پارتی و یه‌کێتی و زه‌نگی دووای هه‌ڵبژاردن
Friday, 21/08/2009, 12:00
سه‌ره‌کی ترین هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستاندا ، ئاوڕدانه‌وه‌یه له ده‌نگ و زمانی کۆمه‌ڵگاو گه‌ڕان به‌دوای سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوودا . له‌و نیوه‌دا گۆڕانکاری له سیسهتم و به سه‌روه‌ری کردنی یاسا ده‌سپێکی ڕووتێکردنهکانه و تێڕواندنی چاوی سیاسی گۆڕانخوازانه .
یه‌کێک له ده‌نگۆکانی ڕۆژی 25 .7 . 2009 ده‌ڵێن : ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایه بۆ ئاوڕدانه‌وه له دیموکراسی ، ده‌کرێت ئه‌م بۆچونه به‌شیک بێت له مه‌به‌سته‌که ، به‌ڵام خودی خواسته‌که گۆڕانکارییه له سیسته‌می ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو چه‌مکه‌کانییه‌وه ، له‌کوێدا زامه‌کانی کۆمه‌ڵگا ساڕێژێکی به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بدوزرێته‌وه ، له‌وێدا گۆڕانخوازان ئامانجه‌کان ده‌پێکن . بۆیه ناکرێت باسه‌کان بڕازێنرینهوه به‌ڵکوو هه‌نگاوه‌کان بنه‌خشێنرێت . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ که چل ساڵه یه‌ک ئاوازی سیاسی پێیه ، له‌گه‌ڵ میتۆده نوێیه سیاسییه‌کاندا هه‌ڵ ناکات و وه‌ک گۆرانی هندی وایه بۆ سێ چۆپی کوردی .
کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر سه‌ره‌تای هه‌ڵقوڵاندنی سه‌رچاوه‌ی سازگاری لیستی گۆڕانن . ڕۆژنامهئازادهکان و نوسه‌ره‌کانی .
گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و کوردستان .
ته‌وژمی نوێی ته‌کنه‌لۆژیا .
گه‌شه‌ی هوشیاری تاکی کورد .
دابڕانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا .
هه‌ڵچونی سیاسی له شه‌قاوی کوردی‌دا ئیتر واتای تر ده‌به‌خشێت ، باس و خواسته‌کانی زه‌مه‌نی پارتی و یه‌کێتی جێهێشتووه و ئاوڕ له کڵێشه‌ی نوێ ده‌داته‌وه ، خۆی بۆ بابه‌تێکی نوێ ئاماده ده‌کات و ململانێ له‌سه‌ر نوێخوازی ده‌کات. کار له‌سه‌ر چه‌مکه نوێکان ده‌کات و مل بۆ ئۆردنونکردنی کۆمه‌ڵگا ده‌نێت .
یاسا سه‌ره‌تاو کۆتایی کاره‌کانێتی ، ئه‌م خه‌رمانه خولیای خۆی نییه به‌واته سیاسییه‌که ، به‌ڵکو خۆی به‌سه‌نته‌ری ده‌نگ و بیر‌و هه‌ڵویسته‌کانی دووای جیهێشتنی پارتی و یه‌کێتی ده‌زانیت . که‌واته ده‌کرێت توشی جه‌سته‌ی خوێناوی ببێت و وه‌ڵامی دڕندانه‌ی بدرێته‌وه . کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه په‌رچه‌کرداری پارتی و یه‌کێتی بنیاد ده‌نێت ، زه‌مه‌ن و روداوه‌کان هۆکاریی سه‌ره‌کی بوون بۆ نه‌کردنی پارتی و یه‌کێتی بهدهسهڵاتیکی دیکتاتۆر ، نه‌ک خواست و به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژییا . بۆیه ده‌کرێت کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه‌دا وه‌ک دوو هێزی دیکتاتۆر مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت ، لێره‌دا ژیریی له‌گه‌ڵ ئه‌زمون و تێگه‌یشتن ده‌توانێت چۆک به‌مانه‌دا دابنێت و لێیان بباته‌وه .
به‌کارهێنانی هه‌موو چه‌مکه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌دا بوار بۆ ژیانی به‌رده‌وامیان ده‌ره‌خسێنێت ، ئه‌مانه له‌هه‌مان جه‌سته‌ی دیکتاتۆردان به‌ڵام ڕه‌وش له‌گێژاوی دیموکراسی گلاندون و توشی لانی که‌م زمانی دیالۆکی کردون . زمانی سه‌ر مێزی ئه‌مانه له‌پیلان و به‌رنامه‌ی ته‌واوبوونی ژیانی به‌رامبه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، خوێن سه‌ره‌تاو کۆتایی کاره‌کانیانه ، بۆیه میژویان پڕه له‌خوێن و له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانکارییه‌کاندا ڕه‌وڕه‌وه‌ی سه‌رده‌م توک له‌جه‌سته‌یان ده‌کاته‌وه . هه‌رچی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێک ببنه‌وه له‌گه‌ڵ بڵانسه سیاسییه‌کاندا باری لاریان ڕاست نابێته‌وه .
ئه‌م هێزانه تا ئێستا شه‌قاوه‌که له‌ئاستیاندا واڵابووهو به‌دڵی خۆیان بێ گوێدانه موڕاڵه نیشتمانی و سیاسیه‌کان پانتاییه‌که‌یان بڕییوه ، ئیتر ' زه‌مه‌نیان گوزه‌شت ' له‌مه‌ودووا تواناکانیان به‌فیلته‌ری یاسادا تێده‌په‌ڕێت .
ئیتر زمانی ستۆپ هه‌نگاوی له‌مه‌ودوای بهرهنگارهکانیانه بۆ ملنانه بێ سهروبهرهکانیان .
ئیتر له‌مه‌ودوا هه‌رچی ئه‌وان وتیان ، له‌جێگادا جێبه‌جێ ناکرێت .
ئیتر ململانییه‌کانی له‌مه‌ودووا یاسا ناوبژیوان و خاڵی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان پاشای سه‌رو هه‌مووانه .
ئیتر دارایی بۆ گیرفانی مل هوڕهکانی جبهپڕی چاوچنۆک و گه‌نده‌ڵ ناچێت .
ئیتر که‌رکوک ده‌ستکه‌لای سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کانی ئه‌مانه نابێت و خاوه‌نی بۆ په‌یدا ده‌بێت .
ئیتر ' هێزحیزبۆکه ' کۆتایی دێت و له‌شکری نیشتمانی ستراکتور ده‌بێت .
ئیتر شه‌ڕی برا کوژی کۆتایی دێت و ململانییه‌کان گۆرانکاریان به‌سه‌ردادێت و ململانێی نیشتمانی و نانیشتمانی ده‌ست پێ ده‌کات .
ئیتر گه‌ل له‌مه‌ودووا ڕۆڵه‌کانیان وه‌ک ئاله بکارناهێنرێن و له‌خه‌وی قوڵدا پهلامارنادرێن و پاشان سه‌ره‌ونگون ناکرێن .
ئه‌مه زه‌مه‌نه ، ئێستا له‌ئاست پارتی و یه‌کێتی دا ئه‌م زه‌مه‌ن گۆڕاوه ، ئه‌وان هه‌مان ئاوازه‌و موراڵی کۆن مهدرهسهو پێگه‌ی فکریانه ، چۆن هه‌ڵ ده‌که‌ن له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌دا ، که‌واته با هۆشیار بین ، له‌پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان زه‌نگی سه‌ره‌ڕۆیی لێ بده‌ن ، ئێمه پیلانمان بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه هه‌بێت .
2009-08-21
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست