هێزی زێڕه‌ڤانی به‌ره‌و لیبیا به‌ڕێکرا..

Thursday, 17/03/2011, 12:00


             


دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری درێژه‌یان کێشا ، هیچکام له‌و کێشه‌و ئارێشانه‌ی ده‌سه‌ڵات لێێده‌ترسا و هێزی بۆکۆده‌کردنه‌وه‌ڕوینه‌دا ، ڕاپه‌ڕینه‌که‌ش په‌لی بۆ جێگا هه‌ستیاره‌کان نه‌کێشا و به‌قه‌تیسماوی مایه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی که‌ وتیان به‌هێمنی و شه‌رمه‌وه‌ ئه‌‌یڵێن و ئه‌یڵێنه‌وه‌، ئیدی تێگیشتنێک لای سه‌رۆک هاته‌گۆڕێ ! بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌بووه‌ستین ، بۆ خۆمان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه‌وه‌خه‌ریکو هیلاک بکه‌ین ، دوای سه‌ردانی ماڵی شه‌هید ڕێژوانیش به‌ده‌رکه‌وت ،هه‌تا خانه‌واده‌ی قوربانیه‌کانیش زۆر ئارام و سه‌بورن ، پێوستیان به‌دڵنه‌وایی و مه‌رایی و پاکانه‌ی سه‌رانی ده‌ست به‌خوێن سور نیه‌، بوکوژه‌کان سه‌رمه‌ستانه‌خۆ به‌ماڵی کوژراوه‌کاندا ده‌که‌ن و پرسه‌و سه‌رخۆشی ئه‌به‌خشن ، ئه‌مه‌و سه‌دان ترسی تری ده‌سه‌ڵات ڕه‌وینه‌وه‌و ئاهێکیان وه‌به‌ردا هاته‌وه‌. ئێستا ئیدی له‌خه‌می خۆیاندا نه‌ماون و خه‌می هاوخه‌مه‌کانیان ده‌خۆن ، بۆچون ولێکدانه‌وه‌کا‌ن واده‌گه‌یه‌نن: که‌زێره‌ڤانی له‌سلێمانیه‌وه‌پاشه‌کشه‌یان پێکرابێت ، ئه‌رکی پاراستنی قه‌زافیان پێسپێردابێ و به‌رو لیبیا به‌ڕێکرابن ، سه‌رۆک بارزانی له‌وه‌تێگه‌یشتووه‌،که‌ئه‌گه‌ر بێته‌ناو جه‌ماوه‌ری سه‌رای ئازادی و وتارێکیش پێشکه‌ش بکات بێ زێڕه‌ڤانی ده‌توانێ و له‌گوڵ کاڵتری پێناوترێ ، به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی له‌سلێمانی ئه‌نجامیداوه‌ ، بوێرانه‌ داوای له‌دۆسته‌کانیشی کردووه‌که‌هه‌ڵوێستی هاوچه‌شنیان هه‌بێ و هێزی دژه‌تیرۆر به‌هاتوهاواری ناوخۆوه‌خه‌ریک نه‌که‌ن و به‌ڕێیانکه‌ن به‌ره‌و یه‌مه‌ن تا له‌ده‌رکه‌وته‌یه‌کی مێژویدا عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح بپارێزن ، وه‌ک ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زێڕه‌ڤانی به‌لیبیا، باڵانسی هێزی له‌به‌رژه‌وه‌ندی قه‌زافیه‌کان گۆڕیوه‌ ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که‌به‌وه‌ی که‌پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی سه‌رای ئازادی چۆڵیکه‌ن- ئه‌گه‌رنا سه‌رکه‌وتنی قه‌زافی سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و کردی ئه‌میش ئه‌یکات ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ئاپۆرای سه‌رای سلێمانی تاکه‌ی؟ ده‌سه‌ڵات بێباکه‌و ترسی له‌و ده‌نگانه‌شکاوه‌، شپرزه‌یی و باری نائاسیی لا ئاساییه‌، دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵک وناوبانگی خراپی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کوردستانی به‌لاوه‌گرنگ نییه‌، جگه‌له‌پاراستنی کورسی ده‌ربه‌ستی هیچیتر نایه‌ت ، ئه‌م دۆخه‌نه‌خوازراوه‌لای ئه‌وان ئه‌خوازرێ و له‌گه‌ڵیدا ڕێکئه‌که‌ون ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌زه‌ره‌ر به‌په‌زه‌کانیان نه‌گه‌یه‌نێت و سه‌روت و سامان و زێده ‌ڕابوواردنیان لێتێکنه‌چێت، که‌واته‌ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و هیمه‌تی تر نه‌کرێت ئه‌وا له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا ده‌مێنینه‌وه‌، ئای له‌وڕۆژه‌ی تای ته‌رازوی سه‌رۆک زاڵده‌بێ و ده‌نگی پرۆتێست و ناڕازی کزده‌بێت ، ده‌یبینن ! چۆن گرتن و کوشتن ، فڕاندن و ڕفاندن ، سه‌رتاپای کوردستان ده‌ته‌نێ ، سه‌رۆک سوار مه‌وجی ترس و تۆقاندن ده‌بێ و هه‌موو کوردستان ده‌گۆڕێ به‌ هه‌ولێرستان ، ئه‌وکاته‌ئه‌ژنۆکانیشمان توانای کاڵه‌ک شکاندنی نامێنێ و به‌ده‌م مه‌رگێکی هێواشه‌وه‌ ئه‌بێ بڵێین: بژی سه‌رۆک... بژی سه‌رۆک.
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە