سەرنوسەرى رووناكى پرێس بە كەفالەت ئازاد كرا
Monday, 11/06/2012, 12:00
بەپەلە : ئەمرۆ 11\6\2012 سەرنوسەرى ماڵپەرى رووناكى پرێس لەسەرداواى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان چووبەردەم دادگا .
هێمن محمود سەرنوسەرى رووناكى پرێس كە ماڵپەرێكە لەشارى دەربەندیخان پەخشى خۆى دەكات بەهۆى بڵاوبونەوەى هەواڵێك لە ماڵپەرەكەیان لەسەر پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان سكاڵاى یاساى لەسەر تۆمار كراو بەپێ مادەى (9) یاسایى رۆژنامەگەرى لەدادگاى دەربەندیخان ئامادەبوو لەدواى ئەوەى بەشیك لە رۆژنامەنوسان و نوێنەرى سەندیكاى رۆژنامەنوسان ئامادەبوون (هێمن محمود) بەكەفالەتى شەخسى ئازاد كرا .
شایەنى باسە هەواڵكەى رووناكى پریس لەچەند سەرچاوەیەكەوە وەرگیراوە دواتر پەیوەندى بە راگرى پەیمانگاوە كراوە بۆ ئەوەى قسەى خۆى بكات لەسەر ئەو رەخنانەى بەرامبەرى دەكرێت بەڵام راگرى پەیمانگا ئەو رەخنانەى بەبێ بنەما و بێ بایەخ وەسفكردو هیچ روونكردنەوەیەكى نەداوە لەسەرى.
رەخنەكان لەسەر پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان برییتین لەچۆنێتى بەرێوەبردنى كاروبارى ئیدارى و دامەزارندن و مامەڵەكردن لەگەڵ مامۆستایان و وەك دامەزراندنى كەسى نزیكى خۆى و تەسكێ حزبى هەروەها دامەزراندنى كۆمەڵێك كەس كە خاوەنى بروانامەى ماستەر نین لەسەر ئەركى پەیمانگا دەرفەتى خوێندنیان بۆ رەخساندووە هەروەها داواكراوە ئەو دەرفەتە بۆ سەرجەم گەنجان بێت بەبێ جیاوازى .
ئەمرۆ هێمن محمود چووە بەردەم دادگا و بەكەفالەتى شەخسى ئازاد كرا بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنج بوو بەپێ یاساى رۆژنامەگەرى پەرلەمانى كوردستان دەبێت رۆژنامەنوس لەرێگاى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستانەوە بانگ بكرێت بۆ دادگا نەك لەرێگاى پۆلیسەوەبەڵام هێمن محمود لە رێگاى بنكەى پۆلیسى دەربەندیخانەوە بانگهێشتى دادگا كرا .
وا بریار رۆژنامەنوسانى شارى دەربەندیخان وەك نارەزایەك بەرامبەر بەوجۆرە مامەڵەكردنە بەرمبەر بە رۆژنامەنوسان لەلایەن بەرپرسان و دەزگاكانى حكومەتەوە هەڵمەتێكى ئیمزا كۆكردنەوە و هێزێكى فشار دروست بكەن.
ئەمەش لینكى هەواڵەكەیە:
http://rwnaky.com/kurdstan/hawal8687
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست