کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ده‌سه‌ڵاتێك له‌ ڕه‌حمی دوژمنان له‌دایك بوبێت ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت ڕوبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌.

Sunday, 11/09/2011, 12:00


به‌داخه‌وه‌ کاتێك میلله‌ته‌که‌م ده‌رك به‌ گه‌مژه‌یی و ده‌به‌نگی خۆی ده‌کات که‌ کات زۆر دره‌نگه‌و په‌شیمانی دادی نادات.ئاخر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و تێ ڕامانه‌ داوای هه‌ڵوێست وبه‌رنگاربوونه‌وه‌
له‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت دژی له‌شکرکێشی ئێران و تورکیا له‌ کاتێکدا به‌ پراکتیکی واته‌ به‌ عه‌مه‌لی پارتی له‌ژێر ئینتیدابی تورکیادایه‌و یه‌کێتیش له‌ژێر ئینتیدابی ئێراندایه‌. کاره‌ساتبارترین
خه‌سڵه‌تی خراپی میلله‌تی کورد له‌ وه‌دایه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوی سۆزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی خۆیدا ده‌کات.‌ گه‌وره‌ترین هۆکاری شکست و ڕووخانی شۆڕش و حکومه‌ت و ئیماره‌ته‌کانی کورد له‌ ڕابووردودا له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی سه‌رکرده‌کانی یه‌وه‌ بووه وله‌وه‌ش کاره‌ساتتربێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری کورده‌وه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر خیانه‌تی سه‌رکرده‌کانی خۆی. پێم سه‌یره‌ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له‌ماه‌ی بیست ساڵدا چوار خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ ی ئه‌نجام دابێت تۆ هێشتا به‌ سه‌رۆکی ووڵاتی بزانیت و وه‌لات بۆی هه‌بێت ئاخرکاره‌ساته‌ پارتی له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ یه‌کێتی شه‌ڕی په‌که‌که‌یان کردوو به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کوردیان
بۆ تۆرانیه‌کان شه‌هید کرد دواتر له‌ ساڵی 1994 پارتی شه‌ڕی ناوخۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌ڵگیرساند و به‌ هه‌زاران گه‌نج و لاوی کوردیان شه‌هید کردوو ژێرخانی ئابووری ووڵاتیان به‌ تاڵان برد. له‌ ساڵی 1996 و له‌ 31 ی ئابدا پێش له‌شکری سه‌دام که‌وت وشاری هه‌ولێری هه‌تك کردوو یه‌کێتی تیا ده‌رپه‌ڕاند وبه‌ سه‌دان خه‌ڵکیان کرده‌ قوربانی . له‌ساڵی 1997 پارتی جارێکی تر پێش سوپای تورك که‌وت و به‌ فرۆکه‌و ده‌بابه‌ ڕوبه‌ڕووی یه‌کێتی و په‌که‌که‌ بووه‌وه‌وجارێکی تر به‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی په‌که‌که‌و یه‌کێتی به‌ هێرشی فرۆکه‌و ده‌بابه‌کانی سوپای داگیر که‌ری تورك شه‌هید کران جه‌ماوه‌ری کورد به‌چاوی خۆی ئه‌م چوار خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی بینیوه‌ که‌چی داوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌شکری تورکیای لێ ده‌کات . ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان ته‌نها تۆزقاڵێك هوشیاری سیاسیان بوایه‌ ده‌یانزانی هاتنی ئه‌ردوغان بۆ هه‌ولێر له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی نامه‌یه‌ك بووبۆ حیزبه‌ ئۆپۆزیسینه‌کانی کوردستان و جه‌ماوه‌ر که‌وا بزانن پارتی ئێمه‌ پارێزگاری لێ ده‌که‌ین هه‌روه‌ك چۆن له‌ ڕابوردودا به‌رگریمان لێ کردوه‌ . به‌ بێ دوودڵی وڕاشکاوانه‌ ده‌ڵێم یه‌کێتی و پارتی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی و ئابوریه‌کانی ئێران و تورکیان نه‌وه‌ك میلله‌ته‌که‌ی خۆیان. ده‌ڵێن له‌ گه‌رمه‌ی ئه‌نفالدا و له‌ ناوچه‌ی قه‌رده‌داغ کاتێك له‌شکری سه‌دام و جاش به‌یه‌که‌وه‌ به‌دوای خه‌ڵك وپێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌ چه‌مێکدا کولانه‌ سه‌گێکی لێ ده‌بێت که‌ دایکی بێچووه‌ سه‌گه‌کان ئه‌و هه‌موو چه‌کداره‌ ده‌بینێت ده‌ست به‌ وه‌ڕین ده‌کات و هه‌وڵی په‌لامار ده‌دات بۆ پارێزگاری بێچوه‌کانی یه‌کێك له‌ جاشه‌کان میلی لێ ڕاده‌کێشێت بیکوژێت ئه‌فسه‌رێکی مغاویری سه‌دام ده‌ستی ده‌گرێت و ناهێڵێت پێ ی ده‌ڵێت (وللك شتسوی انت ،هژه‌ الکلبه‌ اشرف منك لان یدافع عن سغارها ووکرها وانت تدور وراو اهلك واقربائك لکی تقتلهم) واته‌ ئه‌وه‌ تۆ چی ده‌که‌یت ئه‌و دێڵه‌ سه‌گه‌ زۆر له‌تۆ شه‌ریفتره‌ چونکه‌ ئه‌و به‌رگری له‌ بێچوه‌کانی و هێلانه‌که‌ی ده‌کات به‌ڵام تۆ به‌دوای خزم و که‌س وکاره‌کانتا ده‌گه‌ڕێیت بۆ ئه‌وه‌ی بیان کوژیت. ئاخر خۆ ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی و بارزانی نۆکه‌ری تورك و عه‌جه‌م نه‌بونایه‌ خۆ ده‌بو له‌م له‌شکرکێشانه‌ی دوژمناندا به‌ قه‌د ئه‌و دێڵه‌ سه‌گه‌یان لێ بهاتایه‌. با جه‌ماوه‌ری کوردستان بزانن یه‌کێتی و پارتی نه‌وه‌ك هه‌ر دژی له‌شکرکێشی ئێران و تورکیا نین به‌ڵکو پیلانێکی نوێ له‌ به‌رده‌ست دایه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیر له‌ کۆبونه‌وه‌ی سوپای تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌و مه‌سعود بارزانی له‌ دیداری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ تاران ده‌ست به‌ ئه‌نجام دانی ده‌کرێت که‌ ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه‌ تورکیا له‌ گه‌ڵ سوپای هاوبه‌شی ئه‌مریکا وکوردو عێراق
ڕێککه‌وتون که‌وا تورکیا هێرشی زه‌مینی بکات بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و سوپای هاوبه‌شی کورد ئه‌مه‌ریکا عێراقیش له‌سنوره‌وه‌ هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کجاره‌کی قه‌ندیل کۆنترۆڵ بکرێت و په‌که‌که‌ له‌ناو ببرێت چونکه‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ لێدانی ئێران ده‌یه‌وێت قه‌ندیل به‌کار بهێنێت و داگیری بکات. ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك گوێ بیستی قسه‌کانی ئه‌م دوایی یه‌ی مه‌سعود بوبێت به‌ ئاشکرا ده‌ری بڕی که‌وا په‌که‌که‌و پژاك ده‌بێت خاکی کوردستان به‌جێ بهێڵن وبگه‌ڕێنه‌وه‌ ووڵاتی خۆیان.جا بۆیه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی هه‌رڕۆژێکی نوێ خیانه‌تێکی نوێ ی سه‌رانی کورد دژ به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ئاشکرا ده‌بێت.هه‌رێمی کوردستان بۆته‌ مۆڵگه‌ی هێزه‌ هه‌واڵگریه‌کانی تورکیاو ئێران هه‌رچیه‌کیان بوێت دژی نه‌یاره‌کانی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دواتر به‌هه‌زاران کۆمپانیای تورکی و ئێرانی که‌ ته‌نها بۆ به‌هه‌ده‌ر بردنی سامانی کوردستان هاتونه‌ته‌ هه‌رێم و به‌رپرسانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاڵه‌بانی خاوه‌ن پشکی گه‌وره‌ن له‌و کۆمپانیایانه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ش بیانویه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب له‌ کوردستان و پارێزگاری لێ کردنیان هه‌روه‌کو له‌م سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی دوایی شاری سلێمانی دا ئه‌وه‌ به‌ زه‌قی ده‌رکه‌وت و هاوکاری ئاشکرای ده‌سه‌ڵاتیان کرد بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سلێمانی .له‌به‌رئه‌وه‌ میلله‌تی کورد به‌ هه‌موو پارچه‌و به‌شه‌کانیه‌وه‌ نابێت چیتر چاوه‌ڕوانی خیانه‌تی نوێ ی سه‌رانی کورد به‌ تایبه‌تی تاڵه‌بانی بارزانی بن
ده‌بێت وه‌کو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لانی عه‌ره‌بی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ن
بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه‌ گڵاوه‌ که‌ دژی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کورد له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی نه‌ترسێت گه‌لی لیبیا نزیکه‌ی چل هه‌زار شه‌هیدیان دا بۆ ڕاماڵینی قه‌زافی، باوه‌ڕ بکه‌ن قه‌زافی به‌نیوه‌ی بارزانی تاڵه‌بانی خیانه‌تکارو دیکتاتۆر نه‌بوو. ئه‌و ته‌نها دکتاتۆر بوو به‌ڵام تاڵه‌بانی و بارزانی دکتاتۆرو خیانکارو گه‌نده‌ڵیشن بۆیه‌ به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌و دوودڵی ده‌بێت ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ سه‌راسه‌ری بێت وهه‌ولێریش دیواری بێ ده‌نگی بشکێنێت ئه‌گینا به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە