کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


7/3سەلماندى عێراق بۆ دابەشكردنه‌

Saturday, 25/09/2010, 12:00


بێ گومان كەس نى یە بە ئەندازەى گەلى كورد ئەزموونى هەبێ لەگەڵ ڕژێمە یەك لە دوا یەكەكانى عێراقدا كە چ گوتارێكى شۆڤێنى و نەژاد پەرستین فەرهەنگى ێەدامو بەعسیزم ڕێك فۆتۆ كۆپى هێتلەرو نازیزم بوو,ئێستاش ئەوانەى دەسەڵاتى ناوەندى ئەم ووڵاتەیان بەدەستە هەر هەموویان فۆتۆكۆپى بەعسن ,لیستى عێراقییە بە سەرۆكایەتى ئەیاد عەڵاوى لیستى دەوڵەتى یاسا ش بەسەرۆكایەتى مالكى كە هەردوكیان هەڵگرى چەمكى ناسیونالیستىو چەمكى مەزهەبگەرایى شیعە.هەروەها نوێنەرایەتى ئەمرۆى كوردستان كارنامەیان زۆر لە عەرەبەكان باشتر نین نیوەى خەڵكى كورد لە ژێر هێڵى هەژارییەوە دەژى سەرەڕاى ئەو سامانە زۆرەى ئەمڕۆ لە كوردستاندا هەیە , جا بۆ ئەوەى درێژەى نەییەینێ لەم كورتە ووتارەدا ئەمەوێ بڵێم هەڵبژاردنەكانى عێراق سەلماندى كەئەم ووڵاتە زیاتر ئەگەرى دابەشبوون لە پێش ئەم ووڵاتەدایە چونكە میتۆدو چەمكى پێكەوە ژیان مەحاڵە وزۆر ئەستەمە عێراق ووڵاتێكە تۆوى سیستەمى دیمۆكراسى تێدا چەكەرە ناكات قبوڵكردنى جیاوازىو دانپێدانانى یەكترى كارێكى نەكردنەیە عەقڵى كوێخایەتى عەرەبى هەرگیز گۆڕان پەسەند ناكات دەسەڵاتدارێتى عەرەبى لە میژوودا خۆیان بە ئاغاو گەورە زانیوە هەموو نەتەوەكانى تر بە كەمو بچوك دەبینن فەرهەنگو كەلتورى بەدەوى بیابان جیاوازى بە مەترسى گەورە دەزانن بۆ سەركەلتورو دەسەڵاتە سەركوتگەرەكانیان لە میژووەوە تا ئەمڕۆ , ئەم ووڵاتەلە سەرەتاى دروست بوونیەوە لە ساڵى (1923)وە ئینگلیزەكان بۆ مەرامو بە رژەوەندى خۆیان بە زۆرە ملێ دروستكراوە پرس بەهیچ كەس لەنەتەوەو پێكهاتەكانى ئەم ووڵاتە نەكراوە بەریتانیا بەزیرەكى خۆى ئەم ووڵاتەى وا لێكردوە كەلە سەرشەڕوناكۆكى گەڵان بەرژەوەندى خۆى پاراستوە سەرڕاى هەستكردنى ئینگلیز بە گرنگى بوونى نەوت و دەوڵەمەندى كوردستان لەبوارى كشتوكاڵوئاژەڵدارى, بەهەر حاڵ پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى (7/3)سەلماندى كەعێراق ووڵاتێ بۆ دابەشكردن نەك بۆ پێكەوە ژیانو لێبووردەیىو دیمۆكراسى و فیدراڵى ئەم چەمكانەش تەنها لاى كورد هەیە ئەوانى تر گاڵتەیان پێدێت ,ووڵاتێك پاش ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردن بە (6)مانگ حكومەت فۆرمولە نەكراوە ,ئەمە بەڵگەى ڕۆشنە كە (عەرەب,شیعەو سونە ,كورد)هەرگیز سیستەمى دیمۆكراسى پێكەوە ژیانو دەساودەست كردنى دەسەڵات قبول ناكەنو بەخوێن نەبێ واز لەدەسەڵات ناهێنن ,ساختەكارىو تەزویروزۆروگوشار بەكارهێنان لەكوردستانو ئەوەش بارو دۆخى عەرەبە لە بەغداد عەلاوىو مالكى واز لەپۆستو پلە ناهێنن چونكەبە ئەندازەى سەرە دەرزییەك متمانە لەنێوان (شیعەو سونەو)كوردو عەرەبدا نى یەعەرەبو كوردوەكو ناكۆكى میژوویى ئەو بێ متمانەییەى دروست كردوە شەڕو خوێنێكى زۆر لەنێوان كوردو عەرەبدا هەیەو هەبوە بڵام كێشەكە ئەوەیە عەرەبو كورد لە ناو خۆشیاندا متمانە بە یەكترى ناكەن ئەوە مێژووى (شیعەو سوونە),(یەكێتىو پارتى) (50)سالە بزووتنەوەى ڕزگارى كوردیان گۆتو ئیفلیج كردوە هۆكارى بێ ئاكامى شۆڕشو بزووتنەوەى كوردایەتى خۆمان بووین لە مێژوودا ئەم (50)ساڵەى دوایى ئۆباڵى بێ ئاكامى كورد لە ئەستۆى پارتىو یەكێتییە, بەكوردىو بە كورتى عێراق زۆرتر ئەگەرى دابەشكردنى لەبەردەمدایە نەك پێكەوە ژیان هەر ئێستا عەرەبى شیعە داواى فیدراڵىو كۆنفدراڵى دەكات كورد خۆى خانەیەكى بەجەنگى هەیە تائەمرَۆش ئەگین چانسى كیانى سەربەخۆیى نزیكە دەرنجامى ئەم نوسینەمان ئەوەیە عیراق لەكاتى خۆیدا بە مەغۆلى و ئیفلیج لە دایك بوە ئەبێ ئەم ووڵاتە دەبێ بچێتەوە سەر بارو دۆخى سروشتى خۆى گەلانى عێراق مافى بڕیاردانى چارەنووس دیارى بكەن یا دەبێ بەخواستى خۆیان پێكەوە بژین ئەگینا ئەم ووڵاتە هەرگیز دۆخیكى نۆرماڵ بەخۆیەوە نابینێ, ئەم بارو دۆخەى عێراقى تیایە دووبارە دەبێتەوەلە هەریەكە لەووڵاتانى ناوچەكە وەكو ئێرانو توركیاو سوریاو......چەنكە ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێكهاتەى ئەو ووڵاتانەمۆزاییكەو فرە نەتەوەو فرە دینە باشترین سیستەم بۆئەم ووڵاتانە سیستەمى كۆنفدراڵى دیمۆكراسییە كە نەتەوەكان بەهرە مەند بن لەمافە كەلتورىو سیاسیەكان تا هەست بەبێ مافى نەكەنو جیاوازىو ستەمى نەتەوایەتى نەمێنێو هاوشێوەو فۆرمى كۆمەڵى ئەوروپا تا ئارامىو ئاشتى ڕاستەقینە باڵبكێشێ بەسەر ئەم ناوچەو هەرێمەداو بۆ هەمیشە ماڵ ئاوەیى لەجەنگو هەژارىو سەرگەردانىو كاولكارى بكەین. بێ گومان ماوەى (7)ساڵێك زیاترە لە عێراقو لەكورد ستا نیش (20)ساڵ لەتەمەنى ئەزمونى دیمۆكراسى ئێمە تێپەر دەبێ كە پرۆسەى هەڵبژاردنو نوێنەرایەتى كردنى خەڵك لە ڕێگاى دەنگدانەوە دەیانەوێ كەسانێ بۆ نوێنەرایەتى خۆیان هەڵبژێرن كە خزمەت بە خۆیانو ووڵاتەكەیان بكات لەبەر ئەوەى ئەم پرۆسەو كەلتورە تازەو نوێیە بۆ ئەم ووڵاتەى كە چەندین ساڵە لەژێر سایەى حكومەتو سیستەمێكى دیكتاتۆرى نەژاد پەرستى بەڵام لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە ئەم ووڵاتە ئەگەر بە ئاڕاستەیەكى زانستىو پاكو بێ گەریشدا نەكرابێ نێت هەیە یا هەنگاوێكى پراكتیكى نراوە بۆئەنجامدانى هەڵبژاردنى ڕاستەقینە .بەڵام ئەوەى لەم هەڵبژاردنەدا دیمان ئەوە بوو كە هێشتا هەنێ حیزبو كەسایەتى یەكەمى ئەو حیزبانە هەیە كە ئەنجامى هەڵبژاردنى پێ پەسەند ناكرێو بەرگەى دەستاو دەست كردنى دەسەڵات ناگرێبە ئاشتیانە و پاروە نانێكە بۆى قووت ناچێ ئەمە بەڵگەى ئەوەیە كەئەم كۆمەڵگایە مەسەلەى دیمۆكراسىو هەڵبژاردن مافى دەنگدانى هاووڵاتىو ...ئەم بابەت گەلە لەڕێگاى پرۆسەیەكى بەردەوامى مێژوویى یەوە دەكرێو كاتى دەوێ وبارهێنانو پەروەردەى بەردەوامى دەوێو دەبێ ئەم كەلتورە وەكو چۆن تەزووى كارەبا ئەچێتە هەموو ماڵێكو جێگەو شوێنێكەوە دەبێ ئەم فەرهەنگەش بچێتە هەموو كایەو بوارێكى كۆمەڵایەتىو ئیدارى ئەم وولاتەوە تا بتوانرێ هەمووكەسێ ئەوەى لە دەسەلاتدایەو ئەوەشى دوورە لە سیاسەتو دەسەڵاتەوە ئاشنا بێ بەم كەلتورەوگیانى لێبوردەیىو جیاوازى ڕاو بۆچوونى پێ قبوڵ بكرێ گۆڕین و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات بە ئاشتیانەبە شتێكى سروشتى بزانى قبوڵى بكات لە ناو ماڵو شوێنى كارو ژیانى ڕۆژانەوسەرۆكایەتى ئم ووڵاتە .
لێرەدا ئەمەوێ بڵێم بۆ لەمەو دوا ساختەكارى و فرو فێڵى هەڵبژاردن دادى هیچ لایەنوحیزبێك نادات خەڵكو هاووڵاتیان ئەزموونیان پەیدا كردوەو بۆ خۆى شەرمەزارییەكى گەورەیە یەكێ بەدەنگى ڕاستەقینەى هاووڵاتیان نەگاتە دەسەڵات بەڵام بە تەزویرو ساختەكارىوفێلى سیاسى و قانونى بیەوێ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و لیستێ متمانەى خەڵكى بە دەست نەهێنێوخەڵكى پەسەندى نەكات ئەبێ ئاكامو دەرەنجامى ئەو هەڵبژارجنە پەسەند بكات پێى خۆش بێ یاپێى ناخۆش بێ.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە