کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێكی ئاسایش ماوه‌ی 15 رۆژ 4 ئافره‌تی عه‌ره‌بی به‌نهێنی له‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی خۆی زیندانی كردووه‌

Saturday, 07/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باشووری ناو شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ عه‌قید پشتیوان مه‌ولود به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی باشوور ماوه‌ی 15 رۆژه‌ 4 ئافره‌تی له‌شفرۆشی له‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگای بنه‌سڵاوا زیندانی كردووه‌، به‌هۆیی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ ‌ئه‌منیه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ، له‌هه‌مانكاتدا بۆ رۆژی دووه‌م ده‌زگای پاراستنی لقی 2 ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ‌به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌ دیارده‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان بۆ سه‌رووی خۆیان نه‌گه‌یاندووه‌، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی یه‌كیتی نیشتیمانی ئه‌و تاوانه ‌گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ئاسایشی گشتی و پاش یه‌ك كاتژمێر له‌ گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریانه ‌له‌لایه‌ن عه‌قید پشتیوان مه‌ولوده‌وه ‌ئه‌و ئافره‌تانه ‌ئازاد كراون، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستدریژی و ئازاردانیان ماوه‌ی 3 رۆژ له‌نه‌خۆشحانه‌یه‌كی هه‌ولیر به ‌پاسه‌وانێتی ئاسایش پارێزگاری كراون و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان رۆیشتونه‌ته‌وه‌ بۆ شاری موسڵ.
ئه‌وه‌ی زانراوه ‌رۆژ له‌ دوای رۆژ راده‌ی تاوان له‌لایه‌ن پیاوانی پاراستن و ئاسایش و زیره‌ڤانی پارتییه‌وه‌ روو له‌ زیاد بوونه‌.
شایانی باسه ‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قائیمقامیه‌تی بنه‌سلاوه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردووین كه ‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی پشتیوان مه‌ولود له‌ڕێگای بنه‌سلاوه ‌زیاتر بایی 200 ده‌فته‌ر دۆلار ئاژه‌ڵ و مه‌رو گا و باڵنده ‌و په‌له‌وه‌ری جۆراوجۆری تیا دانراوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ دوو به‌نزینخانه‌ی ‌له‌شاری هه‌ولیر هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ئاكرابوو به‌نزینحانه‌كه‌ی برامبه‌ر هۆتێل شیراتۆن په‌شت نووسینگه‌ی كوردستان تیفی موڵكی پشتیوانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌هه‌ریه‌كه‌ له ‌كاكه‌مین نه‌جار و عادله ‌ره‌ش و مامۆستا فارس و پشتیوان سادق زۆربه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ و زانیاری دیكه‌شیان له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی خۆیانه‌وه ‌پشت رات كردۆته‌وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە