هاوکێشەی کوردو فەلەستین..
Sunday, 24/07/2011, 12:00
لەو رۆژەی من بەبیرم دێت، لە پەنجا ساڵی رابردوەوە تاکو ئەمڕۆ سەرکردایەتی حیزبە کوردستانیەکان بەتێکڕا کێشەی فەلەستینیان کردبوو بە بابۆڵەی هەنگوین و مناڵی کوردیان پێ پەروەدە دەکرد، کێشەی کوردیان کردبوو بە پاشکۆی کێشەی فەلەستین و لە فەلەستینیەکان زیاتر هەوڵیان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینی داوە، بەڵام بۆ کاتژمێرێکیش داوای دروستکردنی دەوڵەتی کوردیان نەکردوەو دەوڵەتی کوردیان بەخەونی شاعیران نیشانی خەڵک داوە.
فەلەستینیەکانیش وەک عەرەبێکی رەگەزپەرست یان ئیسلامیەکی کورد بەکافر زان، بەچاوێکی سوک و چوک تەماشای کوردیان کردوەو کوردیان بەشدار نەکردوە لە هیچ کۆنفڕانسێکی فەلەستینی، بە هیچ شێوەیەکیش لە کۆنفڕانسەکاندا ناوی کورد و کێشەی کورد نەهێنراوە.
ئەوەی بۆ ئەم بابەتەی ئەمڕۆ گرنگە، رۆژی 22 7 - 2011 لە ئەستەنبوڵ کونفرانسێک بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین پێکهێنراو بانگهێشتنی هیچ حیزبێکی کوردی یان دەوڵەتی کوردستانیان نەکرد، لەو کۆنفڕانسەدا بە هیچ شێوەیەک ناوی کوردو کێشەی کورد نەهێنرا، کۆنفڕانسەکە بەبەشداری نەوەد باڵوێزی دنیا، بەوە کۆتایی هات کە فەلەستینیەکان بەرداوام بن لە داوای سەربەخۆیی فەلەستین لەسەر سنوری ساڵی 1967 و داواکاریەکە ببەنە ناو نەتەوە یەکگرتوەکانەوە، بۆیە بە پێویستم زانی، لێرەوە نامەیەکی کراوە بۆ مەحمود عەباس و ئوردغان و نەتەنیاهو و مام جەلال کاک مەسعود بنێرم.
http://news.arbtoday.net/News-78894.html http://www.sabanews.net/ar/news244301.htm Turkey's Prime Minister Tayyip Erdogan (L) makes his address as Palestinian President Mahmoud Abbas (R) and ambassadors listen during the opening session of the Palestinian Ambassadors Conference in Istanbul July 23, 2011.
http://www.daylife.com/topic/Istanbul یفتتح رئیس السلگە الفلسگینیە محمود عباس الیوم أعمال منتدى سفراو فلسگین الپانی. وسیلقی عباس خلال المۆتمر خگابا سیاسیا شاملا یتناول فیه التگورات السیاسیە على الساحە الفلسگینیە ولاسیما الخیارات الفلسگینیە بالتوجه الى الأمم المتحدە فی سبتمبر المقبل للحێول على اعتراف بالدولە الفلسگینیە....
پێم خۆشدەبێ کاک مەحمود عەباس بە وردی هەردو کێشەی کوردو فەلەستین هەڵبسەنگێنێ، با باش بزانێ کە بەبێ رەتکردنەوەی خاکە داگیرکراوەکانی کوردستان لەلایەن عەرەبەوە، ناتوانن خەونەکانی خۆیان بەدی بهێنن و بەبێ دروست بوون و ناسینی دەوڵەتی کوردی، دەوڵەتی فەلەستینیەکان ناناسرێ و رەنگە ئەوەی لەو چەند ساڵەی رابردوشدا بەدەستان هێناوە لێتان بستێنرێتەوە، کاک مەحمود عەباس دەیەوێ لە رێگای گەلە گورکێکی دەم بەخوێنی وەک تورکەکانی تورکیاوە کێشەی فەلەستین بباتە ناو نەتەوەیەکگرتوەکانەوەو داوای سەربەخۆیی فەلەستین بکات، کە ئەوەش شتێکی مەحاڵە.
جەنابی کاک مەحمود عەباس، ئێمە پێمان وایە کێشەی فەلەستین بە دەوڵەتە عەرەبیەکان چارەسەر دەکرێت، نەک بە ئوردغان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئیسرائیل، سەرکردایەتی دەوڵەتە عەرەبیەکان بۆخۆیان لەگەڵ ئیسرائیلیەکان پێک لە پێک دەدن و فەلەستەنیەکانیش هان دەدەن بۆ ئاژاوەنانەوە بۆ ئەوەی کێشە ناوخۆییەکانی خۆیانی پێ داپۆشن، ئەمڕۆ وڵاتە عەرەبیەکان خاکێکی زۆری بەتاڵ و ئابوریەکی باشیان هەیە، دەتوانن لە دەشتە چۆلەکانی وەک سعودیە، میسر، سۆدان، جەزائیر و لیبیا چەند شارێک دروست بکەن و فەلەستینیەکانی لێ جێگیر بکەن و ئەو ئاژاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکوژێننەوە.
پێم خۆشە بە ئۆردغانیش بڵیم: پەندێکی کوردی هەیەو دەڵێ: دەست بە کوڵاوی خۆتەوە بگرە با با نەیبا، تۆ وەک پیاوە کەچەڵەکە دەرمانی سەری خۆت بکە باشترە، باش بزانە کە دنیای ویژدان و یاسا کوێر نیە، خوێنڕێژی هەزار ساڵەی تورکەکان و داگیرکردنی خاکی کوردستان، کارەساتێکی بچکۆلە نیە کە چاوپۆشی لێ بکرێ و دنیا ئاگادارە کە دەوڵەتە یەک بەدوای یەکەکانی تورک چۆن هەڵسوکەوتی بێ ویژدانانە لەگەڵ کوردەکاندا دەکات، بەو هەڵوێست و کردارەوە ناتوانێ باسی رزگاری و رزگارکردنی فەلەستینیەکان بکەی، تورکیاش دابەش کراوەو نیوەی تورکیا دراوەتە کوردەکان.
http://news.arbtoday.net/News-79009.html بە نەتەنیاهووی سەرۆکی ئیسرائیلیش دەڵێم بەردەوامبە لە بەدەستهێنانەوەی خاکی باپیرانت و ئیسرائیل وڵاتی ئێوەیە نەک هی ئەو عەرەبە داگیرکەرانەیە کە باپیرانی کوردو ئێوەیان کوشتوەو خاکی هەردوو لامانیان داگیر کردوە.
پێم خۆشە مام جەلال و کاک مەسعودیش باش بزانن، دنیای دەرەوە بێخەبەر نیە لە هەڵوێست و کرداریان بەرانبەر بە نەتەوەکەی خۆیان و بەکارهێنانی سیاسەسەتی (یاری هەموان) بۆ پاراستنی دەسەڵاتداریەتی، ئەوەش وای کردوەو وا دەکات کە دەوڵەتی کوردی نەدرێ بە ئەوان و مانەوەشیان لەسەر دەسەڵات تەنها دوورخستنەوەی دروستبونی دەوڵەتی کوردی و نەناسینیەتی لەرێگای کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە.
هەڵوێست و کرداری مام جەلال و کاک مەسعود لە ساڵی ١٩٩١ وە بۆ دروستکردنەوەی عێراق و راوەستانیان لەدژی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، رێڕەوی هەموو گۆڕانکاریەکانی گۆریوەو سەربەخۆیی باشوری سۆدان خرایە پێش سەربەخۆیی کوردستان، ئێستاش بە بەردەوامبوون لەو هەڵوێستەیان، دەیانەوێ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستینیەکانیش بخەنە پێش ناساندنی دەوڵەتی کوردستان، بەڵام ئێمە بەپێچەوانەی ئەوان بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیمان گوتوە: نابێ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستینیەکان بخرێتە پێش ناساندنی دەوڵەتی کوردی، بۆ ئەوەی ببێتە بەڵانسێکی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و عەرەب و هاودەنگانی عەرەبەکان لەدژی دروستبوون و ناساندنی دەوڵەتی کوردی رانەوەستن.
سەردار پشدەری
لەندەن 25 7 2011
http://www.kurd-oil.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست