ئۆج ئالان و ژانی كوردبون
Sunday, 16/02/2014, 12:00
1233 بینراوە
ئه‌و ساتانه‌م له‌بیره كه راگه‌یاندنه‌كان هه‌والی ده‌ستگیركردنی به‌ریز عه‌بدولا ئۆج ئالان یان بلاوكرده‌وه . ئه‌و چركه ساتانه دژوار و سه‌ختبون ، گه‌واهیده‌ر و ئاماده‌ی ناو رهوشیكی ته‌واو ناهه‌موار و غه‌مگین بووم ، غه‌مگینییه‌كی ترسناك تائه‌و راده‌یه‌ی گریانیكی راسته‌قینه نمایشی ئه‌و نیگه‌رانی و ژانه قوله‌ی ده‌كرد . به‌لام به‌شداری باوك و دایك هه‌میشه راستهقینهبون و قولاییهكی زیاتری به‌و ژانی كوردبونه ئه‌به‌خشی . تاكو ئه‌و ژانه نه‌بیته بیروهزر و نه‌بیته ده‌رككردن بههاوچارهنوسی میژوویی ناتوانین ببینه خولقینهر و گه‌واهیده‌ری بونیادی نه‌ته‌وه‌یه‌كی خودان سه‌روه‌ری و ره‌سه‌ن له‌رووی كولتوری و رامیاری و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه.
ژانی كوردبوون هینده‌ی ژانی مرۆڤبوون قول و سه‌نگینه. كوردبوون پیویستی به ئیراده‌یه‌كی بالای مرۆیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانی به‌ته‌واوی ره‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌وه له‌جیهان ئاماده‌بی . ئاپۆ خۆی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی بونی كوردی دروست هیمای كردووه و ئیژی : "هیچ بونیكی كۆمه‌لایه‌تی هینده‌ی كوردان دووچاری رهوشیك نه‌كراون شه‌رم له‌خۆیان بكه‌ن و نكولیكردن په‌سه‌ند بكه‌ن یاخود ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می بونه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان دوچاری سوكایه‌تیه‌كی به‌م چه‌شنه هاتوون . كوردبون ماناكه‌ی هاوشیوه‌ی جڤاتیكی بی نیشتمانه ، بینرخه به‌رده‌وام بیكاره ، به‌رامبه‌ر ههركرییهك كار ده‌كات ، به‌رده‌وام تیكۆشانی مان و نه‌مان ده‌كات ، پیویستی كلتوری له‌بیركردووه ، ههولیكی مه‌ترسیدارانه له‌پیناو دابینكردنی پیداویستیه ماددییه‌كانی ده‌دات و له نیشتمانی نان (ولاتی كشتوكالی چاخی به‌ردین) بینان ماوه‌ته‌وه ". ئه‌مه ئۆج ئالان باسی ده‌كا . ژانه‌كه له‌ناو ئه‌و دیرانهدایه ، غه‌می خاوهننهبونی نیشتمان ، غه‌می ئه‌وه‌ی ئیمه هیشتا سه‌روه‌ری بون و نیشتمانی خۆمان نین ، هیشتا ئه‌وانیتر ، دوژمنان بهسهرئیمهوه سه‌روه‌ر و فه‌رمانره‌وان به‌ته‌واوی ره‌وشی ره‌سه‌نایه‌تی و ئازادی بونی مرۆیی ئیمه‌ی شه‌كه‌ت و تاراده‌یه‌كی گه‌وره سستكردووه.
ئه‌م خهباتگیرهی كورد نوینه‌رایه‌تی به‌شیكی گه‌وره‌ی ژانی كوردیتیمان ئه‌كا . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ره‌سه‌نایه‌تی و راستینه‌ی بونی خۆی به‌ره‌و سه‌لماندن و ئاماده‌بون ببا پیویستیه‌كی مه‌زنی به قولههستكردن و قولبینین و قولنیگهرابون هه‌یه له‌په‌یوه‌ند به كۆی ئه‌و كیشه بنچینه‌ییانه‌ی تاكه‌كانی سه‌ربه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌پیناو و به‌خاتری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه . ئه‌مه بۆ كورد راسته‌قینه‌یه‌كی نكولیلینهكراو و مه‌زنه.
ئه‌و ساتانه دژوارن به‌لام كورد ساته‌كانی هه‌میشه دژواربون. به‌پیویست ئه‌بی مرۆڤی ئیمه هه‌موو سه‌ختی و بارگرانییه‌كانی له‌بری كردنیان به‌كه‌ره‌سته‌ی كروزانه‌وه بیانكاته بناغه‌ی خۆبیناكردن و تیپه‌راندنی دۆخی لهخۆنامۆبون و رادهستبون به ئه‌وانیتری بیگانه . لهخۆنامۆبون و لهخۆبیگانهبون ژیان و بونمان كلۆل و زامدارتر ده‌كا ، سه‌ره‌تای ده‌رچون له‌وه‌ها رهوشیك گریدراوی تیگهیشتنمانه
له‌راستینه‌ی بونی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییمان ، رۆشنكردنه‌وه‌ی واتای ژیان و بونی داگیركراومانه . ئه‌گه‌ر ده‌رچون مه‌به‌ست بیت ده‌كریت ده‌رك به‌و ده‌سه‌لاته بكه‌ین كه نیتشه له‌كن مرۆڤ هزراندویهتی و گوتویه :ئه‌ی مرۆڤ تۆ خودانی ده‌سه‌لاتی بۆچی ناته‌ویت فه‌رمانره‌وایی بكه‌ی ؟ ئه‌مه هیمایه‌كی رۆشنه به‌دوو ده‌سه‌لات كه مرۆڤ هه‌یه‌تی و پیشمه‌رجی رهسانهیهتییهتی به‌رجه‌سته‌یان بكا ؛ له‌لایه‌كه‌وه دهسهلاتیهتی به‌سه‌ر خۆ‌یا و خۆبه‌خاوه‌نكردن و سهروهربون به‌سه‌ر خودی تاكه‌كه‌سی خۆیه‌وه ، ئه‌مه بنه‌مایه بۆ دووه‌میان ، كه بریتییه له ئاواكردنی سه‌روه‌ری راسته‌قینه‌ی نه تهوهیی .