کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستی دزیی و ساخته‌كاری (3)به‌رپرسی له‌شكری پارتی ئاشكراده‌كه‌م

Wednesday, 04/07/2012, 12:00


کوردستانپۆست بەبێ سانسۆر ئەم نامە و نووسینەی بڵاودەکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاری هیچ وسەو دێڕێکی بکەین.

چه‌ند رۆژه‌ێكه‌ ده‌مویست ریگه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌ تا نویترین گه‌نده‌ڵی ئه‌و 3 فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی له‌شكری پارتی ئاشكرا بكه‌م، كه‌ به‌ ئاشكراو بێ ترس و حساب كردن بۆ سه‌رۆك بارزانی كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شكری پارتییمانه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌لیان ئه‌نجامداوه‌.
زۆر به‌ ووردی گه‌رام تا میبه‌رێك بدۆزمه‌وه‌ یا ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌ ئه‌م راپۆرته‌ بگاته‌ ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی به‌لام مه‌خابن بێ هیوابووم،چونكه‌ ده‌وروپشتی سه‌رۆك بارزانی پڕبووه‌ له‌ گه‌نده‌لكاران و ساخته‌كاران و تا ئه‌وه‌ی كورو براكانی خۆیشی فێڵی لیده‌كه‌ن، بۆیه‌ به‌ناچاری داوام له‌ برایان له‌ كوردستانپۆست كرد تائه‌م بابه‌ته‌ وه‌ك خۆیی بلاو بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی له‌شكری كوردستان و پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هۆی ئه‌و دزیی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاریانه‌ی زۆربه‌ی زۆری فه‌رمانده‌كانی له‌شكری كوردستان به‌ هه‌واڵگریه‌ كانیشه‌وه‌، ئه‌وه‌ باسی رێكخستنه‌كانی حزب مه‌كه‌ چ وێرانه‌یه‌كه‌ ، هه‌ر كون و كه‌ڵه‌به‌رێك بۆنی له‌شكری پارتی لێبێت ئه‌وا بۆگه‌نی گه‌نده‌لكاران دایروخاندووه‌ و شكۆی ئه‌و له‌شكره‌ی تێك و پێك شكاندووه‌و هه‌زیل و ریسوای كردووه‌.
لیره‌وه‌ سه‌ره‌تا سوپاسی ستافی كوردستانپۆست ده‌كه‌م كه‌ بوونه‌ته‌ تاكه‌ مینبه‌ری گه‌یاندنی ده‌نگی ره‌سه‌ن و بوێرو راستگۆ و خه‌مخۆرانی ئه‌زموونی ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بونه‌ته‌ بلاندگۆیی ئاشكرا كردنی گه‌نده‌لكاران و دزو تالانچی و ساخته‌كارانی له‌ شگت بواره‌كانی ده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانی و حكومی و له‌شكری و گشت به‌شه‌كانی دیكه‌.
سه‌ره‌تا با ئه‌و 3 به‌رپرسه‌ به‌ خوێنه‌ران و سه‌رۆك بارزانی بناسێنم، ئه‌وانیش فه‌ریق شیروان عه‌بدوڵره‌حمان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بارزانی و محمه‌د ئه‌مین بارزانی جێگری هه‌واڵگری گشتی و به‌كری حسابات له‌ فه‌له‌كی پارتی.
هه‌فته‌ی رابردوو سامان چه‌رمه‌گای كه‌ به‌ریوه‌به‌ری ته‌نده‌راته‌ بۆ پێداویست و سه‌ربازی و ئیداری و میره‌ی له‌شكری پارتی نووسینگه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌، ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردین كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و 3 گه‌نده‌ڵكارانه‌ به‌هۆی ته‌نده‌راتی كرین جل و به‌رگی سه‌ربازی بۆ له‌شكره‌كانی پارتی به‌ ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه‌ له‌پشته‌وه‌ به‌ نهێنی موڵكی ئه‌و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌لانه‌یه‌و سه‌همی ساخته‌كاریان هه‌یه‌ و، له‌ مانگی رابردوو له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌رێك بۆ كرینی جل و به‌رك بۆ زیاتر له‌ 30 هه‌زار پیشمه‌رگه‌ی پارتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌ریق شیروان و محمه‌د ئه‌مین بارزانی و به‌كری حسابات كه‌ خۆیان له‌ لیژنه‌كاندان به‌ نهێنی له‌و كۆمپانیایانه‌ هه‌ریه‌كه‌ بری 250 ملێۆن دیناریان پێ بڕاوه‌ ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كرین و جل و به‌رگه‌كان و دورینیان نه‌خرێته‌ ته‌نده‌ره‌وه‌و ئه‌وانیش ئه‌و گه‌نده‌لیانه‌یان ئه‌نجامداوه‌و خۆشیان به‌كوری مه‌سعود بارزانی ده‌زانن....!!
جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان له‌ كرینی سه‌یاره‌ بۆ فه‌رمانده‌كانی فه‌رمانده‌یه‌كانی له‌شكری پارتی له‌ كرینی سه‌یاره‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ نهینی یه‌كی 150 ملێۆن دیناریان وه‌رگرتووه‌ تا به‌ نرخێكی زیاتر سه‌یاره‌كان بده‌نه‌ له‌شكری پارتی، ئه‌مه‌ كوره‌ دلسۆزه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ین.
سامان چه‌رمه‌گایی ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ فه‌ریق شیروان 3 كۆمپانیای به‌ نهێنی هه‌یه‌و به‌ بێ ته‌نده‌ر له‌ زۆر بواردا پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌و. تا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ به‌ڵگه‌ ی زیندووی هه‌یه‌ سه‌دان پیاوی ئه‌من و خیانه‌تكاری رژێمی به‌عسی به‌ پارچه‌ زه‌وی و كرینی سه‌یاره‌و وه‌رگرتنی ده‌فته‌ر دۆلار هه‌موویان به‌ پله‌ی مقده‌م بۆ لیوا خانه‌نشین كردووه‌و ئه‌وانیش مانگانه‌ یه‌كی زیاتر له‌ 2400 دوو ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینار له‌ له‌شكری پارتی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بندیوارو فرۆشتنه‌وه‌ی خۆراكی ووشكه‌و دزینی میزانیه‌كان و كاری به‌دره‌وه‌شتی و په‌ره‌پێدانی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر دیارده‌ی دیكه‌.
خوێنه‌ران من له‌و رۆژه‌وه‌ نائۆمیدبووم كه‌ نوری مالیكی ماوه‌ی نه‌دا فه‌ریق شیروان بچـێته‌ شوێنی بابه‌كر زێباری له‌به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌ خاپوركردنی گونده‌كانی شیعه‌كاندابووه‌ له‌ كاتی رژێمی به‌عس چوونكه‌ به‌عسی و ستافی ئه‌و شۆڤڵانه‌بووه‌ كه‌ له‌ مانگی 7 ی 1988( 60) گوندی سنوری شیعه‌كانی خاپور كردبوو، به‌لام سه‌رۆك بارزانی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ریبكات كردویه‌ته‌ جیگری خۆیی ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌ ...
هه‌روه‌ها شیروان به‌هۆی ئه‌و ده‌سته‌لاتانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ته‌واوی بواره‌كانی له‌شكری و سه‌ربازی و تا ده‌وروپشتی سه‌رۆك بارزانیشی گه‌نده‌ڵكردووه‌به‌ به‌رتیل و پاره‌ به‌خشینه‌وه‌و سه‌یاره‌و خۆراك به‌خشینه‌وه‌و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌.
له‌ كۆتایدا ئه‌گه‌ر شیروانێكی كۆنه‌ به‌عسی ئه‌وه‌ كاری بێت نابێت بپرسین ئه‌ی محمه‌د ئه‌مین بارزانی بۆچی ئه‌م خیانه‌ت و گه‌نده‌لیانه‌ ده‌كات ده‌بوو ئیستا ئه‌و لیپرسینه‌وه‌ی بكردایه‌ به‌لام چونكه‌ كه‌وتۆته‌ داوی شیروانی ساخته‌كاره‌و خیانه‌تكاری كوردستانه‌وه‌، محمه‌د ئه‌مین بارزانی ریزی كۆنه‌ به‌عسیه‌كی له‌لای من و هه‌ڤاڵه‌كانی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رۆك بارزانی جێده‌هیڵم...زۆر شتی دیكه‌ ماوه‌ له‌ بواری له‌شفرۆشی با بۆ كاتیكی دیكه‌ بمینیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە