرگەرى چاندنى دەماغ هەیە نەوەك گورچیلە .
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
کوردستانپۆست: دکتۆر رێککهوت دهتوانی وهڵامی خۆی ههبێت و به نووسین بۆمان بنێڕیت تا بلاوی بکهینهوه..ئێمه پێشتریش به بهرێزیانمان راگهیاندووه که لهمهودوا زۆر به شهفافانه بهدواداچوون بۆ کار و چاڵاکییهکانی دهکهین ، ئهوه سهرباری هیواخوازیمان بۆ سهرکهوتن له کارهکانیدا و، له بڕی ئهو ههمو شکستییه و گهندهڵی و دزییهی حهمه خۆشناو ،خزمهتکردنی خهڵکی کوردستانی لێ بهدی بێت..
ههرهها ئاگاداریی ئهو بهڕێزانهش دهکهینهوه، که به ناوی گروپی چیای کوردستانپۆستهوه ئهم بابهتهیان نووسیوه، که به شیوهیهکی بابهتییانه نووسین و ڕهخنهکانی خۆیان بگرن، چیدی وشهی قهڵهو و باسی خواردن و کردن و بردن بهکارنههێنن و بهشیوهیهک پێناسهی کهسێک نهکهن، که بچێته قاڵبی تهشهیرکردن و شکاندنی کهسایهتیی و ئهو مانایه ئهدات بهدهستهوه، که نووسینهکه بۆ سووککردن و شکاندنی ئهو کهسانهیه که ئێوه له سهریان دهنووسن.
----------------------------------
جاحزى عەرەبى ئەڵێ دوایى ئەوەى سایتى سەربەرزى كوردستانپۆستى دەسەڵات گەندەڵ تۆقێن حەمەخۆشناوى لەتەختى خەلافەتى گەندەڵى هێنایە خوارەوە بەخۆشحاڵیەوە هەفتەى ڕابردووش عومەرفەتاحى لەتەختى شاهانەى گەندەڵى هێنایە خوارەوە و بەرەو ماڵى ڕاوانە كردەوە كە بە بڕواى ئێمە ئەبوایە ڕاوانەى گوانتانامۆ بكرایە یان ڕاوانەى ئەردەن كرابایە و لەگەڵ حەمەخۆشناوە پیرۆزى یەكتركرا بوونایە . ئێمە لەم بارەوە دەستخۆشى و ڕێزمان بۆ كوردستانپۆست هەیە .
بەرلەوەى دكتۆر ڕێكەوت لەشوێنى حەمەخۆشناو دەست بەكاربێت وەك سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە بەرلەهەموو كەس و لایەن و دەزگایەكى ڕاگەیاندن ئێمە ڕامان گەیاند كەوا دكتۆر ڕێكەوت لەشوێنى حەمەخۆشناو دەست بەكارئەبێت ، بەڵام هەرزوو ڕێكەوت ئەمەى ڕەت كردەوە و پەیوەندى كرد بەكوردستانپۆستەوە و ووتى ئەمە وانیە ؟ دوایى ئێمە موڵك و ماڵ و ڕابردوویمان خستەڕوو هەر ووتى وانیە و دوورە لەڕاستیەوە ؟ لەبەر كوردستانپۆست و خوێنەرە بەڕێزەكانى ووتمان باشە و قبوڵمانە دوایش دەركەوت چى وەرگرتووە و چى بردووە لەڕابردوو و دەست بەكاریش بوو ، بەهەرحاڵ كەدەست بەكاریش بوو ئێمە لەنووسینێكماندا پیرۆزبایمان لێكرد و كۆمەڵێك پێشنیاریشمان بۆخستەڕوو بۆ چاك كردن و باشتركردنى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نەخۆشخانەكانى شۆڕش و هەر ئەوكات پێشمان ڕاگەیاند كەوا ئێمە زۆر بەووردى چاودێرت ئەبین و بۆ سەركەوتنى كارەكانییشى بگرە هاوكارى ئەبین ، بەڵام بەداخەوە بۆ ماوەى پێنج مانگ ئەچێت كە دەست بەكاربووە نەیتوانیوە هیچ گۆڕانێك بكات بەئاڕاستەى باشتركردن و بەدامەزراوەیى كردنى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە بگرە بەرە و خراپتریشى بردوە و دەعوەت و ماستاوكردنە بۆ بەرپرسانى ئیدارەى گشتى و فەرماندەیى گشتى لەسەر حسابى ئێمەى پزیشك و ئەفسەر و دكتۆر و یاریدەدەرى پزیشك و سەرجەم كارمەندانى ترى دەزگاى تەندروستى پێشەرگە و بەئاشكرا هەرخەریكى كاركردن و پەردە پۆشكردنى دزى و گەندەڵیەكانى حەمەخۆشناوە ، ئەوەى زیاتر ئێمەى هاندا بێینە وەڵام كە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا ئاڕاستەى جەلال تاڵیبانى كرد بەناوى ئەوەى كە گوایە نەشتەرگەریەكانى چاندنى گورچیلە لەدەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نەخۆشخانەى شۆڕش بۆتە نێودەوڵەتى و دەسكەوت بۆ كورد و بۆ یەكێتى بەشێوەیەك لەسەر مەریخ و مانگ هاوشێوەى شورە و دیوارى چین ئەتوانرێت نەشتەرگەریەكان ببینرێن وەتاڵەبانى ئەتوانێ خۆى و مەكتەبە سیاسیە نەخۆشەكەى بچن سەیرى بكەن ، ئێمە هەر لێرەوە پێشنیار ئەكەین بۆ ڕیكخراوى تەندروستى جیهانى و پزیشكانى بێ سنوور بەپەلە نەشتەرگەرى چاندنى دەماغ بۆ دكتۆر ڕێكەوت و تاڵەبانى بكەن تالەمە زیاتر گەوج نەبوون و ئێمە و ئەو میللەتەش هاوشێوەى خۆیان بەگەوج و گەمژە نازانن ، دكتۆر ڕێكەوت كڵاوى خستۆتە سەرى تاڵەبانى و ئەیەوێت خۆڵیش بكاتە چاوى ئەم خەڵكەوە و ڕۆژى 4 / 3 نامەیەكى ماستاوئامێزى ئاڕاستەى تاڵەبانى كرد و هەواڵى 2 نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى داوە بەگوێیى تاڵەبانى مامۆستاى دزى و خیانەت و ناپاكى و گەندەڵى ؟ بۆ ئەوەى خوێنەرانى ئەم سایتە بەڕێزە بەهەڵە تێ نەگەن لێمان ...
ئێمە خۆشحاڵ ئەبین و ئەوپەڕى پشتیوانى و هاوكارى خۆمان دەرئەبڕین بۆ هەموو هەوڵێكى دڵسۆزانە كەخزمەت بەو میللەتە ئەكات هەر لەبەخشینى دەنكێك حەبى پاڕاستۆڵەوە بیگرە تا ئەگاتە هەموو جۆرە نەشتەرگەریەك كەلەلایەن هەر پزیشك و دكتۆر و پەرستار و كارمەندێكى تەندروستى بەڕێزەوە ئەكرێت بۆ خەڵكى كوردستان و كەسوكاریى شەهیدان و پێشمەرگە ، بەڵام ئایا دوونەشتەرگەریى شایەنى ئەوەیە بكرێت بەبەیت و بالۆرە و منەت بەسەر ئەم خەڵكەوە؟ بۆ ئەى ئێمە ڕۆژانە خەریكى چین لەقڕگە و نەخۆشخانەى شۆڕش؟ ئەى ئەو هەموو دكتۆر و پزیشك و كارمەندە تەندروستیەى ترى هاوڕێمان لەنەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستى و بنكەكانى ترى ناوشارى سلێمانى و دەوروبەرى و سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى خەریكى چین؟
ئێمە هەوڵ ئەدەین نهێنیەكانى پشت ئەو نامە بەرنامە بۆ داڕێژراوە ماستاو ئامێزە گاڵتەجاڕیە و ڕووى دزێو و ناشیرین و درۆ و دووڕوویى دكتۆر ڕێكەوتى ماستاوچى و قوتابیە گوێ ڕایەڵەكەى حەمەخۆشناو و دلێرى سەید مەجید بۆ هەموو لایەك ئاشكرابكەین.
نەشتەرگەریەكانى چاندنى گورچیلە لەنەخۆشخانەى شۆڕش لەسەردەمى دەركردنى حەمەخۆشناوەبۆ سەردەمى بەگەندەڵ بوونى دكتۆر ڕِێكەوت !!
ئێمە پڕۆژەى نەشتەرگەریە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكانى پارساڵى حەمە خۆشناومان لەبەر چاوە كە ئەویش مەبەستى بوو لەڕێگەى هەمان نەشتەرگەریەوە لەسەر تەختى دەسەڵات و گەندەڵى بمێنێتەوە بەڵام بێ سوود بوو دەرئەنجامەكەشى وەك یەكێك لەو دوو نەشتەرگەریانە بوو كەبەداخەوە سەركەوتوو نەبوو ؟ .
ئێمە لێرە جێیى خۆیەتى لەدكتۆر ڕێكەوت بپرسین لەوەتەى جەنابتان هاتوون بۆ دەزگاى تەندروستى و نەخۆشخانەى قڕگە چەند دزیى و گەندەڵیی حەمەخۆشناوتان ئاشكرا كردوە ؟ چەند بەڕێوبەر و بەرپرس و ستافى دەزگا و بەشت گۆڕیوە لەدەزگا و لە قڕگە ؟ چەند دكتۆرت لەو دكتۆر و ئەفسەرانە گەڕاندەوە كە بەكۆمەڵ وازیان لەشۆڕش هێناو لە ڕقى حەمەخۆشناو سەرى خۆیان هەڵگرت و شۆڕشیان بەجێ هێشت؟ چەند ڕوونكردنەوە و لێدوانت داوە لەسەر ئەو هەموو ئامێر و كەلوپەلە نازدارانەى خۆشناو هێناونى و لەبەر ڕەحمەتى باران كەڕووى گەندەڵى و دزى لێیداون؟ چەند لیژنەت پێك هێنا بۆ بەدواداچوونەوە لەو هەموو پارە و بوجەیەیى خۆشناو تەنها لەماوەى ئەم دووساڵى كۆتایدا سەرفى كردوە؟ موچەى چەند پاسەوان و كارگوزاریى ناو خەیاڵى حەمەخۆشناوت بڕى و ڕاپۆرتان دا بە ئیدارەى گشتى و فەرماندەیى گشتى و مەڵبەندى پێشمەرگە لەسەر ئەو هەموو گەندەڵى و دزیانە و چەند تەندەرى نهێنیتان ئاشكرا كرد ؟ نەت پرسى بۆ زۆرێك لەنامە و ئەرشیف و نووسراوەكانى سەردەمى حەمەخۆشناو نەماون و لەناو براون ؟ ئەى تۆ چۆن ئستلامى دەزگایەكى زل و زەبەلاحى ئەكەیتەوانێ؟ یان تۆش پێشتر زانیارى ووردت هەبوو كەدەزگایەكى بێ ناوەڕۆكە و خوا دایناوە بۆ بردنى پارە و بوجەى یەكێتى و ئیدارەى گشتى؟ یان ئەوەى مابوو تۆش لەناوت بردوو وەفاگوزارى خۆت بۆ حەمەخۆشناو دەربڕى و چاكەتان دایەوە كەلەسەر دەستى ئەو پەردە كراون ؟ ئەگەر ڕاست ئەكەیت و پەردەپۆشى دزى و گەندەڵیەكانى حەمەخۆشناو و ئیدارەى گشتى نیت بۆ ڕۆژێك نەهاتى لەماوەى ئەو پێنج مانگەى دەست بەكاربوونت ئاوها ڕاپۆرتێك هاوشێوەى ئەو كڕوزانەوەیەت بدەیتە تاڵەبانى و ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەى كوردستانى نوێ و بڵێیێ ئەم دەزگایە بەم شێوەیە گەندەڵ بووە و ئەمەش كێشەكانى بووە لەڕابردوودا و ئەوەندەیشمان چارەسەركردووە و ئەوندەیشى ماوە و ئەمەیە حاڵ و گوزرەرانى ئێستاى ؟
مێژووى چاندنى گورچیلە لەكوردستان .
نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلە چەند ساڵێكە لەكوردستاندا هەیە و نە ئەوەى خۆشناو یەكەم دانەبوو نەئەمەى ڕێكەوتیش دوا دانە ئەبێت ، بۆ زانیارى هەموو لایەك لەساڵى 2007 ەوە نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلە لەكوردستان ئەكرێت و تائێستا زیاتر لە 15 نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلە لە سلێمانى كراوە و لە سنوورى هەولێریش بەسەدان نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلە ئەنجام دراوە بۆبیرهێنانەوەى ڕێكەوت و تاڵەبانى و كوردستانى نوێ و هەموو لایەكیش ساڵى پار ڕۆژى 10 6 2008 حەمەخۆشناو لەڕێگەى براى بەڕێز و خۆشەویستمان كاك دكتۆر هزیم كە دكتۆرێكى عەرەبە و چووین بەزۆر هێنامان و دوونەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەمان پێ ئەنجامدا لە شۆڕش و بەداخەوە چەند هەفتەیەك دوایى نەشتەرگەریەكە یەكێكیان كۆچى دوایى كرد و مرد (تەنها ئەوەندە ئەڵێین وەك ڕێزێك بۆ كوردستانپۆست چیتر لەم بارەوە ناڵێین) ، ئێستاش بەهەمان شێوە و ڕیتمى خۆشناو ڕێكەوت هەمان ئەو دكتۆرە بەڕێزانەى هێناوەتەوە و نەشتەرگەریەكانى كردەوە و بۆ مانەوەى خۆى و وەك خۆخۆشەویست كردنێك بەسەرۆك كۆمارە عەرەبیەكەش هاتووە و ئەڵێ ... نەشتەرگەریەكمان ئەنجامداوە لەجیهانا بوونى نیە و دێ ئەیكات بەدەسكەوت و بەمنەت بەسەر ئەم خەڵكەوە .
دكتۆرڕێكەوت و نەشتەرگەریە جیهانیەكە !!
بەپێیى ئەو زانیاریانەى ئێمە دەستمان كەوتووە دلێرى سەید مەجید بەدواى ڕێكەوتى داناردوە و ووتویەتى ئەبێ شتێكى وابكەین مام جەلال هەڵخەڵەتێنین و دڵى خۆش بكەین و ئەو هەموو دزیی و گەندەڵیی و بەڕەڵایەی ساڵانى ڕابردوو و ئێستاى شۆرش پەردە پۆش بكەین ؟
هەروەها نابێت ئەوەشمان بیربچێت ئەم نامە ماستاوئامێزە دووڕووانەى دكتۆر ڕێكەوت لەكاتێكیشدایە كە ئێستا دەنگوباسى ئەوە لەئارادایە دكتۆرشێركۆ عەبدوڵا بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لەسەر كار لائەبرێت و دكتۆر ڕێكەوت ئەخرێتە شوێنى؟ بەڵام ئێمە وەك ئاگاداربین و بەپێیى ئەو هەواڵانەى لەناو بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى پێمان گەیشتووە ئەستەمە دكتۆر شێركۆ قبوڵى بێت، چونكە لە ماوەى پێشووش بڕیاربووە وەك جێگرى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى دابنرێت خۆشبەختانە بەڕێز دكتۆر شێركۆ قبوڵى نەبووە.
ئێمە هەموو لایەك دڵنیا ئەكەینەوە .
ئێمە وەك گروپى چیایى كوردستانپۆست بەناوى خۆمان و هەموو ئەو پزیشك و ئەفسەر و پەرستیار و یاریدەدەرى پزیشك و كارمەندانەى ترى ناو دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و كۆمیتەى ڕێكخستنى تەندروستى بەگشتى و نەخۆشخانەى شۆرشى (قڕگە) بەتایبەتى كە ئێمە بەهاوكار و نوێنەر و پاڵپشتى خۆیان ئەزانن دڵنیائەكەینەوە كە ئەم نەشتەرگەریانە نەیەكەم نەشتەرگەرین و نەدوا نەشتەرگەری چاندنى گورچیلەیە لەكوردستان و نەخۆشخانەى شۆڕش.
ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەى كوردستانى نوێ لەژمارە 4815 ى ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 8 / 3 / 2009 لەلاپەڕە 2 دا بەحەماسەوە و بەمانشێتێك دوو نەشتەرگەریەكە و نامەكەى ڕێكەوت بەدەسكەوتێكى گرنگ ئەداتە قەڵەم و بڵاوى ئەكاتەوە .
خوێنەران سەیرى ئەم دووژمارە خەیاڵیە بكەن ئێوەى بەڕێز هەرخۆشتان بڕیاربدەن ....
هەر هەمان ڕۆژ واتا ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 8 / 3 / 2009 ڕۆژنامەى هاوڵاتى لەژمارە 505 دا دەقى وتەیەكى بەڕێز كاك عومەرى سەید عەلى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پێشووى یەكێتى كردۆتە مانشێت كەجەنابیان ئەفەرمووێت ...
یەكێتى مانگانە زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلارى بوجەى سلێمانى بۆ حزب ئەبات .
ئێمە لەڕێرەو لە ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەى كوردستانى نوێ و ڕێكەوتى گەندەڵ ئەپرسین دوونەشتەرگەرى كەبەدوو كەس كراوە بەدەسكەوت ئەدرێتە قەڵەم ؟ ئەى بردن و دزینى بوجەى سەدان هەزار هاوڵاتى بۆ دیوەخانەكانى حزب بەچى بیدەینە قەڵەم ؟ .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
[email protected] سلێمانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست