ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی سایتی پیوک میدیا و کوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له ف�
Tuesday, 24/02/2009, 12:00
1559 بینراوە
ڕۆژی 13.2.2009 هه‌واڵێک له سایتی پیوک میدیاوکه‌دواتریش له سایتی کوردستانی نوێ بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له‌فه‌ڕه‌نسا، ئێمه وه‌ک سه‌رجه‌م کادیران وئه‌ندامانی یه‌كێتی له ڕۆژهه‌ڵات وبه‌شێک له باکوروخواروی فه‌ڕه‌نساوشاره‌کانی مێتز،نانسی، لیلل، میلۆس، وغانس،کالاس....هتد، هه‌موو لایه‌ک به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه(مامۆستاجه‌مال) ومه‌کته‌بی ڕێکخستن ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م بڵاوکراوه‌یه زۆر نامه‌سولانه بووه‌ئه‌بێ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرس بکرێت چونکه ئێمه جگه له‌وه‌ی هیچ ئاگادارنین له‌کاره‌کانی ڕێکخستن له‌فه‌ڕه‌نساله‌دوای ساڵی 2006 هیچ ڕێکخستنێک شک نابه‌ین له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ده‌سته‌گه‌ری وکوتله‌کاریه وه پرسمان به مامۆستا جه‌مال کردووه هیچ ئاگای له‌و ڕێکخستنانه نیه و به‌شێک نیه له ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه، ورده‌کارده‌کاری ته‌واومان لایه که ئه‌وکارانه چۆن ئه‌کرێن و بۆ کێ ئه‌کرێن به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ویه‌کێتی ریزه‌کانی یه‌کێتی وای لێکردوین تائێستا بێده‌نگ بووین به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌گه‌رێتیه،وه ئێمه له‌دوای کۆتایی ساڵی 2006 به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌هیچ گۆڕان وشتێکی یه‌کێتی له‌فه‌ڕه‌نسا ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه‌و سیاسه‌تی بایکۆتکردنمان دژکراوه،شانازی برایم ئه‌حمه‌د چۆن زۆر ناشه‌رعیانه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان وکۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا به‌هه‌مان شێوه‌ش مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی له فه‌ڕه‌نساو به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی وه‌ک پیاوێکی خۆی به‌کار ئه‌هێنێت وته‌نها بۆ ده‌سته‌گه‌ری له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌ندێک که‌سانی باش ئه‌گه‌ر هه‌بێت له ناویاندا چونکه ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین خه‌ڵکه باشه‌کانی سه‌ره‌تای درووست‌کردنی لیژنه‌ی ڕێکخستن زۆربه‌یان بێ ئاگان و ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێک خه‌ڵکی کاسه‌لێس له‌ده‌وریان کۆبۆته‌وه که ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌ناوی یه‌کێتی وه کارده‌که‌ن دوای ئه‌و کاته‌ی ئێمه کاره‌کانمان ده‌کردهه‌موو توانای مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا بڕی 1000 دۆلاری مانگانه بوو که چی ئێستا مه‌کته‌بی ڕێکخستن وشانازی برایم ئه‌حمه‌دله ڕێگه‌ی چاچیه‌کانیانه‌وه به‌خه‌ڵک ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر له چایخانه‌یه‌کیش چاتان خوارده‌وه ئێمه بۆتان ده‌گێڕینه‌وه به‌س له ته‌که‌توله‌که‌ی ئێمه بمێننه‌وه‌ئێمه زۆر به‌لامانه‌وه‌گرنگ نیه ئه‌وانه چۆن ئیش ئه‌که‌ن بۆ کێ ئه‌یکه‌ن چونکه ئه‌وانه ده‌سته‌که‌یان له‌کوردستان و ده‌ره‌وه‌ش که‌شف بووه‌وچاره‌نوسیان له دکتاتۆره‌کانی پێش خۆیان باشتر نابێت، به‌س به‌پێویستمان زانی هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی به‌ڕه‌گ وڕابوون وه‌له‌وه‌ئاگادار بکه‌ینه‌وه که بڕی دزیه‌کانیان له‌شوێنێکی وه‌ک فه‌ڕه‌نسا که‌هیچ جموجۆڵێکی تێدانیه ئه‌وه‌نده بێت ئه‌بێ له‌سه‌ره‌وه چی بدزن، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاگادار کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ودارایه‌ی که به‌ناشه‌رعی سه‌رف ئه‌کرێت، ئه‌مانه‌وێت ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌خودی ئه‌و براده‌رانه بکه‌ین که ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک ویژدانیان هه‌بێت چیتر نابن به‌پیاوی که‌سانێک که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان جاش بووبێتن یان به‌عسی و پرسیاره‌که‌مان ئه‌وه‌یه: ئایه له‌هه‌موو فه‌ڕه‌نسا وله‌ناو ئه‌وبراده‌رانه‌ی ئێستا لیژنه‌یه‌کی ناشه‌رعیان به‌بێ ئاگاداری ئێمه‌و به‌رپرسی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه دروست کردووه پیاوێکیان تێدانیه سه‌رپه‌رشتی ئه‌ولیژنه‌یه‌بکات ته‌نها به‌رپرسی ناشه‌رعی مه‌کته‌بی عیلاقات نه‌بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن وانیه ئه‌ی بۆوه‌ک ئه‌و خوشکه به‌ڕێزه‌وچه‌ند کادیرێکی تری لێهاتوو که‌به‌وشێوازی کارکردنه ڕازی نه‌بوون ده‌ستیان کرد به‌چاوی ئه‌وگه‌نده‌ڵانه‌یاوووتیان تۆ ئه‌وکه‌سه‌نیت ئێمه به‌به‌رپرسی خۆمان قبوڵت که‌ین.
ته‌نها بۆزانیاریتان ئه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێین ئه‌ندامی که‌رتێکیان خۆی وباوکی ده‌ست سووره به‌خوێنی چوار پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی له‌سه‌نگه‌سه‌ر.. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که‌یه‌کێک له‌و ئه‌ندام لیژنانه تادوێنێ سه‌ری زمان وبنی زمانی جنێووقسه‌ی ناشیرن بوو به مه‌لابه‌ختیار به‌ڵام ئێستا بۆته کڕنۆش به‌ری،دوو ئه‌ندام لیژنه‌ی تریان یه‌کێکیان به ڕێگه‌ی به‌عسیه‌کانه‌وه‌هاتووه بۆ ئه‌وروپاو تا سه‌فاره‌تی عێراق هه‌بووه خزمه‌تکار بووه تێیدا وئه‌ندام لیژنه‌یه‌کی تر کۆنه‌جاش بووه له‌سه‌ر حسابی زه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تێکۆشه‌ر له‌کۆتایی هه‌شتاکاندا له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سوریای یه‌کێتیه‌وه هاتۆته‌ده‌ره‌وه که‌ئه‌وکاته دکتۆر خه‌سره‌و له‌سوریابووه‌و فواد مه‌عسوم ئه‌و ناحه‌قیه‌ی پێ کردووه..
زانیاریه‌کانی تر..
[[سه‌رجه‌م بڕی ئه‌وپارانه‌ی که به‌ناوی ڕێکخستنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا سه‌رف کراون دوای ساڵی 2006 ده‌گاته نزیکه‌ی 43500 چل هه‌زار دۆلارفه‌ڕزی ئه‌که‌ین بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی یه‌کێتی که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه، بڕی 9000 دۆلار پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕێکخستن له مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه وه‌رگیراوه‌ودروستکه‌روسه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخستنه‌کانی پێشووی فه‌ڕه‌نسا به‌حساب وکتاب به‌ئاگاداری هه‌موومان ته‌سلیمی کردوون، دوای ئه‌وه جگه له‌مانگانه‌ی 1000 دۆلار واته له‌وکاته‌وه تا ئێستا 26000 هه‌زار دۆلار ئه‌کات هی دوو ساڵ ودوو مانگ به ئیچافه‌ی 5000 دۆلار که به‌ناو به‌رپرسی ڕێکخستن له کاک ئه‌رسه‌لان بایزی وه‌رگرتووه و 3500 دۆلار که هه‌ڤاڵێکی تێکۆشه‌ر له کوردستان وه‌ریگرتووه کۆی گشتی ئه‌وپاره‌یه ئه‌بێت به‌نوسراوی ڕه‌سمی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی یه‌کێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای ساڵی 2006 هیچ کارێکی به‌ناوی یه‌کێتی نه‌کراوه ئه‌گه‌ر شتێک کراوه بۆ ته‌که‌تولێکی ناشه‌رعی بووه. .
هاوکات ئێمه بانگه‌وازێک ئه‌که‌ین بۆسه‌رجه‌م ئه‌ندام وکادیره تێکۆشه‌ره‌کانی که نه‌که‌وتونه‌ته زه‌لکاوی خیانه‌تی ئه‌وته‌که‌تولچیانه له‌نزیکترین کاتدا کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری رێک ئه‌خه‌ین وشیوازی کاردن وبه‌رنامه‌ی تایبه‌تمان ئه‌بێت بۆ پێش خستنی ڕه‌وتی چاکسازی له کوردستان دا. .
کۆمه‌ڵێک زانیاری تر هه‌یه له کاتێکی تر‌و گونجاو تربه‌به‌ڵگه‌وه ئه‌یخه‌ینه به‌رچاوی گشت لایه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین.
ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه پێشترنوێنه‌ری مام جه‌لال له ڕیکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه کاک شێخ شه‌ماڵی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
کادیران و ئه‌ندامانی یه‌کێتی له فه‌ڕه‌نسا