کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوێک بەقاچێکەوە چیرۆکی نان پەیدا کردن دەگێڕێتەوە

Tuesday, 10/02/2015, 12:00


ماوەی زیاتر لەدووساڵە ، گەلێک کە خۆیان دەڵێن" ١٥٠٠" ساڵ دەبێت لەئەورپا ژیان دەکەن ، کەچی تاکو ئێستا زۆرترین خەڵکن کە دەرۆزرە دەکەن ، دەرۆزەکەرەکان لەهەموو جێگەیەک بونیان هەیە ، لەهەموو ڕۆژەکاندا بەخۆیان و کوپەمقابە قاوەکەیانەوە بەرۆکی ڕێبواران دەگرن، ئەوان لەبەر چۆراوگەی باراندا خۆیان هەڵدەخەن ، ئەوان بە بەرگە ڕەنگاو ڕەنگە چڵکنەکە، گرانبەهاکانیانەوە کە زیاتر لەمرۆڤی سەرمابردەڵە دەچن لەسەر شەقامەکان لەبەردەمی هەموو مەی فرۆشێک ، کتێبخانەیەک ، کەنیسەیەک ،سینەمایەک ، دوکانە زەبەلاحەکندا ، کزۆڵە دانیشتون و هەموو جۆرە تەکنیکێکی دەست و نزادەکەن دەپاڕێنەوە خۆیان بەناشرین ترین زەلیلی نیشان دەدەن ، تاکو ڕێبواران سۆزیان بجوڵێت و پارەیەکی ئاسن بخاتە ناو کوپی قاوەبەتەڵەکەیانەوە. دەرۆزەکەرەکان کەمترینیان هونەر پیشان دەدەن ، ئەوان لەسەردەمێکی کۆن و دواکەوتودا پلانەکانیان بەرجەستە دەکەن . دەرۆزەکەرەکان زۆریان وێنەیەکی مەرێمی دایک یان یسوعێکی لەخاچدراو لەگەڵ خۆیاندا دەگێڕن ، یان وێنەی چەند منداڵێکیان کە وا نیشان دەدەن بەدوایی چارەنوسی نانەوەن بۆ خاتری منداڵەکانیان .
هەندێکیان کارتۆنی داو دەرمان یان پەمپی ئۆکسجین بۆ ڕەبۆ نمایش دەکەن . دەرۆزەکەرەکان لەسەر جێگەی پەڕینەوەی ڕێبواران لای ویزگەی ترام و پاسەکان کڕنوشێکی هێندە ناشرینیان بردوە لە نزاکەرانێک دەچین کە ژیانیان بەئەبەدەوە گرێداوە. سەمەرە لەوەدایە کە کەم کەس هەر سەیریان دەکات .
بەر لەساڵێک یان زیاتر مێدیا لەم ووڵاتەدا دەرۆزە کەرەکانی خستە ناو قسەو باسەکانەوە و دەیان مێزگردیان لە کەناڵێ تەلەفیزۆنەوە لەسەریان گێڕا و لە ڕادیۆ و ڕۆژنامەکانەوە کەوتنە قسەوباس ، تابەئەنجامێک بگەن و ئیتر ئەوان بەسەر شەقامەکاندا وەرنەبن و بەرۆکی ڕێبواران نەگرن . لەکۆتایدا وا دەرکەوت کە گفتوگۆی سیاسێکان پێناچێت بەرهەمێکی هەبوبێت و بەئەنجامێک گەیشتبن . ژمارەی دەرۆزەکەرەکان تابێت لەهەڵکشاندایە ، ئەوان لە سیمایاندا ئاسودە دیارن ، ئەوان بەگەنج و پیرو منداڵەوە کەوتونەتە چنینەوەی پارەی وردە ، لەفەی خۆراکی ڕێبواران و داواکردنی جگەرەیەک . هاوڕێەکم گێڕایەوە کە لەگەڵ یەکێک لە قەرەجەکاندا گفتوگۆی کردوە ، قەرەجەکە وتوێتی ئێوە ١٠ یان ٢٠ ساڵێکە ڕووتان لەئەورپا کردوە، کەچی دەتانەوێت قبوڵتان کەن ؟ ئێمە ١٥٠٠ ساڵە لەگەڵ ئەوروپێکاندا دەژین کەچێ ئێمەیان قبوڵ نی یە ؟
چونە ناو دنیایی ئەم خەڵکانەوە هێندە ئاسان نی یە ؟ بێدەنگ کردنی زەین ، بەرامبەر ئەمانە زۆر مانادار دەبێت ،کاتێک کە بەشەقامەکاندا دەڕۆی ، یان لەیەکێک لە بازاڕەکانەوە دێیتە دەرێ ، لەپاسێک دادەبەزی ، کەسێک لێت دەپاڕێتەوە کە خێرێکی پێبکەیت . سەرەتا ڕەنگە هەڵوێستەت پێبکات ؟ من خۆم لەدوایی خوێنەوەی چیرۆکی "شاعیرە شێتەکە" بیرم نایەت پارەم دابێتە دەرۆزەکەرێک . شاعیرە شێتەکە دەڵێت " کاتێک دەستی هەژارێک دەگری ، مانای وایە تۆ کۆیلە ڕادەگری " بەڕاستی دیمەنی ئەم دەرۆزەکەرانە زۆر ئازار بەخشن . کەوەک مرۆڤ لێیان دەڕوانی ، بەڵام کاتێک بەراوردێک دەکەم لەنێوان بەرگەکانیان و بەرگی خۆمدا دەڵێم نا ئەمەنا دەرۆزەکردنیان وەک پیشە لێهاتوە بۆیان ، وەک ئەو کەسانەی کە پارەی سۆسیال وەردەگرن و ناویان ناوە موچە . بەرگەکانی ئەوان لەوانەی من گەلێک شیکترو چەند بار گرانتر و بەهاترە . لێرەدا دەوەستم و باسی کار ئەکتەری ناو چیرۆکەم دەکەم ، ئەو پیاوەی بەجلێکی شیکو گرانبەها و جانتایەکی زۆرمۆدێرن و پێڵاوێکی مارکەوە ، بەشەقامێکدا سەرەو خوار دێت و یەکە یەکە ڕوو دەکاتە ڕێبواران و داوایی یارمەتی لێدەات . دوایی تۆزێک سەرەو ژوور دەبێتەوە ، بەخۆی و وێنەی کچێکی منداڵەوە کە نمایشی دەکات کچێتی . کەمن لەتەمەنی دەڕوانم باوەڕم نی یە ئەوە کچی بێت . بە خۆی و دارشەقێک ، خۆی و خەندەیەکی تاڵ و لەشێکی شەتەکەوە ،کاتێکیش کە تاریک دادێت لایتێک دەکات بە تەلی قاچەکەیەوە بەدوایی خۆیدا قاچەکەی ڕایدەکێشێت ، لایتەکە دادەگیرسێ و دەکوژێتەوە، زیاتر لە فسفۆڕێک دەچێت تا سەرنجی ڕێبواران ڕاکێشێت بۆ ئەو دراما پڕ ئازارە کە ئەو قاچێ چەپی نی یە ، خۆی و قاچێکی ئاسن کە زیاتر لە کەتیبەی پەنجەرەدەچێت . من کە لەووڵاتی جەنگەوە هاتووم هەرگیز قاچی وام بەر چاوی خۆم نەدیوە. وەک لەسەرەتاوە باسم کرد چونە ناو دنیای ئەمانەوە ئاسان نی یە ، ئەوان بە زمانیك قسە دەکەن کە زمانێكە خۆیان تانها ئەم گەلە قسەی پێدەکەن ، ئەوکاتەی لە قوتابخانەی زمان دەمخوێند قوتابیەک لەپۆلەکەم بوو ناوی "نوری" بوو ، ئەو ڕۆژێک ڕووی تێکردم ووتی: کە من لەڕۆمانیا دەم خوێند مامۆستاکەمان پێی دەگوتین: "ئێمەی قەرەج وەک کوردو بەلوجی واین، نیشتمانمان نی یە" منیش پێم ووت ئێمە نیشتمانمان هەیە، بەڵام داگیر کراوە. ئەو نەدەچوە گوێیەوە بۆ یە زوو زوو بەیەکدا هەڵدەشاخاین .
قەرەجەکان بڕوایان بەسنور نی یە ، کەچی ئێمە بێئەوەی بەخۆمان بزانین پارچەیەکین لە جیهان و ئێمەش دەبێت سنورەکان ببەزێنین ، سنورەکان لە هیچ کوێوە دەست پێناکەن و کۆتایشیان لەهیچ کوێ وە نی یە . دەرۆزەکەراکان بەدڵ دەترەقێنەوە، ئەوان ڕۆژانە سەدان جار دڵشکێن دەکرێن ، ئەوان بەچاوی بەزەیی تەماشادەکرێن ، کەچی پرسیار لەهەموو ڕێبوارەکان دەکەن ؟ سەرئەنجام هیچ ، بەڵام کۆڵ نادەن . پیاوە یەک قاچەکە ڕۆژانە هەزاران هەنگاو هەڵدەگرێت ، ئەو گوێناداتە سەرما ،گەرما، باو بۆران و بەفر ، ئەو بڕیاری داوە بسوڕێتەوە تا هێز لەقاچە ساغەکەیدا بێت . ئەو چاوەڕوانی عەشق لەکەسەوە ناکات ، لای ئەم دەرۆزەکەرە یەک قاچە ، ئاوهایە زیاتر گوێ لەدڵی خۆی دەگرێت ، نەک زەینی ، من کەدەیبینم کۆڵێک دڵگران دەبم ، دەڵێم بەهاوڕێکەم ئەم کابرایە لە شیعرێکی نەوتراو دەچێت .
کەسمان نازانین ، داخۆ ئەم کاکەیە بۆ قاچێکی نی یە ؟ لەشەڕدا زامار بوە؟ لە زگماگەوە وا لەدایک بوە؟ یان لەکارەساتێکدا قاچی لەدەست داوە؟ بەڵام دڵنیام هاو پیشەکانی بەدڵ ئیرەی پێدەبەن ، ئەوانیش دەیانویست بۆ ماوەیەک قاچێک دەستێکیان لەدەست بدەن ، ئەوەتانێ لەناو ئەو پارکە ڕووتاوەیەی کۆترو نەورەسەکان کۆدەبنەوە لێی و پیرێژنە چینێکە هەمووڕۆژێک بە یەک دوونان میوانداری باڵندەکان دەکات ، چەندین دەروەزەکەری ڕیشن دەبینی هەندێکیان دوودارشەقی پێیە ، کچەکانیان بەدەم ڕێبوارانەوە پێدەکەن و ددانە ئاڵتونێکانیان نمایش دەکەن . ژنەکانیان کە هەر خەریکی خۆراکن و لەشیان گۆشتن بوە وەک هندێکان سڵاوتلێدەکەن "نەمەستی" کە هەردوودەستیان پێکەوە نەوسێنن لە شێوەی نزادا ڕووت تێدەکەن ، نازانم کە پێیان زانی وە هیچ ئەو شێوازە سڵاوەیان لێ نایەت ، یان نا ؟ ئێستاش نازانم ئەم ژنانە منداڵەکانیان جێهێشتوە ، یان نا؟ بەڕاستی دەرۆزەکەرەکان پێمان دەڵێن : ئێمە لەهەرچی ترساین بەسەرماندا هات ، ئێستا دەمانەوێت لەبەختەوەری و دەولەمەندبوون بترسین بەڵکو بەختەوەری و دەوڵەمەندیمان بە نسیب بێت .
من لەوەناگەم چۆن ؟ ئەم دەرۆزەکەرانە وەک گروپێک کار دەکەن بۆ نمونە ، لەو گەڕەکەی منی لێ دەژیم دوکانێکی گەورەی تێدایە ، سبەینان ، یان چاکتر بڵێم تاقی بەیانیان پیاوێکی پیر بەخۆی و ڕیشێکی سپی نورانێ وە جغەرە دەکێشێ و لەسەر کورسیەک دانیشتوە هەرچی بڕواتە ناو دوکانەکەوە یان بێتە دەرەوە سڵاوی لێ دەکات ، گرنگیش نی یە لای تۆ سڵاوەکەی دەدەیتەوە یان نا؟ تاقی نیوەڕوانیش کوڕێک کە تەمەنی ٣٠ ساڵێک دەبێت دوایی پیاوە ڕیش دارەکە دێت لەسەر دۆشەکەڵەیەک دادەنیشێت و بەتانیەکی گەورە لەقاچەکانی دەپێچێ و دەست دەکاتە سڵاو کردن ، ئەوڕۆژە من چەند بوتڵێکی بەتاڵم برد تا لە ماشێنەکەی خەم ، کە لێرە سیستەمێکە لەجیاتی ئەوە ی فڕێ بدەیت دەیگەڕێنیتەوە، وەک شوشە شیرەکانی جاران . کەچێ بەچاو پێی دەوتم کە زەرفەکە بدەم بەو ، ئیتر ووتم ئەمانە بەڕاستی دەرۆزەکەر نین ئەمانە دەبێت ناوێکی تریان لێ بنێیت . ئەم ئێوارەیە بەخێرای هاتم تا فریای پاسەکە بکەوم سواری بم دەرۆزەکەرە بێقاچەکەم دی قاچەکەی دا دابۆوە و قینج دەڕۆی ، نازانم بۆچی دوکاندارەکانی لای خۆمانم بیر کەوتەوە کە دەڕابەکانیان دادەخست مانای وابوو ئیتر کار ناکەن . ئەویش وادەهاتە بەر چاوم. ئەم بابەتە گەرچی پارادۆکسیکاڵە هەموو جەمسەرە دژ بەیەکان دەگرێتەوە، بەڵام گەلێک هەمووی دەرۆزەدەکەن ، بەتێگەیشتن لەوە بۆ هزر کارێکی دژوارە چونکە پێمان سەیرە داخۆ بەر لە دووساڵ ئەمانە چ کارێکیان کردوە ؟ نامەوێت شرۆڤەی ئەوەبکەم ،چونکە لەگەڵ لۆژیک ناگونجێت ، بڵێم وەختێ ڕاستی ئاوا بەشێوەیەکی شێتانە خۆی نمایش دەکات ، دەبێت بەهام شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت ، دەرۆزەکەرەکان لەناخەوە من ئازار دەدەن ، چونکە هەست دەکەم ئەوان بێئەوەی بیری لێبکەنەوە تێک دەشکێن . خۆزگە توانام هەبوایە یارمەتیان بدەم تا بەدوای عەشقێکی مەزندا بگەڕانایەو ئاوا دەستی نزاو پاڕانەوەیان نەکردایەتەوە ، رەنگە هەر ئەوەش بێت کە هەردوولامان تاکوئێستا بێ ووڵاتین ، دەڵێم ئەوان دەرۆزەدەکەن ، ئێمەش تێماندایە خۆمان دەفرۆشین و نیشتمان هەراج دەکەین، نازانم کامیان باشە و کامیان خراپ؟ هەرکەسێک لەگەڵ خۆی حەقیقەتێک دەهێنێتە ئەم دونیایەوە .
تێبینی : ئەم وێنەیە هاوڕێم کاکە"شوان حەسەن " گرتویەتی کەلەشەقامەکە پیاسەمان دەکرد

رزگار رانگور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە